کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەمەی حاجی مەحمود و میدیاى کوردى

Tuesday, 08/01/2019, 11:09


ئەگەر باسى تەلدزى کارەبا بێتە ناوە وە یەکسەر حەمەى حاجى مەحمودمان بیر ئەکەوێتەوە کە هەموو ستونەکانى کارەباى شارەزورى لەتەل و سیم داماڵى ، ئەگەر باسى ڕاو ڕوتى دەشتى شارەزور بێتە ئاراوە کێ هەیە حەمە و تاقمەکەى سەراو و گرێزەى  بیر نەکەوێتەوە ، کاتى خۆى لە لێپێچینەوەى یەکێتى لەسەر دزی و سەرانە و ڕاوڕوت لە یەکێتى بەلەسە بوو ، خۆ ئەگەر باسى جاشایەتى و خۆفرۆشى بۆ ئیتلاعاتى حکومەتى ئیسلامى ئێران بکرێت ئەوا حەمە سەر قافڵەچى ئەو خیانەتە بووە ڕێگاى بۆ جەلال تاڵەبانیش ئاوڕشێنکرد ،  وەزعەکە بۆ ئەم گیانەوەرە زۆر لەبار نیە و خۆشى ئەوەندە پان بووە وەک ورچێکی پیر پاڵى داوە بە کێوى خیانەتى بنەماڵەى بەرزانى و لە سەرى ڕەشەوە قوڕمیشى ئەکەن ، ڕۆژێک دەوڵەتى کوردى پێئەدورن بەهاوکارى ٢٦ دەوڵەت و ڕۆژێک مانۆڕى چەک و چۆڵى پێدەکەن لە قەڵەمڕەوى گوڵەخانە و ڕۆژیک بۆ کلیپ و تەقەکردن بۆ کەرکوکى ئەنێرن ، ئەو کەرکوکەى کە هەتا ئێستا نازانین حەمە بە چ قۆڵێکدا لەترسى حەشدى شەعبى قوچاندى خۆ وێنەى ئەو شەوەمان لە یادە چەکێکى زۆر ناوازەى خستبۆ ناوگەڵیەوە و هەر فیشەکێکى بەقەدەر خەیارێکى باخەکەى تەپە کوڕە ئەبوو .
 حەمە کۆتایى ساڵى پێشوى قۆزتەوە و بە ئاماژەى پاراستنى پارتى هەڵایەکى نایەوە و ئەمجارەش خۆیکردوە بەگاڵتە جاڕ .
  له‌باره‌ی بڕیاری دادگای كه‌ركووك ، كه‌ سزای زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی به‌سه‌ر رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت سه‌پاندووه‌‌ ، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سۆشیال دیموكراتی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تێدا هاتووە :
  لەمیدیاکانی عێراقەوە گوێبیستی هەواڵی دادگای کەرکووک بووین، کە سزای بەسەر ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەوکالەت دەرکردووە . لەکاتێکدا ڕێبوار تاڵەبانی بەدەنگی خەڵکی  شاری کەرکووک هەڵبژێراوە، بۆیە ئەو بڕیارە بڕیارێکە دوور له هەموو یاساو ڕێسایەک و بە بڕیارێکی نادادپەروانەرانەی لەقەڵەم دەدەین . ڕێبوار تاڵەبانی بەبێ جیاوازی نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی  کەرکووکی کردووە. بۆیە ئەو دادگایە بە دادگایەکی تایفیگەری دەزانین، نەک دادگای بەرگریکاری خەڵکی کەرکووک .
   حەمە بە قەپانەکەى سەرى ڕەش یاسا ئەپێوێت باس لەنادادپەروەرى ئەکات ، خۆش ئەوەیە بەدادگاى کەرکوک و فیدراڵى ئەڵێت سەرۆکى ئەمریکا سنورى ئاسمانى ئاسمانى عێراقى بەزاندووە ، ئێ کاکە خۆ ئەو بە ئاسماندا نەخوڵاوەتەوە دابەزیووە ، نازانم حەمە بۆ حساب بۆ زەوى ناکات ، دادگا هیچ پەیوەندیەکى بەو پرسەوە نیە دیارە حەمە خوێندەوارێکى لەلا نەماوە یان ئەوەتا مەسرورى مەسعود ئەم بەیاننامەیەى بۆى نوسیوە و تێوەگلانەکەى لەگەڵ داعشدا ئەویشى شپرزە کردووە .
 لەهەموى ئەنتیکەتر حەمە وەها خڵەفاوە درۆیەکى ئەوەندە قەبە ئەکات کە حەقوایە ناوى بنێین درۆى ساڵ  لە درۆکەى پارتیەکەى کفرى ئەچێت کە دواتر قاچ نەما ماچى نەکات ، ئەوەتا ئەڵێت :
هەرکاتێک بەڕێز ڕێبوار تاڵەبانی ویستی بچێتەوه‌ کەرکووک، ئەوا ئێمە بەهێزەوە لەگەڵی دەچینە ئه‌و شاره‌، ئەوکات دادگای کەرکووک بابێت دادگایی بکات.
    ئەم کابرایە خڵەفاندنەکەى هێڵى سورى تێپەڕاندووە  ، ئاخر کەس ڕێگەى لێگرتوى بۆ ناڕۆیت ،چارەنوسى شارێک ئەبەستى بەگەندەڵێکى وەکو ڕێبوار تاڵەبانى کە لەگەڵ نەجمەدین کەریمدا کەرکوکیەکان ڕۆژ نیە نەفرەتیان بۆ نەنێرن ، ئەم دوانە ئێستا لیکاوى مەسعود ئەنۆشن ، ئەگەر تۆ خاوەنى هێزێت بۆچى هەڵهاتیت ، هەڵهاتنەکەى حەمە بووە بەمەتەڵ ، لە گوڵەخانەوە هاوارى کردووە ئەوە من لە دەشتى حەویجە چى ئەکەم ، قەوم و خوێش بەسەریدا هاتون و هێمنیان کردۆتەوە وتویانە ئەوە دەشتى شارەزورە حەمە وەها تۆقیبوباخە هەنارەکانى دەشتى شارەزورى لێبو بوو بە ڕەوە حەشدى شەعبى .... بەم پاشەڵە  جوانەوە بۆ کەرکوک ئەگەڕێتەوە .
 ئاخر کابرا تۆزێک کەرامەت بۆ ئینسان باشە ، داگیرکردنەوەى کەرکوک لێکەوتەى ڕیفراندۆمەکەى میت- مەسعودە لەلاى ئەو کوردستان واتە قەڵەمڕەوى بنەماڵەکەیى و سەرچاوەى دزى و پاداشتى خیانەتى بمێنێ باکى بەهیچ نیە دەستخۆشانە لە ئەردۆغانێکى فاشى ئەکات بۆ داگیرکردنى عەفرین . 
بۆ بینینى تەواوى بەیاننامەکەى حەمە برواننە سایتەکەى مەسرور  :
 ئەو قسانەى حەمە ئەوەندە بێبایەخ و ئاست نزمە نە شایستەى خوێندنەوەیە و نە ئەوە هەڵدەگرێت کە کۆمینتێکیشى لەسەر بنوسرێت ، ئەوەى کەئەمەوێت ئاماژەى پێبدەم ئەوەیە کەمیدیاى کوردى بە سەربەخۆ و ئەهلیەوە هەر وەکو هەنگیان لە کلۆرە داردا دۆزیبێتەوە ئەم لەوچە لەوچەیەى حەمە ئەوەشێنن ئەم سایت بە سایت ئەڵێت خۆت لادە ، ئاخر کەى ئەمە میدیایە زۆر بێپرەنسیپ و زۆر بێویژدانانە و نابەر پرسیارانە مامەڵە ئەکات ئایا ئەمە هۆشیارى ئەوەشێنێت یان لەبنەڕەتەوە دایئەڕزێنێت ، لە ئەنجامدا ئەمانەش خزمەت بەدەسەڵاتێک ئەکەن بێجگە لە خیانەت و دزى و سەرکوت و بێمافى هیچ بەرهەمێکیترى نەبووە .
 گۆبڵز وەزیرى ڕاگەیاندنى هیتلەر ئەڵێت :  ( ڕاگەیاندنێکى بێویژادانم بدەرێ میللەتێکى ناهوشیارت ئەدەمێ .)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە