کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


موژدەیەكی خۆش""""

Monday, 28/02/2011, 12:00


دوای گەرانەوەی سەرۆكی هەرێم بۆ كوردستان لەلایەن ئەندامان و رێكخستنەكانی بارتییەوە گوێمان لە رستەی موژدەیەكی خۆشت پێ بلێم دەبیت دوای هەڵدانی دوسێ شت بۆیان ئەو كات بۆمان ئاشكرا دەكەن دوای 21/3كوردستان سەربەخۆی خۆی ڕادەگەیەنێت و لە عێراق جیا دەبێتەوە ئەم قسانە تەنها لە پارتییەكانەوە دەبیستین بۆ ئەوەی خەلك سەرقال بكەن و ساردیان بكەنەوە لەداوا رەواكانی خۆیان بە خۆشیان بەردەوام بن لەسەر دزی و بە تاڵانبردنی سەروەتی هەرێم ئەمە لە كاتێكدا تا ئیسَتاش نەیان توانییووەبستێك لەو خاكە دابراوە بسێنەوە كە لەلایەن عەرەب و تروكمانەكان داگیر كراوە ئەو داگیركارییەی لە باشوری كوردستانی باشوردەكریت نەیاتوانییوە چارەسەرێك بۆ ئەو مەسەلەیە دابنێین كەچی ئێستا بۆ دامركاندنەوەی دەنگی نارازی شەقام ئەو مەسەلەیە بوروژێنن خەلكی تا 21/3 سەرقال بكەن بە بابەتە كە بێگومانم ئەو قسەیە هیچ ئەسلێكی نییە تەنها بۆ ئەوەی بە خەلكی توورە بلێن ئێمەین بەرگریكارو خەم خۆری ولاتین وداوای سەربەخۆیتان بۆ دەكەین. لە كاتێكدا لە كۆنگرەی 13 حیزبەكەیان تەنها ئاماژە بە مافی چارەی خۆ نوسین كرا دوای دەنگ دانەوەی لە میدیا جیهانی و عەرەبییەكان. هەرزوو سەرۆك و جێگرەكەی هاتنە سەر هێڵ و لەترسی بەرژەوەندیەكانیان لە قسەی خۆیان پاشگەز بوونەوە رایانگەیاند كە ئێمە مەبەستمان نەبووە لە عێراق جیا ببینەوە بەڵكو هەر بە عێراقی دەمێنینەوە. ئەسف ئەی بۆ دەبێت لە پرێكدا و لە بارو دۆخێكی وای هەرێم ئەو باسە بوروژێنریت(هیچ تاكێكی كورد نییە حەزبە دەوڵەتێكی سەربەخۆیی و خاكی خۆی نەكات هەموومان تامەزرۆی ئەو رۆژەین كە كورد دەولەتێكی سەر بەخۆی خۆی هەبێت) ئەوەی من لێی تێگەیشتبم ئەم مەسەلەیە دوشتی لێدەخوێندریتەوە1.ئەو نیشتیمانپەروەرانەیە كە نارازین لە ئەدای حوكمەت و دژی گەندەلین بۆ ئەوەی بێ دەنگیان بكەن تا 21/3
2...یان دانانی پلانیكی تر بۆ دوای مانگی 3 جونكە بۆ ئەو كات سەربە خۆیی؟ و راگرتی دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان تا پاش مانگی 3 ؟ روداویكی چەوارانەكرا هەیە ئیمە پێی نازانین. یا دەبێت ئەو كات بە چ فێلێك ئەو خەلكە چاو بەست بكەن ئەمەش بۆ داهاتوو وەلامان دەداتەوە
/هەولێر
قوتابی پەیمانگا/بەشی رۆژنامەگەری|ئێواران
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە