کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌سه‌ڵات فێڵبازی وگۆڕان زه‌مینه‌سازی

Tuesday, 11/03/2014, 12:00




هیچ کاتێ وه‌کوو ئێستا بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی نه‌لواوه‌ وکات نه‌گۆنجاوه‌ ئاوه‌ها وه‌کوو ئێستا تاکڕه‌وانه‌ به‌ بێ په‌رله‌مان به‌ بێ ڕه‌خنه‌ وچاودێری ئۆپۆزسیۆن به‌ تاقی ته‌نیا حوکمبکه‌ن وبه‌که‌یفی خۆ چه‌پوڕاست ئه‌نقه‌ره‌ وبه‌غدا بکه‌ن وده‌سه‌ڵاتداری بکه‌ن ، ڕۆژی وا له‌ خه‌ویشدا نه‌یانده‌بینی به‌ڵام به‌ پلان وپیلان به‌نیازی خراپ توانییان به‌ ته‌واوی په‌رله‌مان په‌ک بخه‌ن نزیکه‌ی شه‌ش مانگه‌ دروستکردنی حکوومه‌ت دوابخه‌ن وله‌وانه‌شه‌ شه‌ش مانگی تریش بکێشێت وچاوی به‌ڕووناکی هه‌ڵنه‌یه‌ت وخۆیان به‌ته‌نیا له‌م مه‌یدانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌نها خۆیان بازبازێن بکه‌ن .

نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌ ، نه‌ک ته‌نها بێده‌نگی ئۆپۆزسیۆن به‌ڵکوو ده‌سه‌ڵات توانی ڕیزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن تێکبدات وبه‌سه‌ری ڕه‌حه‌ت بۆ خۆی پاڵیلێبداته‌وه‌ . دیاره‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵاتیش له‌ به‌شداری کردنی ئۆپۆزسیۆن له‌ تێکدانی ئه‌و یه‌کریزییه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ نه‌ک هه‌ستی کوردایه‌تی ویه‌کڕیزی ماڵی کورد وباوه‌ڕهێنان به‌دیموکراسی وده‌ستکردن به‌ چاکسازی.

ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کرد که‌ باوه‌ڕی به‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ هێنا وبه‌تاو به‌ره‌و به‌شێکی گه‌وره‌ له‌کێکه‌که ، هه‌ر که‌سه‌ بۆ خۆی‌ هه‌نگاویان نا بێ ئه‌وه‌ی چه‌ند ده‌ققه‌یه‌کیش بیر له‌ ژه‌هراوی کێکه‌که‌ بکه‌نه‌وه‌ . سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هێشتا هه‌وڵی زه‌مینه‌سازی وسه‌رکه‌وتنی گفتوگۆکان ده‌که‌ن . ئه‌گه‌رچی زه‌مینه‌سازی گرنگه‌ بۆ دانوستاندن به‌ڵام له‌گه‌ڵ نیازی پاک ودڵسۆزیدا .

ئایا گۆڕان وئۆپۆزسیۆنه‌ خوالێخۆشبۆکه‌ی جاران به‌گشتی تاکوو ئێستا بۆیان ده‌رنه‌که‌وتووه‌ وڕوون نه‌بۆته‌وه‌ که‌ مه‌رام ونیازی بنه‌ماڵه‌ چییه وهه‌وڵی چی ده‌ده‌ن ؟

ڕۆژێ مه‌سعود قسه‌یه‌ک ده‌کات نێچیرڤان قسه‌یه‌کیتر وڕایه‌کیتر ده‌خاته‌ ڕوو وله‌ولاوه‌ مه‌سرور دێته‌ سه‌ر خه‌ت وهه‌مووی تێکده‌دات . با که‌سیش به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چیت ووابزانێت ئه‌مانیش وه‌کوو یه‌کێتی نیشتمانی له‌ ناو خۆیاندا تێکچوون ، ئه‌مه‌ سیاسه‌تێکه‌ به‌ پلان داڕێژراوه‌‌ ته‌نها بۆ دواخستنی حکوومه‌ت ونه‌ن‌شتنی په‌رله‌مان ودرێژه‌دانه‌ به‌م باره‌ی که‌ زه‌ره‌رمه‌نده‌ به‌ میلله‌ت وڕای ئازاد ودیموکراسییه‌ت وته‌نها له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌دایه‌ .

ئه‌وه‌ی لێره‌دا شایانی گوتنه‌ ودانپێنانه‌ هه‌ڵوێستی کوردانه‌ وسه‌به‌رزانه‌ی بزوتنه‌وی گۆڕانه‌ له‌ پێ داگری له‌ سه‌رداواکانیان وبه‌ که‌می ڕازی‌نه‌بوون ئه‌مه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌ . هه‌روه‌ها زۆر به‌ پێویستی ده‌بینم به‌تایبه‌ت هه‌رسێ لایه‌نه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌که‌ی جاران پێکه‌وه‌ تیشکی ڕووناکی بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌م باره‌ وپیلانه‌کانی ده‌سه‌ڵات پرۆتستۆ وشه‌رمه‌زار وپووچه‌ڵ بکه‌ن وپێکه‌وه‌ به‌ پلانی نوێ وبیری سوودمه‌ند هه‌نگاو به‌ره‌و ئاینده‌ بنێن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە