کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی عه‌لی باپیر ده‌مبه‌ستده‌کات

Friday, 02/05/2014, 12:00




مامۆستا عه‌لی باپیر چه‌ند هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ به‌ره‌و دوا گه‌ڕایه‌وه‌ .قسه‌ و‌هه‌‌ڕه‌شه‌کانی دوێنێیی له‌ سه‌ر تیرۆر کردنی پاسه‌وانێکیان له‌ لایه‌ن پارتییه‌وه زۆر جیاوازه‌ له‌م نه‌رم ونوانه‌ی ئه‌مڕۆ وگۆڕینی سه‌د وهه‌شتا پله‌ .

ئا به‌مه‌ ده‌ڵێن زوڵم . ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌ زوڵمه‌کانی پارتی وبنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی . پارتی به‌ هه‌موو هێزێکیه‌وه‌ هاته‌ سه‌ر خه‌ت ، دوای ئه‌و که‌تن وتاوانه‌ وتیرۆره‌ی به‌ حه‌قی هاوڵاتییه‌کی ئه‌م هه‌رێمه‌ ئه‌نجامیاندا ، مه‌سعود ونێچیرڤان به‌رزانی به‌ ته‌له‌فۆن ووناردنی فازیل میرانی بۆ لای عه‌لی باپیر به‌ درۆ وپه‌یمان وسۆزی درۆ پیاوه‌که‌یان ده‌مبه‌ست کرد وناچارکرا له‌ قسه‌کانی خۆی ببێته‌وه‌ ونه‌رمی بنوێنێت .

ئه‌م نه‌رمی نواندنه‌ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌م حیزبانه‌ ومیلله‌تی کورده‌‌ به‌رانبه‌ر به‌ پارتی وبۆیه‌ بۆی ده‌چێته‌ سه‌ر . وهه‌ر له‌ ئێستاوه‌ به‌ سوڵحی عه‌شایری وچه‌ند ده‌فته‌رێک په‌رده‌یه‌ک به‌ سه‌ر ئه‌م گوناه وکاره‌ساته‌ دێنن وبێده‌نگ وونی ده‌که‌ن .

پارتی وفازیل دووپاتی ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ نیگه‌رانن ، که‌ تاوانباران ده‌بێ ته‌سلیمی دادگا بکرێن . به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت که‌ عه‌داله‌ت به‌ جێ هێنرا وکه‌س له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بێت به‌گرتنی تاوانباره‌کان عه‌داله‌ت جێگیر ده‌بێت . له‌ کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمانیش مه‌سعودبه‌رزانی خۆی هاته‌ سه‌ر خه‌ت وئیدانه‌ی تیرۆره‌که‌ی کرد له‌ کاتێکدا خۆی باش له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئاگاداری سیناریۆی تیرۆرکرنه‌که وتاوانه‌که‌ بوو .‌ پارتی ئه‌م جاره‌ په‌نا بۆ سیناریۆکه‌ی یه‌کێتی ده‌بات بۆ کوشتنی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م کاوه‌ گه‌رمیانی . تاوانباران ته‌سلیمی پۆلێس ده‌کات وله‌ دادگایێکی گاڵته‌جاڕ وکۆمیدی وکارتۆنیدا تاوانباران وموجریمه‌کان ئازاد وبه‌ره‌ڵا ده‌کرێن وله‌وانه‌یه‌ شه‌هیده‌که‌ به‌ تاوانبار له‌ قه‌ڵه‌م بدرێت .

هه‌موو که‌س به‌ ئاشکرا ده‌زانێت ئه‌م تیرۆره‌ به‌نه‌خشه‌ وپلانی پاراستن داڕێژراوه‌ ، پارتی ته‌نها بۆ کوشتن نه‌خشه‌ به‌ کار ده‌هێنێت . پارتی به‌م جه‌ریمه‌ته‌ نامه‌که‌ی خۆی به‌ میلله‌تی کورد وهه‌موو پارته‌ سیاسیه‌کان گه‌یاند ، که‌ مافیا ئاسا به‌هێز وکوشتن وترس خۆی به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌ ده‌سه‌پێنێت ، پارتی لاوازترین لایه‌نی له‌ ناو ئه‌و حه‌وت حیزبانه‌ هه‌ڵبژارد که‌ کۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌ که‌ هوشداریان دابوویه‌ کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌رباره‌ی ته‌زویر وساخته‌کانی پارتی .

عه‌لی باپیر دانیپێدا بنێت یان نه‌نێت بۆ گه‌لی کوردستان ئاشکرایه‌ که‌ ئه‌م تاوانه‌ کرداری وپیشه‌ی پارتیه‌ ولێیده‌وه‌شێته‌وه‌ وده‌ست وپه‌نجه‌ی هه‌ر وه‌ها مێژووی ڕه‌شی پارتی ، به‌ڕوونی پێوه‌ دیاره‌ وزۆر جار له‌ گه‌ڵ هه‌موان به‌ سیناریۆی جۆراوجۆر دووباره‌ی کردۆته‌وه‌ .

عه‌لی باپیر بێده‌نگ نه‌بێت چیبکات ؟ مه‌گه‌ر پێشتریش یه‌کێتی وگۆڕان ویه‌کگرتووش هه‌مان بێده‌نگییان هه‌ڵنه‌بژارد ، ئه‌مه‌ موشکیله‌ی هه‌موانه‌ پێکه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ پارتی ، ئه‌مه‌ موشکیله‌ی میلله‌تی کورده‌ وبه‌ بێده‌نگی چاره‌ ناکرێت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە