کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی سه‌له‌فیه‌کان دژایه‌تی دیموکراسی ده‌که‌ن

Monday, 26/05/2014, 12:00







له‌م ڕۆژانه‌ که‌ناڵی ڕووداوی سه‌ر به‌ نێچیرڤان به‌رزانی چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ د.موسه‌نائه‌مینی سه‌ر به‌یه‌کگرتووی ئیسلامی ومه‌لا عه‌بدولله‌تیفی سه‌له‌فی به‌ ڕیشێکی پانه‌وه‌ ڕێکخستبوو . ته‌وه‌ره‌که دوو بابه‌تی له‌ خۆ گرتبوو یه‌که‌میان به‌ بدعه‌ وحه‌رام وته‌کفیرکردنی حیزبه‌ ئیسلامیه‌کان بوو له‌ لایه‌ن سه‌له‌فیه‌وه‌ ، با‌به‌تی دووه‌م به‌ حه‌رام زانینی دیموکراسی وپرۆژه‌ی دیموکراسی بوو .

سه‌له‌فییه‌کان ئه‌م هێزه‌ تاریک وڕه‌شه‌ تاقمێکی ته‌کفیری پیسن په‌ره‌سه‌ندنیان له‌ کوردستان بۆ ئێستا وئاینده‌ی کورد زۆر خه‌ته‌رناکه‌ باوه‌ڕیان به‌ هێز وخۆسه‌پاندن وله‌ناوبردن وتیرۆر به‌کارهێنانه‌ دژی هه‌موو بیر وڕایه‌کی جیاواز وله‌ناوبردنیان ، به‌ ته‌واوی هه‌ر وه‌کوو پارتی بیرده‌که‌نه‌وه‌ . ماوه‌یه‌که‌ ئه‌مانه‌ خۆیان وهه‌موو هێز وتوانایان له‌ ژێر عه‌بای ئیسلام خستۆته‌ خزمه‌تی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی ، یان خۆیان کردۆته‌ دارده‌ستی بنه‌ماڵه‌ وپاراستن بۆ لێدان وته‌کفیرکردنی ئه‌م وئه‌و بۆ لێدانی دیموکراسی که‌ به‌حه‌رامی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن .

ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ ئه‌م لایه‌نه‌ی ئه‌م بیر وباوه‌ڕه‌ قێزه‌ونانه‌ ده‌ورووژێنێت به‌دزی وئاشکرا کاری له‌سه‌رده‌که‌ن دان به‌وه‌دا ده‌نێت که‌ مه‌سعودبه‌رزانی نه‌ک ته‌نها ناعادیله‌ به‌ڵکوو زاڵمه‌ وله‌ سه‌ر شه‌ریعه‌تی خوا نییه‌ به‌ڵام به‌ توندی به‌ره‌نگاری لێده‌که‌ن گۆڕینی به‌ کوفر وبدعه‌ ده‌زانن .

ئه‌م هێڕشکردنه‌ سه‌ر حیزبه‌ ئیسلامیه‌کان پلانێکی نه‌خشه‌کێشراوی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانییه‌ بۆ لێدان وبێهێزکردنی حیزبه‌ ئیسلامیه‌کان که‌ زۆربه‌یان له‌ ئۆپۆزسیۆن بوون وهه‌ڵوێستێکی باشیان هه‌بووه‌ وهه‌یه‌ له‌ دژایه‌تی کردن وله‌ناوبردنی دزی وگه‌نده‌ڵی که‌ بنه‌ماڵه‌ له‌ ناویدا نوقم بووه‌ . که‌واته‌ بنه‌ماڵه‌ ئیسلامی توندڕه‌و وته‌کفیری وداعشه‌کان دژ به‌ ئیسلامی میانڕه‌و وگه‌لی کوردستان به‌کارده‌هێنێت .

ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ لێیده‌ترسێت په‌ره‌پێدانی دیموکراسی هه‌رێمه‌ وپارتی سه‌ره‌ڕای ترس وته‌زویر وبه‌کارهێنانی پاره‌ی نه‌وت ڕوو له‌شکست ودابه‌زینه‌ ، هه‌ر هه‌ڵبژاردنێت چه‌ن پایه‌یه‌ک داده‌به‌زێت ، ئه‌مه‌ش زه‌نگێکی ترسناکه بۆیان وبۆیه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ ڕێی ئیسلامیه‌ توندڕه‌وه‌کانه‌وه‌ پرۆسه‌ی دیموکراسی به‌ حه‌رام وبدعه‌ وکوفر پیشان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ده‌موکراسی که‌ ده‌نگ وبڕیاری میلله‌ته‌ له‌ ناوبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ هه‌تا هه‌تایه‌ حوکممان بکه‌ن وئه‌م میلله‌ته‌ وا بێبه‌ش وملکه‌چ وخزمه‌تکار وبه‌نده‌ بمێنێت .

بنه‌ماڵه‌ ده‌یه‌وێت دوو چۆله‌که‌ به‌ به‌ردێ بپێکێت حیزبه‌ ئیسلامیه‌کان که‌له‌ سه‌ر حسابی پارتی په‌ره‌ده‌سێنن ،وپرسی دیموکراسی که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت هه‌نگاو ده‌نێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە