سەیرە لەحكومەتى هەرێمى كوردستان هاورێ شوعیەكان خەریكە وەزیرو كاربەدەستەكانیان فێرى درۆ دەبن !!!!!
Friday, 02/07/2010, 12:00
ماویەكە ناوە ناوە هاوڕێ ى بەڕێز گوتەبێژى فەرمیى حكومەتى هەرێمى كوردستان لێرەو لەوێ بۆ خۆڵكردنە چاوى ئەو گەنج و لاوانەى ساڵانێكە خوێندنیان تەواوكردووەو هێشتا لەهیچ فەرمانگەیەكى حكومەتە گەندەڵەكەى (نادكتۆر نوورى ى مێبازو ، رەشید تاهیرى دزو گەندەڵەكەى وەزارەتى دارایى ، كە كاتى ئافرەتە بەشەرەفەكانى دەواجنەكەى ئەحمەد ئیسماعیل بەهۆى بەدڕەوشتیى ئەو شەخسە ناموبارەكە زۆر باش كوتابوویان و ، حاجى یوسفى داردەستەكەى هەردوو جافەكەى ساڵانى حوكمى بەعس (سیروان و یەحیا) و ، ساختەچییەكەى ئێستاى سەرۆكایەتیى ئەنجومەنى وەزیران ، كەدەیان دەورى ناموبارەكى لەسەردەمى بەعسە فاشیستەكان بینى و بووە هۆى لەسەركار لابردنى زێتر لەنۆزدە هەزار فەرمانبەرى كوردى داموزدەزگاكانى ئەوساى حكومەتەكەى بەعس بەبیانووى شموولكردنیان بەهەردوو بڕیارە بەد ناوەكەى ، كە بەبڕیارى دوو سایدەكە ناوزەدكرابوو ، ئەو كاسەلێسەى سەردەمى فیفتى فیفتى و حكومەتە تاك لایەنەكەى یەكێتى و حكومەتە تاك لایەنەكەى پارتى و، حكومەتى ڕێكەوننامە ستراتیژییەكەى ئێستاى هەردوو زل حزبە گەندەڵەكەى حوكمڕان و ، دكتۆر عیززەتى نەخوێندەوارى داوین پێس و گەندەڵ و ، سەرۆك پەرلەمانە عەبدەكەى بڕیارەكانى پارتى و ، (الرفیقان العزیزان : ( شێروان حەیدەرى و عەونى بەزاز) و ، خانمە وێنە كێشەكەى پەرلەمانى كوردستان و ، دەیان دزو گەندەڵ و ساختەكارى دیكەى پەرلەمان و حكومەتى هەرێم ، ئەوەتا وا نەك هەر وتە بێژەكەى فەرمیى حكومەت ، بەڵكو چەندین جار سەرۆكە بێدەسەڵاتەكەى ئەنجومەنى وەزیرانیش لێرەولەوێ بانگەشەى ئەوە دەكەن ، كە ئەمساڵ دامەزراندن بەپێى پێویستیى وەزارەت و فەرمانگەكانى حكومەتى هەرێم دەبێت ، من لەبەرابەر ئەو درۆ زل و زەبەللاحەى (هاوڕێ) ى بەڕێز دكتۆر كاوە مەحموودى وەزیرى ڕۆشنبیرى و لاوانى حكومەتە گەندەڵەكەى هەرێمى كوردستان ، كە لەلاپەڕە - 3 سێى ڕۆژى 1 / 7 / 2010 - ى رۆژنامەى ئاسۆ بەناونیشانى (دامەزراندنى فەرمانبەران بەردەوامە) كردوێتى و ، پاساوى درۆیاوى بۆ بەرپرسە زۆر لەخۆى بەدەسەڵاترى حكومەتى هەرێم دەهێنێتەوەو واى دەداتە قەڵەم گوایە دەبێ گەنج و لاوانى كوردستان دڵنیابن (دامەزراندن لە دوورگەى واق واق بەردەوامە) ، ئەمە لەو كاتەدایە كە ڕۆژانە بەبێ ئاگاداریى خۆیو هەموو وەزیرەكانى ترى حكومەتەكە ، جەنابى نادكتۆر نورى و هەڤاڵەكنى ترى دەیان و سەدان ناوى سەر بەپارتەكەى خۆیانى بەسەردا فەرز دەكات و ، نە ئەو هاوڕێ قسەكەرەو نە سەرۆك وەزیرانەكەى و نە ئەوانەى غەیرى ئەویش ناتوانن بڵێن لەل ، ئیتر نازانم بەچ پێوەرێك ئەو دامەزراندنەى ئەوان دەبێژن بەردەوامە ئەنجامدەدرێت ، كە بەپێى بریارە نادروستەكانى پێشووى خۆیان دەبوو دامەزراندن لەڕێگەى خودى وەزارەتەكان و لیژنەى تایبەت لەوەزارەتەكانەوە بێت ، نەوەكا جەنابى هەردوو بەرپرسە موعتەمیدەكانى پارتى لەئەنجومەنى وەزیران (ئازاد بەروارى و دكتۆر نورى) لەخوار ئەوانیش (عیززەت و رەفیق ئەحمەد تۆفیق) براى (رەفیق محمد تۆفیق) ئەوەى بۆیان رەسم كراوە دەیكەن و ، بەدڵناییشەوە دەڵێم با سەرۆكە بێدەسەڵاتەكەى هاوڕێ كاوەو وەزیرەكانى تریش خاتر جەمبن ، كە تەنانەت فەڕاشێكیشان بۆ دانامەزرێت .
توخوا هاوڕێ قسەكەرەكەى دكتۆر بەرهەم ئەگەر خۆت بەناو سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیرانەكەت راست دەفەرموون دامەزراندن بەردوامە ، دە پێمان بڵێ لەو (250) كەسەى بریاربوو خۆتان بۆ وەزارەتە ڕۆشنبیریە گەندەڵەكەى خۆتانى دامەزرێنن چەند فەرمانبەرتان بەو پێوەرەو بەدەسەڵاتى خودى دامەزراندوون ، ئەى ئەوەنییە لێرەو لەوێ دەنگۆى ئەوە هەیە كە سەرۆكایەتیى ئەنجومەنى وەزیران بەبێ ئاگاكردنەوەى جەنابتان وەزارەتەكەتان زێتر لە (300) فەرمانبەرى دامەزراندووەو ئیستا لەو میلاكەى بۆ وەزاتەكەشتان داندرابوو بۆ ساڵى (2011) قەرزاریش دەبنەوە .
هاوڕێ گیان : خەڵكى كوردستان هیوایەكى زۆرى بە (تۆ و هاوڕێ زیرەك) ى هاوخەباتتان هەبوو ، كەچى لەوەتەى جەنابتان چوونەتە سەر كورسیى دەسەڵات و سەرەداوێكتان كەوتۆتە دەست ، بەداخەوە ئێوەش خەرێكە وتنى هەق و راستیتان بیرچۆتەوەو ، قسەى راست بێ رتووش بۆ گەنج و لاوان و ئافرەتان و تەواوى خەڵكى كوردستان ناكەن ، بەم بۆنەیەوە ئەو قسەیەم دێتەوە بیر كە پیرە بەساڵاچووەكانى خۆمان زووزوو دەیانووت :(هیوامان بە وەیس بوو ، وەیسیش سووننە دەرچوو) ، ئەگەر بەقسەى منى دەكەن تا ئیرەتان بەسە رێزى خۆتان بگرن باشەو چیتر بۆ بەرپرسەكانتان پاساوى نابەجێ و درۆ مەهێننەوە ، ژیانى بەكەرامەت زۆر لەپارەو پوولى پڕ لەشەرمەزاركارى باشترو پیرۆزترە .
تا بەیەك گەیشتنەوەیەكى تر ، بەدرۆ و قسەى ناڕاستى خۆتان و بەرپرسە بێدەسەڵاتەكانى ترى خۆتانتان دەسپێرم هاورێ ى خەباتكارى شوعى هاوڕێ دكتۆر كاوە قسەكەرى فەرمیى حكومەتە هێشتا ساواكەى كوردستان ، بەفیعلى حكومەتەكەى جەنابى دكتۆر نوورى و هەڤاڵانى ، بژى كورد بژى كوردستان !!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست