کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كورد لە ئاسیا سێڵیشدا بووە پلە دوو!‏

Sunday, 04/03/2012, 12:00






دوای 80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی عیراقدا كە بە زەبر و زۆرەملێ كورد كرایە پلە دوو، كۆمەڵێ شۆڕش و ‏راپەرین لەپێناو راگرتنی هاوسەنگی نێوان كورد و عەرەب لە عیراقدا ئەنجام دران، تا كورد و عەرەب ‏یەكسان بن و عەرەب وەك پلە یەك و كوردیش وەك پلە دوو دانەنرێ!.‏
ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، كۆمپانیایەكی زەبەلاحی كوردی كە بارەگای لە كوردستانە و زۆربەی ‏بەشداربوەكانیشی هەر كوردن، بە خشكەیی بۆ خاترانەی چاوی چەند عەرەبێكی بەشداربوی ‏ئاسیاسێڵدا، كورد كرایە پلە دوو! بۆ نمونە
‏- كاتێ پەیوەندی بە ئاسیا سێڵەوە ئەكەیت، پێت ئەڵێ: بۆ زمانی عەرەبی ژمارە 1 لێ بدە و بۆ زمانی ‏كوردیش ژمارە 2.‏
‏- كاتێ پەیوەندی بە كەسێكەوە ئەكەیت و مۆبایلەكەی داخرا بێ، سەرەتا بە عەرەبی و دواتر بە كوردی ‏وەڵام ئەداتەوە!.‏
‏- كاتێ دەتەوێ زمانەكان هەڵببژێری، زمانی عەرەبی ژمارە 1 و زمانی كوردی ژمارە 2.‏
لە زۆر شتی تریشدا عەرەبی خراوەتە پێش كورد، باشە ئەپرسم ئەگەر زۆرینەی بەشداربوەكان كورد بن، ‏بۆچی ئەبێ جارێكیتر عەرەب پلە یەك و كورد پلە دوو بێ؟. یان بەلایەنی كەمەوە، لەناو جەرگەی هەرێمی ‏كوردستان كە جگە لە كۆمەڵێ خێزانی عەرەب، نزیكەی 97%ی دانیشتوانەكەی كوردن، بۆ ئەبێ لێرەش ‏سیگناڵەكانی ئاسیا سێڵ عەرەبی بێت؟.‏
شەرمێكی گەورەیە بۆ كۆمپانیای ئاسیا سێڵ كە سوكایەتی بە كورد بكات و جارێكیتر بیخاتەوە خانەی ‏پلە دووەوە.‏
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە