پارتى و مەسعود هەمیشە باوەشیان گەرم و دیوەخانى ڕازاوەیان ئاواڵا بووە بۆ: خائین و خۆفرۆش و جاش و مستەشار و تەلدز و نەوتفرۆش و خاکفرۆش، هەروەها لە شفرۆش و ویژدانفرۆش.ئەى بۆ دەرک و دەروازەى ئاوەڵا نەبێت بۆ ئەو ملشۆڕانەى بە چەند نوکە شەقێک بار و بارخانەى وەزیر و گزیر و پەڕلەمانتار...لە هەولێرەوە بۆ دێگەلە...
دنیایەکى سەیر و سەمەرە تێکەوتوین سەری لێدەرناکەین : ناهەقمانە ، جاران مەلاژن ئەتۆرا ئێستا مەلا ئەتۆرێت ، جاران مناڵ خیشى ئەکرد ئێستا کەڵتە مەلایەک خیش ئەکات ، مەلایەکى پڕ مۆزایک ، ماوەیەک هەر لالغاوەى پڕبە تاکە پێڵاوێک کەفى ئەچڕان و دەمارى ملى وەک سۆندەى بەرهەتاو بەرز ئەبۆوە (دابڕان)ى تەتەڵە ئەکرد کۆمەڵێک...
خۆشیش نییە هەموو جارێک ووشەى (ئەیگۆڕین ) بهێنینەوە مەیدان، وەکو ئەوەمان لێهاتووە ئەڵێت: شەڕکەر وازى هێناوە ناوبژیکەر وازناهێنێت، بەڵام ئەوانەى کە بە ئەیگۆڕین مێشکیان بردبوین ئێستا خەریکە بە ستایشى مەسرورى کوڕى مەرجەع مێشک لەسەرماندا ناهێڵن، دەستپێکردنى تەمەنى ڕەشى گۆران بەشداریەتى لە حکومەتى دوبنەماڵەى...
ئەگەر باسى تەلدزى کارەبا بێتە ناوە وە یەکسەر حەمەى حاجى مەحمودمان بیر ئەکەوێتەوە کە هەموو ستونەکانى کارەباى شارەزورى لەتەل و سیم داماڵى ، ئەگەر باسى ڕاو ڕوتى دەشتى شارەزور بێتە ئاراوە کێ هەیە حەمە و تاقمەکەى سەراو و گرێزەى بیر نەکەوێتەوە ، کاتى خۆى لە لێپێچینەوەى یەکێتى لەسەر دزی و سەرانە و ڕاوڕوت...
بەر لە سێ ساڵ دەنگێکى دلێرى گەرمیان کپکراو جەستەى شەڵاڵى خوێنکرا ، بەر لە سێ ساڵ دەنگێک کە پڕبوو لە هاوار و ناڵەى ئەنفال و جەرگى سوتاو و ماڵى داڕماو بێدەنگکرا ، بەر لە سێ ساڵ دەستێکى خۆیناوى لەو حیزبە چنگ بەخوێنانەى کوردستان نرکەى دەنگى بوێرى کاوە گەرمیانى بەیەکجارى لە ماڵەکەى دایکیدا خامۆشکرد .پاش سێ...
(بەڵێ)کەى سەید عومەرى گۆڕان بۆ ڕیفراندۆکەى میت - مەسعود پەردەى لەسەر کلکایەتى گۆڕان بۆ پارتى هەڵدایەوە، هێشتا خەڵکانێک و گۆڕانخوازانێکى سادە پێیانوابوو ئەوە هەڵەیەکى ڕێکخەرى گشتى بووە و مەحاڵە گۆڕان لەو ڕێبازە لابدات، کە نەوشیروان مستەفا بنیانتنەرى بووە، بەڵام ڕەوتى ڕووداوەکان ئەوەندە خێرا و بەپرتاوە...
ئەگەر چەند ساڵیک بەر لە ئێستا گردى زەرگەتە جێگەى ئومێدى بەشێکى بەرچاو لەخەڵکى کوردستان بوو بەڵام ئێستا کوانویەکى کوژاوەیە و بریسکە وتینى نەماوە و توشى هەرەسێکى سیاسى و کۆمەڵایەتى وەهابووە سەرەتاى ئاشبەتاڵى گردەکە لە ئاسۆوە دیارە ، گردەکەش بووە بەتەنێکى نامۆ لەشارى سلێمانى دا .داوا لەخوینەرانى کوردستان...
شەپۆلى مەرگ هەر ڕۆژێک لەم کوردستانە ژێر دەستەى دوو بنەماڵەى دز و خیانەت پیشە ئاوا ئەبێت ، خەم و سوێ و مەینەتى و نەهامەتیەکى تازە بەدواى خۆیدا ئەهێنێت ، نەئیش هەیە نەتروسکاییەک بۆ دەستکەوتنى ، نەجێگەهەبێت نەسەر پەنایەکت چنگ ئەکەوێت ، درەختەکانیان داهێنا و داپاچى سێبەریان نەهێشت ، گیرفان...
بەر لە ساڵێک و لە ڕۆژى ٣ ١٠ ٢٠١٧ دا جەلال تاڵەبانى مرد ..مردن تراژیدیایەکە نەوە دواى نەوە بۆ یەکترى بەجێئەهێڵن ، ئەوەى لە ئینسانێک ئەمێنێتەوە کردەوە و ئاکارەکانیەتى بەتایبەت ئەگەر ئەو کەسە خاوەنى پێگەیەکى سیاسى یان کۆمەڵایەتى یان ئابورى ...بێت . ڕاپەڕین و فیداکارى خەڵکى ئەم...
کوردایەتى .. چەندەها جیلى ئێمەى بەناخى زەویدا برد ، ماڵى وێرانکردین و ماڵمان بوو بە بوخچەیەک و بە پشتمانەوە بەست، لە خاکى خۆماندا ئاوارە بوین ، بوین بەگەدا و سوڵکەر و لەتە نانی بەرماوەیان بۆ هەڵئەداین ،کوردایەتى .. ڕەشپۆشى و خەمۆکى بۆهێناین ڕۆڵەى لەبەر دایک ئەفران ، خێزانى بێ سەرپەرشت ئەهێشتەوە...
تکا لە خوێنەرانى ئازیز ئەکەم هەرکەسێک ئەم غەدر لێکراوەى دەستى مەلا مستەفا ئەناسێت ڕوى ڕاستى ئەم تاوانە بەکەسوکارى بڵێت و هاوکارمان بۆدۆزینەوەیان و هەتا هەندێک زانیارى وردتریان بدەینێ کە لەم نوسینەدا بوارى وەشاندنى نییە . ----------------------- مێژوى پارتى سەرەڕاى خیانەتى سات لەدواى...
چاوخشاندنێکى خێرا بە کتێبى خەیار نامە: خەیار نامە بیرەوەریە ، لێکدانەوەی سیاسیە ، بۆ چونى سەربازیە ، باسى چەک و چۆڵ و تفاقى شەڕە ، ئاماژەى گرنگى تێدایە بۆ مەتارەى ئاو (زەمزەمیە ) قەت لەتەنگەى کاکى نوسەر جیا نەبۆتەوە ، خەیار وەک میوە کەهەندێ کەس بەناهەق پێیئەڵێن سەوزە ئەوەش بەڕاى نوسەر ناهەقیە دەرحەق...
لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ئەمانبینى کە هاوسۆزى کورد بویت وە کو ژنە شاعیرەیەکى ئەمازیغى و ئەوەى لەنزیکەوە چاودێرى کۆمێنت و یوتوبەکانتى کردبێت لاى ئاشکرا یە کەتەنها سۆزێک و هەڵچونێکى سەردەمى ڕیفراندۆمە رەشەکەى ئەم بەشەى کوردستانە و هیچ دیدو مەعریفەیەکى ڕۆشنى لە پشتەوە نیە و ئەو هاوسۆزیە بۆ کورد...
لەکوردەواریدا و لەدەربرینى باودا ، وەفا لەسەگ دابڕاوە ، کە بەیەکێک وترا سەگ یان یەکێک بەسەگ چواند ، ئەوە سەگى خوێرى یان سەگى بەرەڵا یان سەگى گەڕ مان بیر ئەکەوێتەوە . پێموابێت بەر لە ساڵێک ڤیدیۆیەکم بینى کەسێک سیماى نەدارى ( وام بینیوە ) پێوە دیاربوو جامانەیەکى سورى لەسەردابوو وەکو سەگ ئەوەڕى...
ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕان هەڵتەکێنیت! تەپوتۆزی یەکێتیی لێهەڵدەستێت!هەرکەسێک ڕۆمانی (ئەفسانەی باوە سوبحان)ی نووسەری ئێرانی مەحمود دەوڵەت ئابادی خوێندبێتەوە، کە چۆن سۆزانییەک بە پاڵپشت و چاوپۆشینی حکومەت، ڕوداوەکان ئەجوڵێنی و چۆن گۆمی ئارامی ئەشڵەقێنێ! چ تراژیدیایەکی مەرگبار ئەخوڵقێنێ. ئەگەر ئەم ڕۆماننووسە...