کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مه‌ پلانێکی نه‌خشه‌کێشراوه‌

Monday, 13/01/2014, 12:00




ده‌وڵه‌ته‌ گه‌وره‌کان ئێستا سیاسه‌تێکی نوێیان گرتۆته‌ به‌ر بۆ ئاسانیکردن له‌ دووباره‌ داگیرکردنی ده‌وڵه‌تان ئه‌ویش پێی ده‌وترێت سیاسه‌تی به‌ که‌ر کردن . ئه‌و ئاژاوه‌ ودووبه‌ره‌کییه‌ی له‌ عیراق له‌ نێوان سوننه‌ وشیعه‌ هێنراوه‌ته‌ ئاراوه‌ ، دووبه‌ره‌کی میسرییه‌کان ، ئاژاوه‌کان له‌ تونس ولیبیا وئاڵۆزی باری سووریا سیاسه‌تێکی کوتوپڕ نییه‌ به‌ڵکوو نه‌خشه‌کێشراوه وکاری له‌سه‌ر کراوه‌ .

ئه‌م دیارده‌یه‌ خه‌ریکه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ ودکتاتۆره‌کانیش بۆ به‌رده‌وامی له‌ حوکمدا ، له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا به‌کاریده‌هێنن وپه‌نای بۆ ده‌به‌ن . له‌ هه‌رێمی کوردستانیش په‌یڕه‌وکردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌ ڕۆژانه‌ به‌ ئاشکرا ده‌بینرێت وهه‌ستی پێده‌کرێک . له‌ هه‌رێمدا بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر پیاوانی ئاین بۆ جیبه‌جێکردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌ بۆ گه‌ن وقێزه‌ونه‌ . ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێت چۆن بنه‌ماڵه‌ وهه‌موو ئیعلامی پارتی به‌ تایبه‌ت که‌ناڵه‌ پرسیارله‌سه‌ره‌که‌ که‌ناڵی ڕووداو که‌ به‌که‌ناڵی نه‌وته‌که‌ ناسراوه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ بانگه‌شه‌کردن وڕیکلام کردن بۆ ئه‌و مه‌لایه‌ی به‌ میز عیلاجی زۆر نه‌خۆشی ده‌کات . که‌ریش ده‌زانێت ئه‌مه‌ گاڵته‌ به‌ خه‌ڵک کردنه‌ ، له‌ ته‌له‌فزیۆن پیشانیده‌ده‌ن ووه‌کوو ڕووداوێکی زۆر گرنگ بایه‌خی پێئه‌ده‌ن . ئه‌مه‌ یان میلله‌ت به‌که‌ر زانینه‌ ، یان له‌ گه‌ڵ ڕیزمدا میلله‌ت به‌که‌رکردنه‌ .

پێش چه‌ند ڕۆژێک مه‌سعودبه‌رزانی مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی هه‌ر وڵاتێک به‌ بوونی دادگای سه‌ربه‌خۆوه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ له‌ ڕواڵه‌تدا قسه‌یه‌کی زۆر جوانه‌ قسه‌یه‌کی حه‌قه‌ به‌ڵام مه‌سعود باتڵ وگاڵته‌کردن به‌عه‌قڵی خه‌ڵکی پێ مه‌به‌سته‌ ، چونکه‌ میلله‌تی کورد ده‌زانێت چۆن به‌پلانی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی ده‌ست وپێی دادگا به‌ستراوه‌ته‌وه‌ وپه‌کی خراوه‌ وچۆن دزی وناعه‌داله‌تی بۆته‌ په‌یام ومه‌نهه‌ج وپرۆگرامی پارتی . چاوپۆشی له‌ هه‌ندێ پیاوکوژ وداڵده‌دان وپاداشکردنی هه‌ندێکیتر ، دامه‌زراندنی د.خه‌سره‌و که‌ سه‌رکرده‌یه‌کی یه‌کێتییه‌ له‌ لایه‌ن به‌رزانییه‌وه‌ بۆ لیژنه‌ی به‌دوا چون بۆ کوشتنی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م کاوه‌ گه‌رمیانی هه‌وڵێکه‌ بۆ یارمه‌تیدانی یه‌کێتی بۆ به‌لابردنی که‌یسه‌که‌ وونکردنی بکوژه‌کان ، ئه‌مانه‌ وزۆر به‌ڵگه‌یتر ئه‌م قسانه‌ی مه‌سعودبه‌رزانی پووچه‌ڵده‌کاته‌وه‌ چونکه‌ له‌ ڕه‌فتار وواقعدا زۆر دووره‌ ، ئه‌م کابرایه‌ ئه‌م میلله‌ته‌ به‌ که‌ر ده‌زانێت ، بێده‌نگیه‌که‌ی به‌لاوازی ونه‌زانی ده‌زانێت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە