پارتی ده‌یه‌وێت سیناریۆکه‌ی مالکی به سه‌ر گۆڕاندا ده‌ربازبکات
Tuesday, 18/03/2014, 12:00
له دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقدا مالیکی گفتی به ئه‌یاد عه‌لاوی دا بۆ ئه‌وه‌ی ڕازیبکات پۆستێکی نوێی بۆ دابتاشێت به ناوی سه‌رۆکی ئه‌منی قه‌ومی که له‌پێشدا بوونی نه‌بوو ، ئه‌مه چه‌ند ساڵه به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردن وگفته‌دا بووری وئه‌یاد عه‌لاوی هێشتا ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رنه‌گرتووه وقه‌ت وه‌ریشی ناگرێت ، بێجگه له وه‌ی مالیکی توانی یه‌ک ڕیزی لیسته‌که تێک وپێک بدات .
ئێستا پارتی له گفتوگۆی دامه‌زراندنی کابینه‌ی هه‌شت ده‌یه‌وێت هه‌مان سیناریۆ به سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا جێبه‌جێبکات وهه‌مان فێڵ ده‌ربازبکات .
پارتی ده‌یه‌وێت پۆستێک بێنێته ئاراوه ودابتاشێت به‌ناوی پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ کاروباری سه‌ربازی که پۆستێکی بێ وه‌زاره‌ته ، سه‌رۆکی هه‌رێم خۆی کاری چییه ویاریده‌ره‌که‌ی کاری چی ده‌بێت ؟پێشتر ویستی یه‌کێتی پێ ڕازی بکات له باتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و‌ئێستا ده‌یه‌وێت به مننه‌ته‌وه له باتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بیدات به‌گۆڕان . گۆرانی خاوه‌ن نیو ملیۆن ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی میلله‌ت . ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێڕاده‌گه‌یه‌نێت که بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی له هه‌وڵی ئاژاوه نانه‌وه وپاشقولگرتنن نه‌ک چوار سالی ته‌بایی وئارامی .
کۆسره‌ت ڕه‌سول جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمه به‌ڵام ته‌نها به‌ناو . نه ئاگای له پله‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاته ونه‌س ده‌زانێت به‌رزانی چی ده‌کات ، بۆیشی نییه پرسیار بکات ، چ ڕۆڵێکی هه‌یه بێجگه له مووچه‌یه‌گی باش ؟ ئه‌گه‌ر مه‌سعودبه‌رزانیش له کوردستان نه‌بێت ئه‌و نابێته جێگری به‌ڵام ئه‌مه بۆ یه‌کێتی نیشتمانی زۆره وپیا‌وه‌که‌ش دڵی پێی خۆشه . به‌ڵام گۆڕان یه‌کێتی نییه ، چونکه نوێنه‌ر وهیوای میلله‌ته نابێت به‌که‌می ڕازی وقایل بێت . گۆڕان وه‌زاره‌تی ده‌وێت نه‌ک پله‌ی وه‌زیر .
ئه‌گه‌ر چی پێش چه‌ند ڕۆژێک جه‌عفه‌ر ئیمنکی فه‌رمووی به‌م نزیکه حکوومه‌تی نوێ په‌یدا ده‌بێت به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م سیناریۆ لاوازانه‌ی پارتی قسه‌کانی ئه‌و به‌ڕێزه به‌چه‌واشه ودرۆ ده‌خاته‌وه ومه‌گه‌ر چه‌ند مانگێک دوای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان ، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که پارتی وبنه‌ماڵه ته‌نها بیر له قه‌یران دروستکردنن شایانی ئه‌وه‌ن ناوی ده‌سه‌ڵاتی قه‌یرانی لێبنرێت ، بیر له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆ ده‌که‌نه‌وه نه‌ک گه‌لی کوردستان که زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌م دواخستنه‌یه .
دان وستاندن وگفتوگۆش جۆرێکه له خه‌باتی سیاسی وده‌بێ گۆڕان زوو بێهیوا وبێئومێد نه‌بێت با تونێڵه‌که‌ش درێژ وتاریک بێت وبه‌نه‌فه‌سێکی درێژه‌وه به هه‌ڵوێستێکی کوردانه وگۆڕانخوازانه ڕه‌فتاربکات ، بێده‌نگ نه‌بێت وپیلانه‌کانی ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی کوردستان ڕسوا بکات وشکست پێبهێنێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست