کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی هێشتا باسی کوردایه‌تی ده‌کات

Tuesday, 08/04/2014, 12:00





به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ شه‌رم وحه‌یایه‌ک بکات پارتی به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ جارێکیتر باسی نه‌ته‌وه‌یه‌کی له‌ بیرچووی دێته‌وه‌ یاد وباسی ده‌کات . پارتی له‌ کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا که‌واته‌ چوار ساڵ جارێک باسی میلله‌تی کورد وکوردایه‌تی وشه‌هیدانی دیته‌وه‌ بیر .

شتێکی شاراوه‌ ونوێ نییه‌ به‌لای زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی براده‌رانی یه‌کگرتووی ئیسلامی بڵاویانکردۆته‌وه‌ وپارتی له‌ گه‌ڵ مالیکی وده‌وڵه‌تی قانووندا ژێر به‌ژێر دۆسیه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان خستۆته‌ مه‌زاد وموزایه‌ده‌ وبۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن به‌کاری ده‌هێنێنێت . ئه‌مه‌ به‌ندێکی گرنگی سه‌ره‌کی نهێنی په‌یمانی هه‌ولێره‌ له‌ نێوان به‌رزانی ومالیکیدا . بێجگه‌ له‌م ته‌نها به‌نده‌ش په‌یمانی هه‌ولێر هیچ به‌ندێکی تری جێبه‌جێ نه‌بووه‌ وبۆیه‌ش به‌رزانی ده‌نگی لێوه‌ نایه‌ت ئه‌مه‌ش ڕازیبوونی ده‌گه‌یه‌نێت .

پارتی زۆر به‌تووڕه‌یی وه‌ڵامی برا ئیسلامیه‌کان ده‌داته‌وه‌ وده‌ڵێت خه‌ڵکی کوردستان زۆر باش هه‌ڵوێستی پارتی به‌رانبه‌ر به‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کان ده‌زانن....

پارتی ڕاست ده‌کات ومیلله‌تی کورد زۆر به‌ هوشیاری وئاگاداریه‌وه‌ ئاگای له‌ مێژووی پارتی هه‌یه‌ چۆن جاران له‌ به‌رژه‌وه‌ندی شای ئێران دژایه‌تی کوردی ڕۆژهه‌ڵات وشه‌هید قاسملۆ ده‌کرد خه‌باتکه‌رانی وپێشمه‌رگه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ته‌سلیم به‌ ده‌سه‌ڵاتی شا ده‌کرد وئه‌مڕۆ چۆن خۆی خستۆته‌ باوه‌شی ده‌وڵه‌تی تورک وجێبه‌جێ کردنی ئه‌جنداکانی وچۆن دژایه‌تی کوردی باکوور وسه‌رکرده‌ی زیندانی کراو سه‌رۆک ئاپۆ وڕۆژئاوا ده‌کات .

ڕیگه‌کرتن له‌ هاتنی وه‌فدێکی په‌یه‌ده‌ بۆ کوردستان وپێشتریش رێگه‌نه‌دان به‌ ساڵح موسلیم بۆ هاتنه‌ هه‌ولێر ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌ سه‌ر داوای حاکمه‌کانی ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌ن بۆ گه‌لی کوردستان پارتی چ جۆره‌ کارێک ده‌کات وته‌نها یه‌ک ناوی لێ ده‌نرێت ئه‌ویش خیانه‌تی گه‌وره‌یه‌ .

فرۆشتنی که‌رکووک وناوچه‌ دابڕاوه‌کان به‌ نه‌وت به‌ ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی وسه‌رانی پارتی ، تێکدانی یه‌کڕیزی کورد له‌ که‌رکووک وتێکدانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد به‌ ئه‌مری ئه‌نقه‌ره‌ وده‌یان به‌ڵگه‌ی زیندوویتر به‌ڵگه‌یه‌کی له‌ ڕۆژ ڕووناکترن بۆ ئاگاداری خه‌ڵکی کوردستان له‌ هه‌ڵوێسته‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە