کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە دەربەندیخان ڕێگە لە دكتۆر كەمال میراودەلى گیرا!!

Monday, 29/06/2009, 12:00


سەر لە ئَێوارەى دوێنێ ڕێكەوتى 28-6-2009 بەڕێز دكتۆر كەمال میراودەلى كاندیدى سەربەخۆ بۆ پۆستى سەرۆكى هەرێم بەمەبەستى گێڕانى ئێوارە كۆرێك بۆ روون كردنەوەى زیاترى ئەو كارو ئەركانەى لە كاتى بوون بە سەرۆكى هەرێم دەیكات سەردانى شارى دەربەندیخانى كرد بەڵام لەلایەن دەسەڵاتى بۆگەنى كوردیەوە ڕێگیرى لێكرا بەوەى ڕێگەیان پێ نەدا لە هیچ شوێنێكى شار (پاركەكان وهۆڵى ڕۆشنبیرى) كۆڕەكەى ببەستێت و كە ئەمەش نیشانەى ئەوەیە كە دەسەڵاتى هەردوو بنەماڵەى مافیاو داوێن پیس لە ئێستاوە ترسیان لێ نیشتووە لەوەى دەبینن كە دكتۆر كەمال میراودەلى خەڵكێكى زۆر پشتگیرى لێدەكەن چونكە لە كاتى سەردانى بۆ بۆ شارى كەلار دوو ئەوەندەى بەرپرسە داوێن پیسەكانى پارتى ویەكێتى خەڵك ئامادەى كۆڕەكەى بون وبەهەمان شێوە ئەو پێشوازى یە گەرمەى دوێنێ لە شارى دەربەندیخان لێى كرا شاهیدى ئەو ڕاستى یەن كەناچار لەنێو كۆڵانێكى شار تەنیشت سەنتەرى چالاكى گەنجان باشترە بڵێین سەنتەرى پەیدا كردنى ئەندام بۆ یەكێتى كە خالیدە كەچەڵى دەزگاى زانیارى و زوڕنا ژەنى یەكێتى و حەمە قاشتى جاش لیپرسراوى مەڵبەندى دەربەندیخان بەڕێوەبەرێتى كە دەیتوانى باخچەى سەنتەر بدات بە دكتۆر كەمال بەڵام لە ترسى حەمە قاشتى ئاغاى نەیوێرا ..
نازانم بیانووى بەڕێوەبەری هۆڵى ڕۆشنبیرى دەبێ چى بێ بۆ وەڵامى ئەوەى كە ئایا بۆچى ڕێگەتان نەدا دكتۆر كەمال لەنێو هۆڵى ڕۆشنبیرى كۆڕەكەى بگێڕێت كە كەسێكى سەربەخۆیە كەچى ڕۆژى پێشوو بۆ (مەلا كەمتیارە كوێرى داوێن پیس)** ڕازى بوون لە شكۆمەندى هۆڵى ڕۆشنبیرى كەم بكاتەوە؟؟
وەڵامى پرسیارەكە ڕوونە//ترسانە لە پشتیوانى خەڵكى شار بۆ دكتۆر كەمال میراودەلى وە بۆ زانیارى هەموو لایەك 80% خەڵكى شارى دەربەندیخان دەنگ بە (لیستى گۆڕان و دكتۆر كەمال ئەدەن)
**ئەوە نازناوى مەلا بەختیارە لاى زۆربەى خەڵكى دەربەندیخان و دانیشتوانى لدێكانى ئەوبەرى سیروان..
ئاگادارى//سوێند بەخوا دەبێ لەمەولا هەموو گەندەلى بەرپرسەكانى شارو ئەو قسانەى لەنێو مەڵبەندى یەكێتى دا كراوەو دەكرێت وپیناسى مەڵبەن هەر لە لیپرسراوى مەڵبەندەوە تا بچوكترین كادرى مەڵبەن بۆ خوێنەرانى ئازیزى (كوردستان پۆست)ى ڕوون بكەمەوە چونكە خۆم بەردەوام لە ناویاندام....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە