وەڵامێك بۆ نوسینێكى پڕ چەواشەكارى

Wednesday, 05/01/2011, 12:00



لەنوسینێكى پڕ لەچەواشەكارییدا كەسێك لەسایتى كوردستان پۆست نووسینێكى لەسەر لیواى 16ى سلێمانى بڵاوكردۆتەوەو لەنوسینەكەیدا چەند هەڤاڵێكى مەكتەبى سیاسى یەكێتى نیشتیمانى تاوانبار دەكات بەوەى دەستیان هەبووە لەگۆرانكارییەكانى نێو ئەو لێوایەدا لەكاتێكدا ئەوان نەوەزیرى بەرگرى و نەفەرماندەى فیرقەو نەهیچ دەسەڵاتدارێكى نێو وەزارەتى بەرگرین هەتاوەكو بتوانن ئەو گۆرانكارییانە بكەن وە هۆكارى لادانى ئەو كەسانە لەپۆستەكانیان فەرماندەى لیواو فیرقە بوون چونكە كاتێك فەرماندەى لیوا ئەیزانى كەماوەى یاسایى خۆى تەواو بووە ئیتر ئەبوایە خۆى پێشنیارى ئەوەى بكردایە كەدەست لەپۆستەكەى هەڵدەگرێت هەتاوەكو كەسانى تر لەنێو لیواكەدا جێگەیان بگرتایەتەوە چونكە چەندین فەرماندەى مەزنى تر لەنێو لیواكەدا كاریان دەكرد لەوانەش عەقید جەمال هەروتى و عەقید محەمەد روستەم ناسراو بەحەمە سیاسى و عەقید شیرزاد بیلال ناسراو بەشیرزاد خاڵە بازیانى و عەقید كەمال مەحمود ناسراو بەكەمالى حاجى مەحمود چەندین فەرماندەى ترى بەئەزموونى تر كەلەنێو لیواكەداو هەریەك لەپۆستێكدا دەست بەكاربوون كەهەریەكەیان پێشمەرگەو فەرماندەى رۆژە سەختەكانى شۆرشى مەزنى كوردو یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بوون هەربۆیە بەو بەرێزە دەڵێم كەئەو نوسینەى نوسیووەو دەستى گومان بۆ كۆمەڵە كەسانێكى نێو مەكتەبى سیاسى یەكێتى نیشتیمانى درێژ دەكات بەوەى ئەوان لەپشت لادان و گۆرینى هەریەك لەو فەرماندانە بوون من هەمووان و ئەو بەرێزەش دڵنیادەكەمەوە كەنەبەرێزان هیرۆخان و مەحمود سەنگاوى و مستەفا چاورەش و هیچ كەسێكى تر لەهەڤاڵانى یەكێتى نیشتیمانى ئاگایان لەوە نیە چونكە ئەو كاتەى ئەو فەرماندانە گوازرانەوە تەنانەت هیچ ململانێیەكى ئەوتۆى سیاسیش لەئارادا نەبووە وەهەڤاڵانى مەكتەبى سیاسیش هیچ بەرژەوەندییەكیان لەو مەسەلەیەدا نەبووە بەڵكو تەنها هۆكارى بنەرەتى بۆ ئەو گۆرانكارییە دەست بەردارنەبوونى فەرماندەى لیوا بوو لەپۆستەكەى كەدەتوانرا ئەوكاتە لەجێگەى خۆى كەسانێكى ترى لەفەرماندەكانى نێو لیواكە بۆ شوێن گرتنەوەى خۆى دیاری بكردایە بەمەش ئەو هەلە بۆ عەرەبە شۆڤێنیەكان نەدەرەخسا كەدەست وەربدەنە نێو كاروبارى لیواكە فەرماندەكانى بگوێزنەوە بۆ یەكە سەربازییە جوداكانى نێو وەزارەتى بەرگرى ئێراقى بەبێ هیچ ئیمتیازێك و تەنانەت بەبێ پاسەوانەكانیشیان وەهۆكارێكى تریش ئەوەبوو ئەو فەرماندانەى كەگوازرانەوە ئەو فەرماندانە بوون كەلەناوچە جیاجیاكانى ئێراق زۆر سەركەوتوانە ئەركە سەربازییەكانیان بەجێ دەگەیاندو هەوێنى ئاشتەوایى بوون لەنێوان نەتەوەو مەزهەبە جوداكانى ئێراق بۆ سەلماندنى ئەم راستیەش مەرجعەیەتە شیعى و سونیەكان و پیاوانى سەرۆك عەشیرەت و تەنانەت كاربەدەستانى حكومەتى ئێراقیش گەواهى دەرى ئەو راستیانەن هەربۆیە بۆ بەرچاوو روونى راى گشتى و ئەو بەرێزەش حەزم كرد ئەو راستیە روون بكەمەوە كەئەوەى ئاگادارو دەستى لەپشت ئەو كارانەوە هەیە فەرماندە شۆڤێنیەكانى نێو وەزارەتى بەرگرى و سیاسیە عەرەبە شۆڤێنیەكانن نەوەك ئەندامان و هەڤاڵانى مەكتەبى سیاسى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان چونكە هەموو كاتێك یەكێتى نیشتیمانى شانازى بەكادرو فەرماندەكانیەوە دەكات نەوەك پیلانیان لەبەرامبەر بكات بەو شێوەیەى لەنوسینى ئەو بەرێزەدا ئاماژەى پێكراوە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە