دەوڵەتی کوردی یا دەوڵەتی ۳۱ی ئاب؟
Wednesday, 11/05/2016, 22:05
مەسعودی بێ چاووڕوو زۆر بێ شەرمانە دەیهەوێ ڕای گشتی وخەڵک فریو بداو بە خۆ هەڵکێشان و قسە زلەکانی وا نیشان بدا کە ئەم پیاۆچکە خەمی هیچ شتێکی نی یە جگە لە دەوڵەتی بەناو سەربەخۆیی کوردستان!؟ ماوەیەکە ئەم بودەڵە پیاوە ناسیاسی یە دەم لە ڕیفراندۆم دەکوتێ، و بە دوایشدا پێی وایە که دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی ڕادەگەیەنێ!؟ ئەم خائینە مەزنەی کورد کە سەرۆکی زۆربەی سەرۆک جاشەکانی کوردستانە، بە بەهانەی ڕیفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی یەوە بە عەنتەری و زۆر و زۆرداری دەیهەوێ تا ماوەیەکی نادیار (هەتا ئەوکاتەی خۆی پێی خۆشە و دەیهەوێ) وەک سەرۆکی ناشەرعی هەرێم بمێنێتەوە. ئەم خۆفرۆشە مەزنەی نێونەتەوەیی و هەرێمی هیچ باکی بە مێژووە پڕ لە خائین و ڕیسوایی یەکەی نی یە. ئەم کوتەڵە پیاوە موغریزە چەندین سەرکردەو پێشمەرگەو کەسایەتی سیاسی کوردستانی پارچەکانی تری کوردستانی ڕۆژهەڵات و باکوری تەسلیم بە دوژمنانی کورد کردەوە یاخود تیرۆری کردن. سڵێمانی موعێنی و مەلا ئاوارە و خەلیلی خۆشەوی و ئەحمەد تۆفیق و سەید ڕەسوی بابی گەورەو دکتۆر شوان و شەمدین ساکیک وەک چەند نموونەیەک. مەسعود و پارتەکەی وەنەبێ تەنها جاشایاتی و نۆکەرایەتی یان بۆ دەوڵەتێکی تایبەت کردبێ و تەنها. نەخێر ئەم بنەماڵەی بارزانی و پارتەکەیان جاشایەتی و نۆکەرایەتی یان هەرلەسەردەمی مەلامستەفا بارزانی گۆڕبەگۆڕەوە بۆ هەریەکە لە دەوڵەتەکانی عێراق وبەتایبەت لە سەردەمی سەددامدا و شاهەنشای گۆڕبەگۆڕو کۆماری ئیسلامی کۆنەپەرەست و دەوڵەتەکانی تورکیەی فاشیستی فەهری کوروتورک و ئیحسان سابری چاغلایانگیل و کەنعان ئیڤرین و تورگوت ئۆزال و سولەیمان دەمیرەل و عەبدوڵا گویل و ئەردۆگان. نۆکەرایەتی و خۆفرۆشی مەسعود بۆ ئەردۆگان بە جۆرێکە کە زۆربەی سیاسی یەکانی جیهان درکیان بەمە کردووە.
مەلا مستەفا و وئیدریس و مەسعود و باقی بنەمەڵەکەیان و پارتی شەڕی هیچ پارچەیەکی کوردستان نەماوە نەیکەن. شەڕی باکوور لە دژی پارتی سۆسیالیست و پەکەکە. شەڕی ڕۆژهەڵات دژی حیزبی دێموکڕات و کۆمەڵە و هتد.... شەڕی باشوور دژی شیوعی و پاسۆک و پارتی گە لی و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و سۆسیالیست و بزووتنەوەو یەکێتی و هتد... شەڕی ڕۆژئاوا دژی پەیەدە. تەنانەت ئەم بارزانی و پارتی یانە شەڕیان کردووە دژی میلەتیش هەرکاتێ کەوتبنە ژێر دەسەڵاتی ئەو هێزانەی کە بارزانی یەکان جەنگی یان دژی یان کردبێ. بۆ نموونە لە شەڕی سێ مانگەی ڕۆژهەڵات و شەڕی دژ بە یەکێتی و پەیەدە نەیهێشتووە ناهێڵێ هیچ خواردەمەنی یەک گەیشتبێتێ و بگاتە دەستی ئەو میلەتە کوردەی کە هەمان زمانی بارزانی یەکانی یان هەبووەو هەیە. ئەوەی ئێستا لە دژی ڕۆژئاوا خەندەک لێ دەدرێ وناهێڵدرێ هیچ خواردەمەنی یەک و پێداویستی یەک بگاتە دەستی کوردانی ڕۆژئاوا تەنها لە شان وهەیبەتی مەسعودۆکە و ئەردۆگان دەوەشێتەوە.
ئەو پیاۆچکەی شەرمی بە تەسلیم کردنی شەنگال و یەزیدی یەکان نی یە. باکی بە لە دەست دانی مەندەلی و بەدرەو سەعدی یەو تەلەعفەر و توزخورماتوو نی یە. کەچی بێشەرمانە باسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی دەکا. ئەم پیاۆچکە موچەی شەش مانگی فەرمانبەران و مامۆستایان و پێشمەرگەو کەمئەندام و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی خواردووە، یاخود لانی کەم پێی نادرێ، کەچی دەم لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی وەردەدا. ئەم پیاوە کاڵفامە زۆر ملهۆڕانە ڕێگری کرد لە سەرۆکی پاڕلەمان و ئەوە بۆ ماوەی چەندین مانگە سەرۆکی پاڕلەمان ناتوانێ بچێتەوە پاڕلەمان، چونکە بارزانی یەکان و پارتی یەکان باوەڕیان بە هەڵبژاردن و پشکداری یەکسان نی یەو بە زۆر و عەنتەری لە ڕێگەی هێزەوە هەموو لایەنە سیاسی یەکانی تریان لە ناوچەکانی هەولێر و دهۆک وەدەرناوە یاخود بێ کاریگەریان کردوون و ئازادی سیاسی بوونی نی یە. حکومەتی کوردستان بە تەواوی بێ جوڵە کراوە و توانستی لە بەر بڕاوە و تەنانەت سادەترین کار کە دابینکردنی موچەیە پێ ی نادرێ.
ئەو خۆهەڵکێشانەو خەڵک فریودانەی مەسعود بە ڕیفراندۆم و بەناو ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ لە کاتێکدایە کە ئەم پیاوە هەولێری بە دەبابەکانی بەعس و سەددام گرتەوە و له دەستی یەکێتی دەرهێنا و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا نەک هەر هیچ شارێکی کوردستانی پێ ئازاد نەکراوە و تەنانەت لە شەڕی دژ بە داعش دا سەلماندی کە نەک هەر دەستە وەستانە بەڵکو تەنانەت زۆر چاو دەبەری داعشە چونکە لە سەرەتای دامەزراندنی داعش دا مەسعود و بارزانی یەکان لەگەڵ تورکیاو سعودیەو ئەردەن و ئەمەریکا و هتد... بەشداربوون و مەسعود هەڕەشەشی لە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی ئەوکات کردو زۆر عەشاریانەو دوور لە ئەتەکێتی سیاسی یانە ووتی کە شتێک نیشانی مالیکی دەدا کە تەنانەت بیریشی لێ نەکردبێتەوە. ئەو مەسعودە کارەساتێکی بە سەر یەزیدی یەکاندا هێنا کە نەک هەر کەمتر نەبوو لە کارەساتی هەڵەبجە، بەڵکو لەڕووی دەروونی یەوە زۆر دەردناکتر بووه و یەزیدی یەکانی بە گورگان خواردن دا. بێگوومان خیانەتەکانی مەسعود لە چەندەها کتێبیش جێیان نابێتەوە. هەرچی مەسعود بەڵێنێک بدا نیشانەی درۆو سەرگومکردنی خەڵکەو ڕاستی یەکانی تەنها ئەوانە جێ بەجێ دەکا کە بە دوژمنانی داون، وەک ئەوانەی ۳۱ی ئاب. هەرچەندە مەسعود سەر لەبەری مەسەلەی ڕیفراندۆم و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی درۆو ساختەو کەڵەکبازی یە و بە هیچ جۆرێک جێگای متمانە نی یە، بەڵام لە باشترین حاڵەتدا تەنها شتێک کە لەوانەیە بیکا ئەمجارە تورکیا بێنێ و وەک ساڵەکانی نەوەدەکان و ۲۰۱۵ و ۳۱ی ئابێکی تر دروست بکاتەوە، هەر لەبەر ئەوە لە باشترین حاڵەتدا ئەم دەوڵەتە کوردی یەی ئەم مرۆڤە نەخۆشە و خائینە خۆی پێ هەڵدەکێشێ باشتر وایە ناوی لێبنێین دەوڵەتی ۳۱ی ئاب.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست