بازرگانى و لەشفرۆشى ژنان لە ئەستۆى حكومەتى هەرێمى كوردستانە

Saturday, 19/12/2009, 12:00


هەموو ئەوكەسانە كارى لەشفرۆشى دەكەن بە شێوەیەكى زۆرە ملى ناجار دەكرێت واتە(ئیغتیساب) دەكرێت بە هیچ شێوەیەك لە كردارى ممارسەكردن چێژ وەرناگرن.لەشفرۆشى بریتیە لە پرۆسەى سێكس كردن نێوان تاك لە گەڵ كەسێكى تر یاخۆد تاك لە گەڵ چەند كەسانى تردا. لەشفرۆشەكان چەستەى ژنان بە كار دەهێنن بۆ ئەوەى پیاوان غەریزەكانیان تێر بكات لە سەرچەم كەلتوور پیاو سالاریدا. رەگەزى مى دەبێتە كەرەستەى پیاوان بۆ ئەوەى ئارەزووە پێداویستیەكانى پیاو تێر بكات و دابین بكات, واتە ڕەگەزى مێ سەرچەم ئەو خواستانە دەهێننە دى كە پیاوان داوا دەكەن,
لە لایەكى ترەوە پیاوان زۆربەى سەرچاوە داراییەكانى كۆمەڵیان لە بەردەستدایە ئەوەى سانایى دەخوازن هەر چارى بە شیوەو جۆرە سێكسیك تاقى دەكەنەوە.
لە ماوەى حوكمرانى بەعس كە ڕژێمێكى دكتاتۆرى بوو هەروەها ئایدۆلۆجیاى ناسیۆنالیزمى عەرەبى بە سەر هەموو نەتەوەكانى تر زاڵى كرد بوو, بۆ نزیكەى نیو سەدەى كارى دەكرد لە سەر دژایەتى كردنى نەتەوەكانى تر وەك نەتەوەى كورد, لە ماوەى حوكمى ئەم ڕژێمە لە كوردستان لە ژێر ئاڵاى نیشتیمان پەروەرى و نەتەوە پەرستى بوو.
* لە سەردەمى حوكومەتى بەعس هەموو ئەو كوردانەى كارى سیاسیان دەكرد هەر كاتێك بەعس گومانیان لە خێزانێك بوایە یاخۆد بیان زانیبایە ئەوەى ڕاستەو خۆ لە لایەن(ئەمن و ئیستغباراتى) بەعس دەگیران ژن و كچەكانیان ئیغتیێاب دەكران. وە كۆمەڵگاى كوردى تا ڕادەیەك پیان ئاسایى بوو ئەم تووندوتیژیە چونكە ئەیان ووت ئەمە بەعسە و نەتەوەى عەربە و دكتاتۆرە... وە لە سەردەمى حوكومەتى هەرێمیش ئەو كاتانەى كە دەسەڵاتى یەكێتى و پارتى ئیدارەى كوردستانیان بەرێوە دەبرد بە هۆى ناكۆكیان هەمان سیناریۆى حكومەتى بەعسیان دووبار پەیڕویان دەكردووە
* پاش پرۆسەى ئازادكردنى عراق و كوردستان لە هەرێمى كوردستان كۆمەڵێك فاكتەرى گرنگ هەبوو مرۆڤ تووشى لەشفرۆشى دەبوو یەكێك لەو فاكتەرانە بارى ئابووریە ڕێژەیەكى زۆر ئەو كەسانەى تووشى گرفتى لەشفرۆشى دەبوو بە هۆى ئابووریە, زۆرێك لەو كەسانەى بارى ئابووریان نالەبارو كەم دەرامەتە لە هەموو رووەیكەوە كە كاریگەرى لە سەر كەسایەتیەكە دەبێت تووشى گرفتى لادان دەبێت بە تایبەتى لادانى سێكسى دوا جاریش لەشفرۆشى لە پێناو بە دەست هێناى مادى بۆ بژێوى ژیان. زۆر جاریش بە هۆى ئەم لەشفرۆشیەوە لە زیاد بوونە كە حكومەتى كوردى نەى توانیوە
ئەم دیاردەیە بنبر بكرێت هەر هیچ نەبێت ئەم دیاردەیە كەم بكاتەوە.. وە پێم وایە خۆیان دەستیان هەیە لەم دیاردەیە.كاتێك كاروبارى خەڵك و فەرمانگەى دەوڵەت لە پێناو سێكسدا جێبەجێ دەكرێت ئەوا جگە لە گەندەڵى كارگێرى كە دوواتر دەبێت هۆكارى نایەكسانى نیوان خەڵكانەوە ڕوو دەكەنە فەرمانگەكان, یەكێك لەو هۆكارنەش دەبێتە هۆى مایەى ئیستغلال كردن و چەوسانەوەى ڕەگەزى مێینە.
بۆ سوود وەرگرتنم لەم بابەت. ئۆقیانووسێك لە تاوان خەندان عبداللە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە