شێخ ... فستقیە
Thursday, 15/04/2021, 18:26
زۆرێکمان دەنگی تۆمارکراوی ئابڕوبەرى نیهادى مەلا مستەفاى بەرزانیمان بینى، کە بە تەلەفون لەگەڵ ئافرەتێکی لەشفرۆشدا قسە دەکات.
ئەم زیندەوەرە سمبولێکى درەوشاوەى ئەخلاقى بنەماڵەى بەرزانیە، بنەماڵەیەک لەو ڕۆژەوە کە مەلا مستەفا هەژمونى خۆی سەپاند ئەخلاقى لێتۆرا و سەرخۆى هەڵگرت، دەنگ و قسەکردنى شێخ نیهادى براى مەسعود و کوڕى باوکى ڕۆحى کورد لەگەڵ ژنە لەشفرۆشێکدا لەسەودا و مامڵەیەک زیاترى تێپەراندووە و پەلى بۆ زۆر سنورى جوگرافیاییى کێشاوە و هەتا گەیشتۆتە ئەوەى سنورى ناوگەڵى سۆزانیەکە کەتۆتە بەرباس و لیکۆڵینەوە و جەخت لەسەر کردن، بەپرسیارێکى جەنابى شێخ، سۆزانیەکە لەباسى سێگۆشەى بەرمۆداکەیدا، ئەڵێت : شێخ فستقیە .
لەبەر خاترى باوکى ڕۆحیە یان لەبەر دڵى باوکى مەسرورە ئەوانەى لە سەر ئەخلاق و ئاین و ڕەوشتى کۆمەڵایەتى و داب و نەریتى ڕەنگینى کوردەوارى ئەدوێن و گوێى خەڵکیان کاسکردووە، بێدەنگ و کشومات، خۆڵ و دۆى سەرى ڕەشیان بەسەرداکراوە یان ترسى مامە شێخ نیهادیان هەیە با تەلەفون بۆ ئەوانیش بکات و مامڵەیەکیان لەتەکدا بکان وەک سەلەفیەکان ئەڵێن خۆمعامەلە حەرام نیە، یەکێک لەوانە دکتۆر قەرەچەتانیە لە پێنج قسەى چوار و نیوى باسى ئەخلاقە، منیش توشى سەرەگێژە بوم جارێک لەبرى ئەوەى بڵێم دکتۆر قەرەچەتانى وتم دکتۆر ئەخلاق، ئیتر کاتیەتى ئەبێت قسەیەکى هەبێت، بڕواننە ئەم نمونانەى دکتۆر قەرەچەتانى باسى ئەکات و لەگەڵیدا سوێند بە خواو قورئانیش ئەخوات و میلى تەڵاقیشى ڕاکێشاوە:
دکتۆر قەرەچەتانى .. نەهامەتى ژنێکى بێچارەى خاوەن ڕەوەیەک مناڵ و دەرکراو لەلانەى ژن و مێردایەتى و (بە قسەى قەرەچەتانى ڕوى لە ئەو ناوە چارەیەکى بکات) ئەیکات بەهەڵایەک لەسەر تەلەفیزۆن سوێند ئەخوات کەکار گەیشتۆتە ئەوەى ژن گۆڕینەوە هەیە .
دکتۆر قەرەچەتانى .. هەڵایەکیتر ئەنێتەوە لەسەر تەلەفونى ژنێک کە گوایە مناڵەکەى وازى لە خوێندن هێناوە و لەناومناڵاندا پانتۆڵى داکەندووە و ویستویەتى سێکس بکات .
دکتۆر قەرەچەتانى .. لەسەر ئەوەى کچێکى دەنگخۆش لە گۆرانیدا وتویەتى کوڕان بخۆنەوە و مەست بن، لەسەر ئەمەش کەوتە وڕێنەکردنى سەر تەلەفیزۆن ئەوەى قۆستۆتەوە بۆ هاندانى بیرى دواکەوتوو داڕزیوى کۆمەڵگا دژى ئەو کچە بەتایبەت و دژى ڕەگەزى مێینە بەگشتى.
تەلەفیزۆنەکانیش دەرگایان بۆ ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە ئاوەڵاکردۆتەوە بۆسەرقاڵکردنى خەڵک بەم بابەتە بێمانا و دور لە هەموو پێودانگێکى زانستى و ئینجا ویژدانى، وروژاندنى ئەم بابەتانە (ئەوانەى ئاماژەمان پێدا نمونەیەکى کەم و دیارن زۆر لەوە زیاترن) ڕوى لە تەوژمى کۆنەپەرستى و دواکەوتووەیە کەفاشیزمى ئیسلامى و سەلەفییە و بەردەوام لەمجۆرە بابەتانەیان دەرخوارد ئەدات هەتا ئەوانیش ڕۆژانە لەو کەناڵە زۆر و زەبەن و بێسانسۆرانەى هەیانە و لە مینبەرى مزگەتەکانەوە هێرش و سوکایەتى بە خەڵکى کوردستان بکەن، دەسەڵاتى پارتى و یەکێتى هەمو جۆرە ئاسانکارییەک و هاوکارى ژێر بەژێریان ئەکەن، کە لەداهاتودا و بەداخەوە کارەساتێکى گەورەى ئینسانى لێدەکەوێتەوە و فەوتانى کوردى وەکو ڕەگەزێک بەشوێندا دێـت .
قەرەچەتانى ئەگەر زەڕەیەک شەرەف و کەرامەتى هەبێت هەرچەند لەوە بەگومانم
ئەبێت قسەیەک لەسەر ئەو ڤیدیۆ بێئەخلاقیەى نیهادى مەلا مستەفا بکات، کە خۆى و بنەماڵەکەى لەڕێگەى گەوادە ئاساییى و گەوادە سیاسی و گەوادى هونەری و تەلەفیزۆن و ئوتێل و زنجیرەى تورکى و مۆدێلبازى و پارە و زەوى و پۆست بەخشین ... چ بەد ڕەوشتیەک بڵاو ئەکەنەوە هەموو بەها ئەخلاقیەکانیان زیندە بەچاڵکردووە، قەرەچەتانى کوێرایى داهاتووە و ئەوانەو زۆر ئاکار و ڕەفتارى بنەماڵەى بەدى بەرزانى و پاسەوانەکانیان کەوێنەیەکى بچوککراوەى خۆیانن، نابینیت . دەستدرێژى پاسەوانەکانى بنەماڵە بۆسەر کچۆلەیەکى ٧ ساڵانە لە هەولێر نابینێت، بەڵام بەقسەى ژنێکى داماو و بەدبەخت ئەیکات بەهەڵایەکى ئیعلامى گەورە کەکۆمەڵى کوردى گەیشتۆتە ژنگۆڕینەوە ئەبێت ئەوەى نیهادى کوڕى باوکى ڕۆحى کورد غەزا بێت . زیندانیکردنى چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانى بادینان و ئەو ناهەقیەى دەرحەقیان کراوە و ئەو فەزاى سەرکوت و پۆلیسیەى حکومەتە بەدناوەکەى پاراستن هیچ کێشە نیە بۆى بەڵام لەسەر یەکدوو وشەى کچە دەنگخۆشێک هەڵایەکى تەلەفزیۆنى ئەنێتەوە .
ئیدارەکەی پارتی و یەکێتیی وەکو فستق درزى تێدایە
دنیایەکى سەیرە .. کاتى خۆى جەلال تاڵەبانى شێخ نیهادى مامى مەسرورى خاوەن حکومەتى هەرێمى لەمردنێکى مسۆگەر ڕزگار کرد و ئێستاش هەردوو بێچووە مام لە خزمەتى بنەماڵەدان بە نیهاد و لەشفرۆشەکە و هەڵکەوت زاهیر و حکومەت و مەسرور و هێڵى لەڤ و ئومێد خۆشناو ...... لیستە کە درێژە، ئەرکێکى قورسە، ئەم چالاکیەى کاکە شێخ نیهاد دوو ئیدارەیی بەدوادا نەیەت، خۆ ئیدارەکەش وەکو فستق درزى تێدایە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست