با بپرسین..بۆ تەنها لق؟

Friday, 18/02/2011, 12:00


با بپیرسین ...بۆ تەنها لق .. ؟ لە كاتێكدا ئەگەر گۆڕان بیەوێت گوشار دروست بكات ئەوا ڕو بە ڕوى دەسەڵات دەبێتەوە ..ئایا لق هیچ دەسەڵاتێكى هەیە لە سلێمانیدا..؟ تا ئێستا توانیویەتى تەنها بەڕێوەبەرى قوتابخانەیەكى سەرە تایى دابنێت ..؟ خۆ ئەگەر لە هەولێردا بوایە دەكرا بڵێن تەواوە , ئەى بۆ گۆڕان..؟ لە كاتێكدا گۆڕان بزوتنەوەیەكى بێ چەكى مەدنیە ...بۆ تەنها لق ئەى بۆ مەڵبەند مێشێ میوانى نەبوو..؟ لە كاتێكدا یەكێتى دەسەڵاتى ڕەهاى هەیە لە سلێمانیدا با بپرسین خۆ بیناى پارێزگا تەنها باخێكیان بەینە و مەكتەبى مەلا بەختیار تەنها دیوارێكیان بەینە ئەى مەڵبەند و كۆمیتەكان بۆ چاى دژلە مەیان دەخوارد ..؟ تۆڕى بەرگرى لە مافەكانى خەڵك و فدراسۆنى ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى كە نزیكەى 30 ڕێكخراون ڕێكخراوێك هەیە كە ناوى(هاوارى خەڵكە)ەوە كە چەپەكانن بەردەوام ئەیانەوێ لە ڕێى توندوتیژیەوە كار بكەن كە پێشتر لەگەڵ یەكێ لە بەرپرسەكانى یەكێتى دانیشتون و پارەیان وەرگرتوە كە مەلا بەختیار بوە وە ویستویەتى ئەم ناڕەزایەتیە بقۆزێتەوە بەمە هەقى خۆپیشاندانەكەى سەر خوێندنى باڵاو دكتۆر دلاوەر بكاتەوە مەسجێك بدات بە پارتى كە داش بە داشت لە گەڵ دەكەین وە وتویەتى دەیخەینە ئەستۆى گۆڕانیش ئەو كەسانەى كە ئاڵاكەى گۆڕانیان هەڵ گرتبوو پارەیان وەرگرتوە , وە ئاسایش و پۆ لیس بۆ پارێزگارى كردن لە بارەگاكان دابین كرا بوو تەنها نیو سەعات لە لاى لق بوون دواى بە جێیان هێشتوە هەموو بارەگاو دەوائیرەكانى حكومەت تا ئێستاش بە پۆ لیس و ئاسایش پارێزراوە ..ئەمە لە كاتێكدایە كە دەخرێتە ئەستۆى گۆڕان كە بزوتنەوەى گۆڕان چەندین خۆپشاندانى مەدەنیانەیان كردوە لوتى یەكێك خوێنى لێ نەهاتوە ...ئەم خۆپیشاندانە خەڵك كردى بەڵام چەند كەسێكى بەكرێگیراو بە پارە سەریان لە خەڵك تێكدا ..هەڵەیەكى گەورەیە تەنها سلێمانى بێت خۆئەگەر وابێت ئەوا لە برى هەرێمى سەوز و زەرد دەبێت بە هەرێمى زرد و نیلى ئەمەش نیشانەى كورت بینیە چونكە دەبێت هەولێر بكرێتە سەنتەر تا هەموو كوردستان بە كەركوكیشەوە بگرێتەوە بە ڕاى من گۆڕان دەتوانێ لە ماوەیەكى كورتدا تا دێگەڵە بڕوات بەڵام دیسانەوە دو ئیدارەیى دروست دەبێتەوە گۆڕانیش بچوك دەبێتەوە بۆ یەك پارێزگا دەبێت خوێندنەومان هەبێت بو َكار و لعبە استغباراتیەكان كە چۆن دەیانەوێ بەم سینارۆیە هەموو ناراِزى گشتى خەڵك بچوك بكەنەوە بۆ ناو بزوتنەوەى گۆڕان لە كاتێكدا ئەم ناڕازى بونە و ئەم داواى گۆڕانە گشتیە ئەوان دەیانەوێ كورتى بكەنەوە بۆ ناو گۆڕان ...ئەم شەپۆلى ناڕازى بوونە دەبێت بە شێوەكى مەدەنیانە بكرێت ئەگەر چى پارتى ئەقڵێكى خێڵەكى عەسكەریە ئەوان (منع تجول) یان ڕاگەیاندن هەمان بیركردنەوەى بەعسە ..بۆیە دەكرێت ئاگادار بین خەڵك وریا بكەینەوە كە ڕێڕەوى خۆ پیشاندانكان بە فێڵكى سەران و بەكرێ گیراوەكانیان نەبێتە ماڵى هیچ ڕێكخراوێك ..كە پیاوەكانى مەلا بە ئاڵاى گۆڕانەوە تاقم و تفەنگ ببەستن هەڕەشە لە پارتى بكەن خۆیان شەڕى شەقام و گۆڕانیان پێ ناكرى َدەیانەوێ بەم سینارۆیانە بمێننەوە كە خۆیان باش دەزانن دەبێت بڕۆن وە شاردنەوەى ئەو شەهیدە لە ژێر گوشارى پارتیدا هەر بەو شەوە بشارنەوە بۆ ئەوە بوو نەكەوێتە بەیانى و خۆپیشاندانەكە زیاتر نەبێت ئەمەیە كۆتایى مەرگى بنەماڵەى بارزانى و تاڵەبانى عبدالستارێك دەكوژن سۆرانێك لە دایك دەبێت ,سۆرانێك دەكوژن زەردەشتێك لە دایك دەبێ زەردەشتێك دەكوژن رێژوانێك لە دایك دەبێت ڕێژوانێك دەكوژن هەزاران ڕێژوان لە دایك دەبێت هەر دەبێت بڕۆن..


 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە