بۆ تەنها بارەگاكانى پارتى
Friday, 25/02/2011, 12:00
ئەمە پرسیارێكە دەكرێت لە خۆمانى بكەین بزانین بۆ تەنها پارتى..؟ لە كاتێكدا ئەگەر ئێمە ڕەخنە لە دەسەڵات دەگرین و ئەمانەوێ دەسەڵات بڕۆخێنین با بپرسین دەسەڵات لە سنورى سلێمانیداكێیە ..ئایا پارتیە ..؟ خۆئەگەر ئێمە پێمان وابێت دوو ئیدارەیى هەیە ئەوا دەكەوینە بەردەم پرسیارەكەى خۆمان كە دەسەڵات لە سلێمانیدا یەكێتیە نەك بارتى كەواتە ئەم ماسە موویەكى تێدایە دەكرێت لە هەولێردا بچینە سەر بارەگاكانى پارتى بیسوتێنین یان بە شێوەیەكى هێمنانە خۆپشاندان بكرێت و داوا لە پارتى بكرێت كە دەسەڵاتى بنەماڵە كۆتایى پێ هات و دەبێ ئێوەش بڕۆن ئەمە بۆ هەولێر بەرامبەر پارتى زۆر تەواوە خۆ ئەگەر لە هەولێر ڕوبەڕوى یەكێتى بیتەوە زۆر نا ئەقلانیە چونكە ئێمە وەك خەڵكى ناڕازى گلەیمان لە دەسەڵات هەیە كەواتە بە بَوچونى من خەریكە كۆى ناڕازیەكانمان ئاراستە دەكرێت لەسەر مانەوەى ئەقڵێك كە پاشماوەى برا كوژەیە ..بۆ..؟ چونكە دەبوایە لە سنور سلێمانیدا ڕوبە ڕوى كۆمیتەو مەڵبەندەكان بوینایەتەوە و بەرد بارانمان بكردنایە نەك مقەرەكانى پارتى لە سلێمانى و كەلار و چەمچەماڵ و سەیدسادق بەرەو ڕویان بینەوە یان بە هێمنانە داواى چاكسازیمان بكردایە ..بە داخەوە كە ناڕازیەكانى ئێمە سیاسەكان یارى پێ دەكەن لە كاتێكدا پارتى لە سنورى سلێمانى هیچ دەسەڵاتێكى نیە دەبوایە لە سلێمانى ئەو بكرایە بەڵام لە هەولێر هەموو شتێكى بەرامیەر بكرایە دەبینین لە سلیمانى و كەلار و چەمچەماڵ تەنها بارەگاكانى پارتى بەرد باران دەكرێت ئایا پارتى دەسەڵاتى دانانى فەڕاشێكى هەیە...؟ كەواتە با ئێمەى خۆپیشاندەر وریا بین دەبێ ئێمە لە سلێمانى تا دێگەڵە ڕوبە ڕوى یەكێتى بینەوە و لەو دیو دێگەڵەوە ڕوبەڕوى پارتى ببینەوە ئەو كات دەتوانین بڵێن ناڕازین بەرامبەر دەسەڵات خۆ ئەگەر وابێت كەواتە ئێمە گەندەڵیەكانمان قبوڵە بەس پارتیمان پێ قبوڵ نیە یەكێتین و مقەرەكانى پارتى دەسوتێنین كە ئەمەش گوناهێكى گەورەیە بەرامبەر ئێمەى خۆپیشاندەر دەكرێت كە بەو شێوە ئیستغباراتیە ئاراستەمان دەكەن ئێمەش هەر دەبێت بە برسێتى بمرین لە كاتێكدا ئێمە داواى ژیان دەكەین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست