پاشاى گردە درۆزنە
Wednesday, 12/02/2020, 23:08
ئاى غەزەب چ ناوێکت لێبنێم ...
پارێزگارێک لە کەمترین ماوەدا یانزە - دوانزە هەزار پرۆژەى هەبێت، ئەوە چ سەرکەوتنێکە و گەیشتنە بە چڵ پۆپەى خزمەتگوزاری..
پارێزگارێک ماوەکەشى بەسەر چووە هەر بەردەوامە لە پرۆژە وەشاندن واتە بە ئۆڤەر تایم هەر خەریکە و بینی گرتووە و ئارەقى ڕەنگاوڕەنگ لە پێناوى میللەتدا بە جۆگەلە ئەڕێژێت، ماڵت وێران بێت میللەت ئەگەر پەیکەرێکى بۆ نەکەیت لە ژێر ناونیشانى پاشاى پرۆژەکان .
پاشا و پرۆژەکانى بووە بە ویردى سەر زمان و بن زمانى خەڵکى سلێمانى، بە سەرگرد و بنگردى گۆڕانەوە ، بەڕێزیان جارێک لە تیڤى ڕیزبەندى لە پرۆژەکان کردبوو، ئاماژەى خێرى بە پرۆژەى گرنگ و پڕ بایەخى دابینکردنى سەبەتەى خاشاک ئەکرد. کەواتە شایستەى ئەوەیە بە پاشاى خۆڵ و خاشاکى ناویبنێین و وێنەکەى بکەین بە براندێکى جیهانى و بە ئۆتۆمبیلى خاشاک کۆکردنەوە هەڵبواسرێت.
پارێزگار خاوەنى ئەقڵێکى ئەنشتاینانەیە و نرخى کاتى لەلایە پێشبینیەکانى لە نوتر ئادامۆس زیاتر بڕئەکات و ئەزانێت چ وەرزێک بۆ نەوت کرین باشە، بەڵام وێڕاى سەرقاڵى و بە خەمخۆرییەوە، نازانێت هەموو وەرزەکان بۆ نەوت دزینە، بەهۆى بەتەنگەوەهاتنى بەڕێزیان ئامۆژگارى هاوڵاتیانى بێ بەرمیل و بێ سوتەمەنى و سەرمابردەڵە ئەکات، کە لە هاویندا نەوت بکڕن، چونکە هەرزانە، هەر لە سۆنگەى بەتەنگەوەهاتنى جەنابیان و لە ئامۆژگارییە خۆڕاییەکانى و هەتا میللەت هۆشیار و بەئاگا بێتەوە ئەفەرموێت، کە هاوڵاتیان دەغیلە دابنێن و بۆی دیاریی کردون، تەنها و تەنها ڕۆژى ٢٥٠ دینارى تێبکەن و هەتا کەڵەکە ئەبێت و نەوتى پێبکڕن.
بەڕێزیان بیریان لەوە نەکردۆتەوە، ئەگەر حکومەت بەم پلانە بزانێت ئەوە باجى دەغیلەش دائەنێت ..
غەزەب چ ناوێکت لێبنێین پاشاى نەوتى هاوینە یان پاشاى دەغیلە
بەڕێزیان .. هەروەک بەحسى دکتۆراکەى لە ئەتەکێتدا بێت، ئەوەندە شارەزاى پێشوازیە جارێک پێشوازى لە بەرهەم ساڵح دەکات بەجانتاى پڕ لە حورمەتەوە یان خاتوو چەینج کەلەر بەهەمووو ڕەنگەکانەوە، یان کۆسرەتى سوڵتانى گەندەڵى و ڕاو ڕوت، هەتا قاچى قارەمانى نەترازێت و لاشەى گڵاوى بە زەویدا بدات، پاشاى ئەتەکێت چ ناوێکى نازدارە.
پاشا .. ئەمەندە شەیداى قردێلەى سورە ، بە پلەیەک وەک جیڤارا ئەڵێت: زوڵم لەکوێدا بێت من لەوێم ، یان وەک شاعیر ئەفەرموێت:
لەهەر شوێنێک گوڵێکى سورم دیبێ ، پاشاش ئەڵێت : قردێلەى سور لەکوێدا بێت منیش لەوێدام ، گرنگ نییە ئەو جێگەیە چى یان چکارە! گرنک قردێلەیە و قردێلە لەسەر ئێوە و هەموو خەرجیەکى بڕین لەسەر بودجەى پارێزگایە ئینجا ئەوە خەتەنەخانە بێت یان سەمونخانە یان چێشتخانە یان هەمبەرگرخانە .. چ ناوێکى ڕۆمانسى و خۆشئاوازە ..
پاشاى قردێلە .
|
ئەمرۆ بەرواری 23/01/2020 (د.هەڤاڵ ئەبوبەکر) پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتیە پەیوەندیدارەکان, ڕێستۆرانتی نمونەیی (لاولاو) ی لە کۆمەڵگای بازرگانیی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی کردەوە |
|
ئەمڕۆ، کردنەوەی ناوەندی بەرهەمە سروشتییەکان (داربەڕو) لە شاری سلێمانی |
|
ئەمڕۆ، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پاریزگاری سلێمانی بازاڕی (ماڵێک لە هەرزانی) بۆ کاری دەست و بەرهەمی خۆماڵی لە ماجیدی مۆڵدا کردەوە |
|
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەشداری کرد لە کردنەوەی براندی جیهانیی بەرگکرکینگ لە سلێمانی |
سەردەمى زێڕینى پاشا....
دەستپێکردنى سەردەمى وێرانکردنى سلێمانى و وێرانکردنى سیماکانى شارستانیەتى... ئێستا و لەژێر سایە و سێبەرى بەڕێزیاندا، شەقام و بازاڕ و گوزەرە بازرگانیەکان بون بە دەستگێڕ، ئەوەش بەشێکە لەبەرنامە و چاکسازى گۆڕان .. شایستەی خۆیەتی بەپاشاى دەستگێڕ بناسرێتەوە .
سەردەمانێک بوو یەکێتى نیشتمانى نازناوى هەڵەوەڕ و کۆنە بەعسیان بە بالاى پاشادا بڕیبوو پێش ئەوەى بچێتە سەر عەرشى پارێزگا و تاجى پارێزگاریەتى بخاتە سەرى. ئێستا کە پاشا ڕۆژانە لە بەردەم خوێڕیترن مەسئولى ئەو حیزبەدا ئەبێت بەدڵۆپێک ئاو و ئەتکێتە بەر پێی بۆگەنى، لە ترسى ڤایرۆسى کرۆنا نەبێت پێڵاوی بۆ ئەلێسێتەوە. یەکێتى ئەنتیکەیەکى وەهاى لە کوێ دەست ئەکەوێت! بۆیە ڕاست و چەپێکى سەوزیان بەسەر کۆنە بەعسیبونەکەیدا هێناوە و هەڵەوەڕییە ڕۆژانە و بەدەوامیەکانى هەڤاڵیان لێبووە بە سرودى مەشخەڵان ..
پاشاى مەشخەڵان .. چۆنە بە سەوزى ؟
ئێمە پاشامان بەباڵاى ئەم نازدارەى گۆڕاندا هەڵداوە، کێ ئەڵێت ناکەوینە بەر نەفرەتى عەلى حەمە ساڵح و بزوتنەوەى گۆڕان و تیپى گۆڕان لە حکومەت، چونکە باش ئەزانن کە پارتیش پاشایەکیان هەیە بەناوى پاشاى جەنگ منصور بارزانى، کە لەوانەیە پارتى بەمە قەڵس ببێت و بەرنامەى چاکسازییەکەی گۆڕان کەنەفت و ناوکەڕێژ ببن!.
گۆرانیبێژى میللى و خۆشخوان ڕەسوڵ گەردى گۆڕى پر نور و یادى بەخێر گۆرانیەکى هەیە ئەلێت: درۆزنى درۆزنى، چیرۆکى گۆرانییەکە (وەکو ئەوەى بیستومە):
مامۆستا حەز لە بێوەژنێک ئەکات و پەیمانى هاوسەرگیرى بە یەکتر ئەدەن و مامۆستا لەو پێناوەدا قوربانیش ئەدات، بەڵام بێوەژنەکە پەشیمان ئەبیتەوە و مامۆستا هەناسە سارد ئەکات و ئەویش دەردەدڵ بەم گۆرانییە بەبا ئەکات و ئەڵێت : درۆزنى .. درۆزنى ..
(کلیک لەسەر گۆرانییەکە بکە)
مامۆستا هەڤاڵ .. مامۆستاى ئەخلاق (وەکو بەخۆى ئەڵێت).. کوا درۆ بەشێک بووە لە ئەخلاق، تۆ خۆت درۆزنى یان پەروەردەى ئەو گردەى کە یەکبینە و درۆى بەرهەم هێناوە!؟ لە تازەترین ڤێرژنى درۆىدا ئەڵێت:
(
کاک نێچیر و کاک مەسرور زۆرترین نازى سلێمانیان کێشاوە)
،.
ڕیکخەرى گشتى بە ناشکورى نەبێت چۆتە خانەى بەساڵاچوان ببورە خانەى نەبوان، گردەکە پاشایەکى درۆزنترى ئەوێت .. مەرجە سەرقاپى دەغیلەکانمان لە گردەکە هەڵبپچڕین بۆ خەرجى تەدارەک و خۆشمان خۆبەخشانە هەتا مەراسیمێکى شایستەت بۆ ڕێک بخەین ، سا تۆش هیمەتێک سەر پشکمان بکە ( وەک خاڵەى گاڵۆک بەدەست) با یادێک لە مامۆستا ڕەسوڵ بکەینەوە و لەگەڵیدا بڵێین :
درۆزنى .. درۆزنى .. درۆزنبون .. درۆزنن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست