کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ‌ لێناگه‌ڕێن‌ كاكه‌ ئه‌رده‌ڵان‌ به‌كر‌ له‌ گۆڕه‌كه‌شی‌ دا‌ ئارام‌ بخه‌وێت!!!.. وه‌ڵامێك‌ بۆ‌ كۆمیته‌ی‌ رێكخستنی‌ سوید ..

Wednesday, 14/10/2009, 12:00


هێشتا زاكیره‌ی‌ كورد‌ وای‌ لێ‌ نه‌هاتوه‌ ئێوه‌ بێن‌ گاڵته‌ی‌ پێ بكه‌ن !!به‌ڵكو‌ ئه‌مه‌ گاڵته‌ كردنه‌ به‌ خۆتان‌ .

به‌ ریكۆرده‌رو‌ پێنوسی‌ كاك‌ زانا‌ گه‌ڵاڵی‌ له‌ به‌هاری‌ ئه‌مساڵدا دیدارێك‌ له‌ گه‌ڵ‌ هونه‌رمه‌ندی‌ جوانه‌مه‌رگ‌ كاكه‌ ئه‌رده‌ڵان‌ به‌كرد‌ ساز‌ درا‌ بوو ڕاستی‌ و دروستی‌ ئه‌و فرمێسكه‌ تیمساحاوییه‌ی‌ كۆمیته‌ی‌ رێكخستنی‌ سوید‌ به‌ درۆ‌ ده‌خاته‌وه كه‌ دوای‌ مه‌رگی‌ له‌ ناكاوی هونه‌رمه‌ندی‌ كۆچكردوو‌ هه‌ڵیان‌ به‌ستوه گوایه‌ ئه‌رده‌لان‌ لای‌ ئه‌وان‌ حزبی‌ بووه!!
خوێنه‌ری‌ به‌ڕێز‌ بۆ‌ گه‌یشتن‌ به‌ ڕاستی‌ ئه‌و بانگه‌شه‌ چه‌واشه‌كارییه‌ی‌ كۆمیته‌ی‌ ناو‌ براو‌ تكایه‌ ئه‌م‌ دیداره‌ی‌ نێوان‌ زانا‌ گه‌ڵاڵی‌و ئه‌ده‌ڵان‌ به‌كر‌ بخوێننه‌وه‌. داواش‌ له‌ به‌رپرسی‌ كۆمیته‌ی‌ سوید‌ ده‌كه‌ین‌ روونكردنه‌وه‌ بدات‌ ئایا‌ كامیان‌ ڕاست‌ ده‌كه‌ن‌ خوالێخوشبوو ئه‌رده‌ڵان‌ یان‌ كۆنه‌میته‌ی‌ سوید ؟؟!!! ..


زانا گه‌ڵالی
09-04-07
ژماره‌ی خوێنه‌ران 68
--------------------------------------------------------------------------------
ئه‌رده‌‌ڵان به‌کر: هه‌ڵوێسته‌کانم رێگه‌یان له‌ من گرتووه نه‌گه‌ڕێمه‌وه‌ کوردستان
ئه‌رده‌‌ڵان به‌کر: بۆ کوێ بڵیم کوێ گوێم لێده‌گریت



زانا گه‌ڵاڵی - نۆروێژ
هونه‌رمه‌ندی ناوداری کورد ئه‌رده‌لان به‌کر هونه‌رمه‌ندێکی کوردستانی و کوڕێکی هه‌ولێریه‌ ماوه‌ی 17 ساڵه‌ ژیان له‌ ووڵاتی سوێد به‌سه‌رده‌بات 15 ساڵه‌ ئه‌رده‌لان به‌کر بڕیاری زیز بوون له‌ ووڵاتی داوه‌ نه‌گه‌رواوه‌ته‌وه‌ کوردستان له‌ ووڵاتی نۆروێژ شاری ترۆندهایم چاومان به‌ هونه‌رمند ئه‌رده‌لان به‌کر که‌وت بۆمان دووا سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری نه‌گه‌رانه‌وه‌ که‌ووتی هه‌ڵوێسته‌کانم ڕێگه‌ی له‌ من گرتوو نه‌گه‌ڕێمه‌وه‌ کوردستان گفتووگۆکه‌مان له‌ چه‌ند ته‌وه‌ره‌کی جیا پێکدێت له‌گه‌ڵمان بن بۆ ته‌واوی گفتووگۆکه‌مان

زانا گه‌ڵاڵی / سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنت ده‌که‌ین بۆ ووڵاتی نۆروێژو شاری ترۆندهایم

ئه‌رده‌لان به‌کر / خۆشاڵ بووین برای به‌ڕێزم به‌خێربێن ڕێزم هه‌یه‌ بۆ ئێوه‌‌.
زانا گه‌ڵاڵی / سوپاست ده‌که‌ین .

زانا گه‌ڵاڵی / کاک ئه‌رده‌لان هه‌ندی که‌س ده‌ڵێن شێوه‌ی کلیپ وه‌ک ئه‌کته‌ره‌ وه‌یا ئه‌کته‌ری باشی ده‌وێ تۆ چی ده‌ڵێی؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / شێوه‌ی کلیپ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا پشتگیریت چه‌نده‌ ، پاره‌که‌ت چه‌نده‌ به‌ کلیپ ده‌ده‌ی ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ سیناریۆیه‌که ده‌نوسرێته‌وه‌ هونه‌رمه‌ندی فه‌‌قیر هیچ تاوانێکی نیه‌ ، هه‌موو کلیپێک هه‌موو شانۆگه‌ریه‌ک هه‌موو فلیمێکی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ره‌که‌ بڕیار ده‌دا تۆ ته‌نهاا ئه‌کته‌رێکی که‌ ده‌رهێنه‌ر چۆن بڕیاریدا تۆ واده‌که‌ی

زانا گه‌ڵاڵی / کلیپ لای تۆ چی ده‌‌گه‌یه‌نێ ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / کلیپ لای من ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ هه‌ندێک ڕه‌خنه‌یان له‌سه‌ر کلیپ هه‌یه‌ که‌ کچی ئه‌وروپی دێنن ئێ خۆ قابیله‌ به‌ کلاشینکۆفێک و هه‌فتاو پێنجیه‌ک و ڕه‌خته‌وه‌ نه‌هاتووه‌ و به‌ره‌و که‌رکوک هێرش بکات ئێ ته‌بعه‌ن کلیپی هه‌موو دنیا کچی له‌گه‌ڵه‌ به‌ڵام لێره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هۆی میدیاکانی کوردی هه‌موو شت داده‌به‌زێنن چونکه‌ ئێمه‌ بۆ نمونه‌ به‌هه‌وه‌نته‌ نه‌بوینه‌ هونه‌رمه‌ند من به‌ش به‌ حاڵی خۆم له‌ هه‌شتاکان له‌ ٣ گروپ کۆرس بویمه‌ له‌ چه‌ند گروپ به‌رده‌وامیم کردیه‌ تا تۆنێکم په‌یدا کردووه‌ تا زانیتم به‌مه‌ ڕاگه‌یشتومه‌ که‌ زانیتم ئه‌مه‌ نه‌شازا ئه‌مه‌ ئاوته‌ به‌مانه‌مان هه‌ستکردووه‌ ئینجا ‌ بوینه‌ هونه‌رمه‌ند ، به‌لام ئێستاکه‌ کابرایه‌ک نه‌ ١٠ گۆرانی ووتووه‌ نه‌ له‌ ١٠ ئاهه‌نگ به‌شداری کردوه‌ ڕێک ده‌چیت کلیپه‌ک ده‌کات دواتر میدیاکان داده‌به‌زێنن ئه‌م هونه‌مه‌نده‌ ئاگای له‌خۆی نیه‌ به‌ڵام میدیاکان ته‌عه‌ددا له‌م گه‌نجه‌ ده‌که‌ن ئه‌و گه‌نجه‌ به‌ خۆی نازانی ئه‌م گه‌نجه‌ تموحی هه‌یه‌ که‌ باناوبانگ بێتن به‌ خیراتریبن کات به‌ڵام ته‌عه‌ددا له‌ گه‌نجه‌ که‌ ده‌که‌ن چونکه‌ گه‌نجه‌که‌ نه‌که‌وتۆته‌ قالبه‌وه‌ ده‌وره‌کی نه‌بینیوه‌ کۆرسه‌کی نه‌بینیوه‌ گۆرانی نه‌وتووه‌ له‌ هیچ شوێنێک گۆرانی له‌گه‌ڵ گروپێک نه‌ووتوو 2 مامۆستا پێی نه‌وتوه‌ ئه‌وها نابی ئاوایه‌ هیچیان پێنه‌ووتوه‌ له‌ خۆوه‌ بازاڕی ده‌چیت کلیپێک ده‌کات میدیاکانیش شتی به‌لاش دزانن ئه‌مڕۆ میدیای کوردی هه‌مووی له‌سه‌ر به‌لاش ده‌ڕواتن دای د‌ه‌به‌زێنن که‌ دایان به‌زاند ئه‌م کابرایه‌ حوب زهوری ده‌بی که‌ حوب زهوری هه‌بوو قسه‌ له‌من و له‌ تۆ وه‌ر ناگریتن چ شتێک به‌ ئه‌قڵی خۆی بیت ده‌یکات بۆیه‌ ئێستا ‌ته‌فزیۆنی کوردی به‌داخه‌وه‌ دڵێم هه‌موو ته‌له‌فیۆنه‌کانی کوردی فه‌شه‌لێکی گه‌وره‌یان هێنا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌تان پێده‌ده‌م ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ن سه‌یری که‌ناڵه‌ عه‌ره‌بیه‌کان بکه‌ فارسیه‌کان بکه‌ له‌ ژێره‌وه‌ که‌ نوسینه‌کان ده‌نوسرێت به‌ هه‌زاران گه‌نجو لاوی کورد متابه‌عه‌ی ئه‌م که‌ناڵانه‌ ده‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیوان ناجیحتره‌ ئی کوردی به‌داخه‌وه‌

زانا گه‌ڵاڵی / هه‌ندێک له‌ هونه‌رمه‌ندان گله‌ی له‌ ڕاگه‌یاندن ده‌که‌ن که‌ لێژنه‌یه‌ک هه‌بیتن ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / ئاخر لێژنه‌که‌ش سه‌رکه‌وتوو نابیت له‌ وانه‌یه‌ ئێستا لێژنه‌کیان داناوه‌ له‌ که‌ناڵه‌کی به‌ڵام ئه‌م لێژنه‌یه‌ کێیه‌ ئایا من ڕێگه‌ ده‌ده‌م ئه‌و که‌سه‌ی له‌ لێژنه‌یان داناوه‌ کلیپی ئه‌رده‌لان هه‌ڵده‌سه‌نگێنی ئایا ئه‌وکه‌سه‌ مسته‌وای چه‌نده‌ له‌ هونه‌ری له‌ لێژنه‌که‌ی داده‌نێن چۆن له‌م لێژنه‌یه‌ی دا ده‌نێن ئه‌مه‌ش واسته‌یه‌ ئه‌مه‌ش ماستاو چی پارتێکه‌ ده‌یهێنن له‌ لێژنه‌که‌ی دا ده‌نێن چونکه‌ من به‌ ڕاشکاوی قسه‌ ده‌که‌م ئه‌وه‌ی له‌ هونه‌ر که‌ ماستاو چیه‌ ده‌یهێنن ده‌ی که‌ن به‌ ڕاوێژکار ده‌یهێنن سولته‌ی ده‌‌ده‌نێ به‌وه‌ی نییه‌ حزب بچی ته‌ماشا بکات بزانی ئه‌مه‌ هونه‌ره‌که‌ی باشه‌ چونکه‌ حزب له‌ هونه‌ر نازانی که‌سایه‌تی هونه‌ریش له‌ ناو حزبدا نییه‌ بۆ نمونه‌ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی هه‌بی هونه‌ری باش هه‌ڵسه‌نگێنی ئه‌مه‌ نییه‌ به‌وان کامه‌ی ئاله‌تێکی به‌ده‌ست بوو ئیتر هات خۆی له‌ حزب نزیک کرده‌وه‌ ماستاوی بۆ حزب کرد سوڵته‌که‌ به‌ده‌سته‌وییه‌ .

زانا گه‌ڵاڵی / هه‌ندێک ڕایان وایه‌ لێژنه‌ک دابمه‌زریت تاکووهه‌موو گۆرانیه‌ک په‌خش نه‌کرێت به‌لام هه‌ندێک پێیان وایه‌ هه‌موو گۆرانیه‌ک په‌خش بکرێت دواتر جه‌ماوه‌ر چاک و خراپ لێک جیاده‌کاته‌وه ؟‌

ئه‌رده‌لان به‌کر / من پێم خۆشه‌ هه‌موو شت په‌خش بکرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رچه‌ند شتی خراپ بکه‌ویته‌ بازاڕ هێشتا سه‌نگ و حه‌کیمه‌ جوانتر دیار ده‌بی

زانا گه‌ڵاڵی / پێت وایه‌ خه‌ڵک جیا بکاته‌وه ؟‌

ئه‌رده‌لان به‌کر / نا جیا ناکاته‌وه‌ .

زانا گه‌ڵاڵی / دوای سه‌فه‌ر کردنت له‌ کوردستانه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ هونه‌ری کوردی به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وکاتی جیاوازی چییه‌ ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / هونه‌ری کوردی ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌یت له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی موزیک له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌ کوردستان تاقه‌ که‌س هه‌یه‌ له‌ هونه‌ر ده‌ست و په‌نجه‌کی ڕه‌نگینی هه‌بی یان له‌ دابه‌ش کردن زیره‌ک بی تاقه‌ که‌س هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش به‌ تاقه‌ که‌س زه‌حمه‌ته‌ چونکه‌ کوردستان به‌ تاقه‌ که‌س به‌ڕێوه‌ ناچی.

زانا گه‌ڵاڵی / کاک ئه‌رده‌لان دوای هاتنت بۆ ده‌ره‌ووه‌ی ووڵات به‌شداری زۆر ئاهه‌نگت کردووه‌ چالاکیه‌ هونه‌ه‌ریه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له‌گه‌ڵ کوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / خه‌ڵکه‌که‌ جیاوازن بۆ نمونه‌ خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ بمانه‌وێ نه‌مانه‌وێ خه‌ڵکێکه‌ له‌ مه‌دنیه‌ت خه‌ڵکێکی به‌ مه‌ده‌نیه‌ته‌ له‌ پێشکه‌وتوو پێشکه‌وتووه‌ ده‌رباره‌ی ته‌کنیکو جیهازو هۆڵ کۆنسێرته‌کانی ئه‌وڕوپا له‌گه‌ڵ کوردستان زۆر زۆر جیاوازی هه‌یه‌ به‌ڵگه‌شم تاکو ئێستا له‌ کوردستان ئامێرێك نه‌چۆته‌وه‌ که‌ سیسته‌مێکی چاکی هه‌بێت که‌سیش بیری له‌مه‌ نه‌کردۆته‌وه‌ ئیستا ئامێر نییه‌ له‌ کوردستان هونه‌رمه‌ند کۆنسێرتی پێنه‌کات به‌ دوو سێ هه‌زار نه‌بێت .

زانا گه‌ڵاڵی / بیرتان له‌مه‌ نه‌کردۆته‌وه‌ وه‌ک هونه‌رمه‌ندانی ووڵاتی سوێد گروپێکی هونه‌ری یه‌کگرتووتان هه‌بێت هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی ولاتی سوید له‌ خۆ بگرێت وه‌ ببێته‌ پاڵپشت بۆ هونه‌رمه‌ندانی کورد له‌ وڵاتانی تریش ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ قه‌د نه‌بی ئه‌گه‌ر یه‌کێتی و پارتیش ببنه‌ براش و تێکه‌ڵیش ببن هونه‌رمه‌ند قه‌ت تێکه‌ڵ نابی .

زانا گه‌ڵاڵی / بۆ چی ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر/ ئه‌مه‌ له‌ هه‌موو دونیا به‌ربه‌ره‌كانی هه‌یه‌ له‌ نێو هونه‌رمه‌ندان ئه‌و به‌ربه‌ره‌كانیه‌ش با هه‌بیت به‌ شه‌ریفانه، ‌ پێشکه‌ووتوو ده‌بیتن ئه‌م پێشکه‌وتنه‌ی ئێستاش له‌م به‌ربه‌ره‌كانیه‌یه‌ .

زانا گه‌ڵاڵی / بۆ ئه‌م به‌ربه‌ره‌كانیه‌ ‌زیاتر له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌بینرێت ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / نا له‌ کوردستانیش هه‌یه‌ له‌ کوردستان له‌گه‌ڵ ڕێزمدا زۆر به‌ ناشه‌ریفانه‌هه‌یه‌ له‌ مابه‌ینی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که‌ نێو بانگیان هه‌یه‌ .

زانا گه‌ڵاڵی / به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کێشه‌کانی هونه‌رمه‌ندان چین ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / وه‌ک ووتم حزب ده‌‌بیت له‌دوای ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌وه‌ بچیت که‌ کادیری هونه‌ری کوردین به‌ جدیش کادیری هونه‌ری کوردین نه‌ک حزب چاوه‌ڕی بکات یه‌کێک بێت ماستاو چی بێتن له‌ ده‌رگای حزب بداتن به‌مانه‌ هونه‌ر پێش ناکه‌وی من که‌ ئه‌م ڕه‌خنانه‌ ده‌گرم بۆ پێشکه‌وتن و چاک بونی که‌موو کورته‌کانی هونه‌ری کوردیمه‌ حزبی کوردی ده‌بێت نه‌ک له‌هونه‌ر له‌ هه‌موو بوارێک که‌سانی کادیرمان زۆره‌ له‌ ئۆروپاو ئه‌مریکا حزبی کوردی ئه‌بیت له‌ ده‌رگه‌ به‌ده‌رگه‌ی ئه‌مانه‌ بدات خه‌ڵکی ڕێک و پێکن شه‌رمیان به‌خۆیه‌ ناچن ماستاو بکه‌ن حزب کاری ئه‌مه‌یه‌ یه‌که‌م بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی حزبه‌که‌ی خۆح دووه‌م بۆ خزمه‌تکردن به‌ میلله‌ته‌که‌ی سێیه‌م بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ئه‌م کاره‌ی که‌ پێی ئه‌ده‌ن چ هونه‌ری بێتیان هه‌رشتێکی تر بێت ئه‌م کادیرانه‌ی که‌ ئێستا هه‌ن له‌ ئۆروپاو ئه‌مریکا زۆر زۆر زیره‌کیشن حزب ئه‌بێت بچێت به‌دوای ئه‌مانه‌ بگه‌رێتن .

زانا گه‌ڵاڵی / مه‌رجه‌ هونه‌رمه‌ندانی مۆسیقی یان گۆرانی بێژ خاوه‌ن بڕوا نامه‌ بن ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / نا مه‌رج نییه‌ چونکه‌ هونه‌ر به‌هره‌یه‌كه‌ له‌ ناخه‌وه‌ سروشت پێت ده‌دا یاخود بڵێین خودا پێتده‌‌دا زۆر گه‌نج ده‌‌بینین له‌ کوردستان په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌کانی ته‌واو کردووه‌ ئێستا له‌ ئه‌وروپانه‌ به‌ڵام که سوڕه‌یه‌کت بۆ لێده‌داتن ئه‌م ڕۆحیه‌ته‌ی نییه‌ ئه‌م ڕۆحیه‌ته‌ له‌ خوێندن نییه‌ ئه‌م ڕۆحیه‌ته‌ له‌ ناخه‌وه‌ دێت
زانا گه‌ڵاڵی / خاسیه‌ته‌کانی هونه‌رمه‌ندی سه‌رکه‌وتوو چیه‌ وه‌ یاخود به‌ کێ ده‌وترێت هونه‌رمه‌ند ‌ ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / به‌وه‌ ده‌وترێت هونه‌رمه‌ند که‌ ڕاسته‌وخۆ (زندی) گوێت لێبێت ڕاسته‌وخۆ بتوانی کۆنسێرت به‌ڕێوه‌ به‌رێت مقامات بڵێت یه‌که‌م شت ئه‌ساستره‌ چونکه‌ لای من مه‌قاماته‌ که‌ هونه‌رمه‌ند بتوانی مقامات بڵێتن له‌ کۆنسێرت نه‌ شاز نه‌کا تۆنێکی پڕو چاکی هه‌بێت به‌مه‌ ده‌ڵێن هونه‌رمه‌رند .

زانا گه‌ڵاڵی / هه‌ڵبژاردنی شیعرو ئاواز تاچه‌ند کاریگه‌رر ده‌بێت بۆ سه‌رکه‌وتنی هونه‌رمه‌ند ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / ئه‌مه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌م شاعیره‌ی شیعره‌که‌ت بۆ دا ده‌نێ چونکه‌ شیعری گۆرانی جیایه‌ له‌گه‌ڵ شیعره‌کانی تر چونکه‌ ئه‌مانی پێشووی ئێمه‌ زۆر زه‌حمه‌تیان کێشایه‌ چونکه‌ هه‌ڵساون شیعری وه‌کوو هێمن و ناڵی و قانیع و حاجی قادری کۆیی و ئه‌م شاعیره‌ به‌رزانه‌ عه‌بدووڵلا په‌شێو و شێرکۆ بێکه‌س و ئه‌وانه‌یان هێناوه‌ کردیتیان به‌ ئاواز ئه‌زیه‌تێکی زۆر زۆریان کێشاوه‌ ئێستا من دووکه‌س ده‌بینم که‌ ته‌نها شیعر بۆ گۆرانی ده‌نوسن یه‌کیان جه‌بار حه‌بیبه‌ ئه‌ویتریان ئیسماعیل خورماڵیه‌

زانا گه‌ڵاڵی / ئه‌م سێ ووشه‌ چۆن پێناش ده‌که‌ی دایک کوردستان غوبه‌ت ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / تۆ نۆ مانگ پارچه‌ گۆشتێک بووی له‌م دایکه‌ تۆ نۆمانگ دایک به‌ سگ هه‌ڵیگرتووی چه‌ند ساڵ دایک ژیانی ته‌رخانده‌کات بۆ تۆ دایک ووڵات دووه‌مه‌

زانا گه‌ڵاڵی / کوردستان ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / کوردستان ووشه‌یه‌که‌ که‌ ده‌ڵێی کوردستان که‌سێکت ماڵێکت ته‌نها ئه‌م ماڵه‌یه‌ .

زانا گه‌ڵاڵی / غوربه‌ت ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / غوربه‌ هونه‌رمه‌ند کاوه‌ گۆرانیه‌کی هه‌یه ئه‌گه‌ر غه‌ریبی چاوم بایه‌ له‌ مێژ بوو ده‌رم هێنابایه‌ ، به‌ڵام چبکه‌ین به‌داخه‌وه‌ .

زانا گه‌ڵاڵی / دوای ١٥ ساڵ غه‌ریبی . ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / من 17 ساڵه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌م 15 ساڵه‌ نه‌چوومه‌وه‌ کوردستان .

زانا گه‌ڵاڵی / بۆ بڕیارت نه‌داوه‌ سه‌ردانی کوردستان بکه‌یه‌وه‌ ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / هه‌ڵوێسته‌کانم ڕێگه‌ی له‌ من گرتوو نه‌گه‌ڕێمه‌وه‌ کوردستان

زانا گه‌ڵاڵی / وه‌کوو ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / وه‌کو ئه‌م که‌موو کورتیانه‌ی که‌ ده‌بینین له‌ میدیای کوردی له‌ حزبه‌کانی کوردی به‌رامبه‌ر به‌ هونه‌ری کوردی من هه‌ڵوێستی خۆم به‌کار هێناوه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ بێ یان له‌ ته‌له‌فزیۆنی کوردی بێت له‌ هه‌ر ڕاگه‌یاندنێک بێت ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی من ڕاستیه‌کان ڕاستیش جارێ به‌داخه‌وه‌ میدیای کوردی ڕاستیه‌کانی لێشاردرایته‌وه‌ میدیای که‌وردی ته‌حه‌مولی ڕاستی ناکات ته‌حه‌مولی ڕه‌خنه‌ ناکات ئه‌مانه‌ بونه‌ که‌ ڕێگه‌یان له‌ من گرتووه‌ که‌ نه‌چمه‌و کودستان به‌ڵام بۆ کوێ بڵێم کوێ گوێ له‌ ده‌گرێت

زانا گه‌ڵاڵی / کاک ئه‌رده‌لان به‌ڕێزت وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی پێشمه‌رگه‌ پێت وایه‌ هونه‌رمه‌ند له‌ هونه‌ره‌که‌ی باس له‌ کێشه‌کانی میلله‌ته‌که‌ی بکات ئه‌مه‌نده‌ به‌سه‌ یاخود وه‌ک مرۆڤێکی ئاسایی په‌یوه‌ندی به‌ لایه‌نێک هه‌بیتن ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / من نمونه‌کت بۆ دینم زۆر که‌س هه‌یه‌ لای ئێمه‌ ده‌ڵی تۆ چ کارت هه‌یه‌ به‌م شتانه‌ لێیگه‌ڕێ با چۆن ده‌بێ ببێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆت من له‌گه‌ڵ ووڵات دانیم به‌مه‌ ده‌وترێت که‌سایه‌تی به‌رژه‌وه‌ند خواز و خۆپه‌رست

زانا گه‌ڵاڵی / ئه‌ندامی حزب بیت ئاساییه‌ ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / نا ئه‌ندامی حزب نه‌بی من پێم وانیه‌ ئه‌ندامی حزب بیت ، من هه‌رگیز نابمه‌ ئه‌ندامی هیچ حزبێک ئه‌وکاتانه‌ی که‌ من پێشمه‌رگه‌ بووم ئه‌مه‌ جیا بوو به‌ڵام ئێستاکه‌ که‌ کوردستان ڕزگار بووه‌ ئێمه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ین هه‌رگیز نابمه‌ ئه‌ندامی هیچ پارتێک چونکه‌ من گۆرانی بۆ هه‌موو کورد ده‌ڵێم به‌ ته‌نها بۆ حزبێک ناڵێم

زانا گه‌ڵاڵی / کاک ئه‌رده‌لان به‌ڕێزت وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک پێت وایه‌ جوانترین دیاری هونه‌رمه‌ند به‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی ببه‌خشێت چیه‌ ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / چوانترین دیاری به‌ هونه‌رمه‌ند گۆرانیه‌کی به‌سه‌ر خۆشه‌ویسته‌که‌ی بڵێتن

زانا. گه‌ڵاڵی / ئه‌ی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ؟


ئه‌رده‌لان به‌کر / به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ ، مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی وه‌ک ئامۆژگاریه‌ک زۆر پیشان نه‌داتن هه‌رچه‌ندی خۆشی بوێ چونکه‌ ئه‌گه‌ر زۆر پیشانبداتن ده‌که‌ویه‌ ناوی ده‌‌دۆڕێی

زانا گه‌ڵاڵی / هیچ گۆرانیت هه‌یه‌ تایبه‌ت به‌مه‌ ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / به‌ڵی من دوو گۆرانیم هه‌یه‌ تایبه‌ت به‌م کێشانه‌ گۆرانی کچی گاورو گۆرانی زۆر ده‌ترسم

زانا گه‌ڵاڵی / جوانترین ڕه‌نگ له‌لات چیه‌ ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / سور

زانا گه‌ڵاڵی / بۆچی ؟

ئه‌رده‌لان به‌کر / گوڵی سور که‌ به‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ت ده‌ده‌ی مانای خۆشه‌ویستیه‌ وه‌ خوێنی شه‌هیدیش سوره‌

زانا گه‌ڵاڵی / زۆر سوپاس کاک ئه‌رده‌لان بۆ ئه‌وکاته‌ی بۆ ئێمه‌ت ته‌رخانکرد

ئه‌رده‌لان به‌کر / سوپاس ئێوه‌ به‌خیربێن سه‌رچاوم خۆشحاڵبوین برای به‌ڕێزن سه‌رچاو .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە