نامەیەکى ئاوەڵا بۆ مەلیکە مەزان
Monday, 06/08/2018, 19:17
لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ئەمانبینى کە هاوسۆزى کورد بویت وە کو ژنە شاعیرەیەکى ئەمازیغى و ئەوەى لەنزیکەوە چاودێرى کۆمێنت و یوتوبەکانتى کردبێت لاى ئاشکرا یە کەتەنها سۆزێک و هەڵچونێکى سەردەمى ڕیفراندۆمە رەشەکەى ئەم بەشەى کوردستانە و هیچ دیدو مەعریفەیەکى ڕۆشنى لە پشتەوە نیە و ئەو هاوسۆزیە بۆ کورد مایەى ڕێزلێنانە، بریا سەد خۆزگە هەروا لە دورەوە ئەو وێنەیەت لە بیر و زهینماندا بمایەتەوە.
ئێستا تۆ لە کوردستانیت وەکو خۆت ئەڵییت خانمە خۆبەخشێکى دەزگاى خێرخوازى بەرزانى بۆ کوردستان داوەتیکردویت، تۆ ئەزانیت ئەو دەزگایە لەسەر گیرفان و سفرەى بێڕەونەقى ئەم میللەتە بێدەرفەتە ئەلەوەڕێت، تۆ زانیوتە مەلا مستەفا بەزیندوویى خێریکى بۆ ئەم میللەتە نەداوەتەوە چ جاى بەمردووی، هەتا بزانیت ئەو دەزگایە لقێکى دەزگایەکى داپلۆسینەرە بەناوى پاراستنەوە، کارى کوشتن و سەرەنگومکردن و داپڵۆسین و بێحورمەتیە بۆ پاراستنى دەسەلات و پێگەى بنەمالەى بەرزانى.
ئەو خۆبەخشەى لاى تۆ لەژێر سایەى ئەو دەزگایە و کڵاوڕۆژنەکانى و بەبێ ئەوەى مەرجى پێویستى تیدا بیت لوتى بە ماستەرەوە ناوە، بۆ ئەم و هاوشێوە و هاوپیشەکانى ڕێگا تەختە بۆ خەڵکیتر سەختە، چەندەها بەهرە هەناسە سارد و نائومێدن کۆسپ تەگەرەى جۆراو جۆریان بۆ قوتکراوەتەوە، لە سیستەمەکەى بەرزانیدا نەبێت لەهەموو جیهاندا خوێندن ئاوەڵایە هەتا مردن.
ئەم خۆبەخشەى یاوەرت لەبرى ئەوەى کەلتورى ئەم میللەتە و ژیان و گوزەران و مێژوى پڕلەنەهامەتیت پێبناسێنێت کردوتى بە ڕێکلامێک لەم دەرگاى ئەو لێپرسراو ئەو لێپرسراوەى پارتیت پێدەدات.تۆزانیوتە باوەشێکى سارد و ماڵێکى بێجوڵە خۆبەخشەکەى یاوەرتیکردوە بەکەسێک سەرمایەکەى دەموچاو گۆڕینى پۆشاکەکەى بێت تۆش بویت بەنمایشکارێکى هەر ڕۆژەى پۆشاکى کوردى، ئاخر شاعیر و ڕۆمانوسێک ئەگەر خاوەنى خۆی بێت ئەکرێت ببێت بە بەشێک لە نمایشى بۆتۆکس و تاتۆ..و..
بە بۆنەى تۆوە خۆبەخشەکەى ڕێچکەى بەرزانى لە زۆر دەرگاى پارتى ئەدات..پەڕلەمانێکى ئەتکراو، ڕۆژنامەى بیمۆراڵى خەبات، ماڵى کەڵە دز و شاى گەندەڵکاران هۆشیار زێبارى...هتد و سەردان بەردەوامە، بەبێ ئەوەى بپرسیت جەدواى ئەم سەردانانە چیە ؟
یاوەرەکەت ئەتبات بۆلاى کۆمەڵە چەکدارێک وەکو پێشمەرگە بەتۆى ئەناسێنن ئەڵێن : ئەوانە لەسەنگەردان دژ بە دوژمن، کەس نازانێت ئەو دوژمنە کێیە ؟ سەنگەرەکە کوێیە ؟ تۆ کەوتویتەدەست ماچکردنیان بە وێنە گرتنەوە، دەست ماچکردن کەى سیماى شارستانى و کەسى ئازادە ؟، هە لەو دەمانەدا کەتۆ میوانى نانخواردنى سفرەى ڕازاوەیانى بویت، کۆمەڵێک ( پیشمەرگە )یان بەکوشتدا بۆ پاراستنى بەرژەوەندى برازایەکى مەسعود، ئەوەندە غیرەت و کەرامەتیان نەبوو لاشەکانیان هەڵگرننەوەو بیدەنەوە بەدەست کەسوکارى کۆست کەوتویان، جەستەى ئەو کوڕە هەژارانەیان لەو کێوە بۆقەل و داڵ بەجێهێشتبو هەتا کەسوکارەکانى خۆیان هێنایانەوە.
مەلیکە خان :
سلێمانیەک بەم هەموو جوانیەوە، بەم هەموو کەسە ناودار و سەرقافڵەو ڕچەشکێنەوە، بەم هەموو شاعیرە مەزن و گەورانە..سلێمانیەک بەگردى شەهیدانەوە..سلێمانیەک بەوهەموو جوڵەو جەربەزەییەوە، بەو هەموو بیرى ئازادەوە، نەبوو بە وێستگەیەک بۆ مانەوەت، لە خۆت بپرسە بۆ ؟ پێموایە ئەوەندە زانیارى و باکگراوندى فیکریت نیە و بە مێژووى ئیمە ئاشنا نیت هەتا وەڵامێکت چنگ بکەوێت، ئەمەش وەڵامەکەیەتى : دژایەتى شارى سلێمانى بووە بەئەرکێکى ئەندامانى حیزبەکەى مەسعود، ئیتر چۆن یاوەر و چاوساغەکەت چاوى بەم شارەدا هەڵدێت، ئێوە هەوارتان لەم شارە لاى یەکێک هەڵداوە بۆنى چڵکى جامانەکەى مەسعودى لێدێت و قێزەونترین سیاسیە.
ئەم زیندەوەرە لەکاتى بزوتنەوەى چەکدارى لەلاى هێزەکانى یەکێتى نیشتمانى زیندان ئەبێت و یەکیک لە پاسەوانەکانى هاوکارى هەڵهاتنى ئەکات پاش ئاشکرابوونى ئەو پاسەوانە ئیعدام ئەکرێت، قەدەرێکى چەند ناهەموار و پاش ڕاپەرین برایەکى ئەو پاسەوانە دیتەلاى بەخۆى و ژنەکەیەوە و پاش ماوەیەک خۆى و ژنەکەى ئەکوژێت بە پاساوى ئەوەى کەسەر بە ئەم پارتیەى ئەو مەسعودەن کەتۆ ویستت قاچى ماچ بکەیت و ئەم مەلا بەختیارە پێش تۆ ئەوهەوڵەى داوە و سەرکەوتوو بووە، ئەوە بابەتى ڕۆمانێکى زۆر تراژیدی و خەمناکە ئەگەر مەلیکە خان قاچ و دەست ماچکردن نوسینى لەبیر نەبردبیتنەوە.
مەلیکە خان ئەزانیت ئەم (پیاوە ) پاش ئەو سوکایەتى و زیندانیەى کە یەکێتى پێیکرد ووتى قەحبەم ئەگەر بچمەوە ناو یەکێتى، ئێستا ئەو لێپرسراوە لەناو یەکێتیدا، ئەزانیت ئێوە میوانى کێین ؟.
مەلیکە خان : مانگى ئاب مانگى خیانەتى مەسعود و بنەماڵەى بەرزانى
مانگى ئاب، مانگێکى نەگبەت و شومە بۆ میللەتى ئێمە، مانگێکە لەسەرەتاوە تاکۆتایى مانگى خیانەتە، مانگى خیانەتى مەسعود و بنەماڵەى بەرزانى و حیزبەکەیەتى بەهیوام هەرلە مانگى ئابدا دەسەڵاتى ڕەشى ئەم بنەماڵەیە لەگۆڕ بنرێت.
لەساڵى ١٩٨٣ دا کە گەرمەى جەنگى نێوان عێراق و ئێران بوو ئەو کاتە مەسعود و چەکدارەانى بەشێک بوون لە هێزى پاسداران وسەرکوتگەرى ئێرانى هەتا توانیان پێش سوپاى پاسدارانى ئێران دەکەوتن بۆ داگیرکردنەوەى ناوچە ڕزگارکراوەکانى کوردستانى ئێران، پاش تەواو بونى ئەو ئەرکە مەسعود بەرزانى پەڕەى خیانەتیکى ترى هەڵدایەوە دەرحەق بەمیللەتى کورد بۆ خزمەتێکیتر بەدەسەڵاتى کۆنەپەرست و دژە ئینسانى خومەینى بکات، ئەوەبو لەژێرەوە و لە ساڵى ١٩٨٣ دا لەگەڵ حکومەتى سەدام حسین دا ڕێکەوت و چەک و پارەیەکى زۆرى لێوەرگرت هەتا شەڕى حکومەتى ئێران بکات، بەڵام پێچەوانەى ڕیکەوتنەکە پێش سوپاى ئێرانى کەوت و شەڕى عێراق ئێرانى هێنایە کوردستان کەهەتا ئەو کاتە لە پریشک ونەهامەتیەکانى ئەو شەڕە بەدوور بوو، لە کاردانەوەى ئەوە حکومەتى عێراق ئەو بەرزانیانەى کە لەکۆمەڵگاى قۆشتەپە نیشتەجێبوون لە سەرەتاى مانگى ئابدا ئابڵوقەى دان و بێسەرو شوێنیکردن، ئەو بەرزانیانە کەسانى بێوەى و دور لەسیاسەت بون و بە خورشیدى ناسرابون هیچ میانەیەکیان لەگەڵ مەسعود دا نەبوو، کەئەو هەواڵە بە مەسعود ئەڵێن پێئەکەنێت و ڕستە بەناوبانگەکەى ئەڵێت : چى لەوە باشترە دوژمنەکەت بەدەستى دوژمنەکەت بکوژرێت.سەیر ئەوەیە ئێستا یادى ئەو کۆمەڵکوژیە ئەکەنەوە و مەسعود فرمێسکى درۆینە ئەوەرێنێت کە تاوانبارى سەرەکى خۆیەتى.
خیانەتێکیترى مانگى ئاب، لە ٣- ٨ - ٢٠١٤ مەسعود هەموو هێزە چەکدارەکانى بەبەرنامە لەناوچە ئێزییدى نشینەکانى موسڵ کشاندەوە و خەڵکەکە کرد بەدیارى بۆ جینۆسایدکدنیان لەلایەن هێزەکانى داعشەوە بەمەش گەورەترین جینۆ ساید لەم سەدەیەدا ڕویدا، کە ( ٦٠٠٠) کەسیان ڕفێتدراوە و ١٣٠٠ کەسیان کوژراوە، ١٤٠٠٠٠ کەسیان لە ژن و مناڵ و گەنج و پیرو یەککەوتە بۆ ماوەى ١٠ ڕۆژ لەلایەن هێزەکانى داعشەوە لە شاخەکانى شەنگال گەمارۆ درابوون بەبێ نان و بەبێ ئاو بەبێ ئەوەى ویژدانى مردووى مەسعود گەردیلەیەک ببزوێت و بەهانایانەوە بچێت، هەتا هێزێکى بوێرى پەکەکە ڕزگاریکردن، ئێستاش لۆمپینەکانى مەسعود یادى ئەم نەهامەتیە ئەکەن و تۆش مەلیکە خان ماچى وێنەکەى بکە ڕۆژى دادگایکردنى لەسەر ئەم پرسە و دەرخستنى هەمو دیکۆمینت و بەڵگەکان، ئەبێت تف لەخۆت بکەیت.
ئەگەر تاکۆتایى ئەم مانگى ئابە کوردستانت بە جێنەهێشت ئەوا خیانەتێکى ترى مەسعود و بنەماڵەکەى ئەبینى کەچۆن سوپاى داگیرکەرى سەدام حسێنى پەلکێشى کوردستانکردو هەولێر و پەڕلەمان و حکومەت کەوتنە ژێر پۆستاڵى بەعس لە دوا ڕۆژى مانگى ئابى ١٩٩٦.
مەلیکەخان
بە هۆى تۆوە خۆبەخشەکەى یاوەرت ئەو ئاواتە مێژیینەى هاتە دى کە وێنە لەگەڵ مەسعود بەرزانى دا بگرێت، هاوسەرە پیر و پەککەوتەکەى کە هەموو تەمەنى لەکۆیلایەتى بنەماڵەى بەرزانى سەرفکردووە خۆبەخشەکەى دەزگاى بەرزانى ئەو هەلى وێنەگرتنەى بەو ئیختیارە داماوەى مێردى ڕەوانەبینى ئەمجارە نەیهێشت هاوگەشتتان بێت، ئەویش بێئومێد لەماڵەوە گۆرانیەکەى ئەحەى خولەسنەیی ئەگوتەوە وئەیوت : ئیختیاربوم دوعام لێمەکە.
تۆ مەسعودت لەسەرى ڕەش بینى، ئەزانیت سەرى ڕەش یەکێکە لەهاوینە هەوارە دڵگیرەکانى کوردستان و داگیریکردووە، وەختێک گەنجانى ئێمە خۆێنیان ڕژا بۆ ڕزگار کردنى ئەم هاوینە هەوارە مەسعود و بنەماڵەکەى و ئەو هاو جامەدانیانەى لەتەکیا بوون لە باوەشى مەلا ریشنەکانى ئێران مەمکەمژەى خیانەتیان لە زار دابوو، ئەزانیت تۆ دەستت خستە ناو دەستى کەسێکەوە بەو دەستانەى خیانەت نەماوە تاقى نەکردبێتەوە، ئەزانیت ئەو دەستانە چەند خوێناویە بە خوێنى کورد، تۆچوى بۆلاى کەسێک کەخیانەت تێکەڵاوى خوێنى بووە و بە مناڵى بەخیانەت گۆشکراوە، مەسعود پەروەردەى دەستى باپیرەى ( باوکى دایکى ) مەحمود ئاغاى زێباریە کەیەکێکە لەهەرە جاشە دێرینەکانى کوردستان و سەرقافڵەى خیانەتە دەرحەق بەکورد و خاکەکەى، لەسەردەمى حوکمى مەلیکیدا لەعێراق نازناوەکەى بزن دز بووە، ئەگەر یەکێک بزن دزێک بەخێویکردبێت و مەڵاشوى بەدزى هەڵدرابێتەوە، ئەبێت ئەو مەخلوقە چى جانەوەرێکى لێدەربچێت.
ئێستا ئەم کابرایەو بنەماڵەکەى زەوى و ئاو و نەوت و گاز و گومرگ..و...هەموو کوردستانیان دزیووە، سەرچاوەى هەموو نەهامەتیەکن، قەڵاى گەندەڵى و بێحورمەتین، ئەم کابرایەى کە تۆ بەمەزن ناوت هێناوە و باشت پێکاوە ئەو مەزنە لەو بوارانەدا بەمەرگیشى بێجگە لەو بیرەوەریانە هیچیترى لەپاش بەجێنامێنێت.
مەلیکە خان ئەڵێت :
کاتێ بەسەرۆکى گەورەى کوردبەڕێز بەرزانى گەیشتم – لە دەورماندا کۆمەڵێک لەلێپرسراوانبوو – بە پرتاو بەرەو قاچەکانى چووم بۆ ماچکردنیان، ویستم بەو ساتە (لقطة) ببێتە بابەتى ڕۆژ و وێنەى ئەم سەدەیە، بەلام مەسعود بەرزانى بە هەموو شێوەیەک ڕێگرى لێکردم، هەر ڕەتیکردەوە وێنەیەکى وەها بگیرێت، بەمە بەڕێز بەرزانى من و جیهانى لەم شەرەف و نەمریە بێبەشکرد.
تۆ شاعیرێکیت تەواو لەماناکانى شەرف و نەمرى تێگەیشتویت ئەوەتا بە قاچ ماچکردنى گەمژەیەک کە واقعێکى نالەبار و ڕێکەوتێکى سیاسى و بە هاوکارى و ملشۆڕى خاینێکى هاوپشەى خۆى بەناوى جەلال تالەبانى کەوتۆتە ئەم ڕۆژە، ئاخر تۆ بەچ مافێک بەسەرۆکى کوردى دائەنێت چۆن ئەو مافە بەخۆت ئەدەیت، کە کورد بەهاى تاکە پێڵاوێکى دڕاوى بۆ بەڕەوا نابینێت، ئاخر لەدنیادا هەبووە
سەرۆکێک میللەتەکەى بخاتە گرەوى گەمەى مخابەراتى وڵاتانیترەوە، لە ڕۆمانێکدا خوێندوتەوە کە سەرۆکێک هیچ ئیعتبارێک بۆ قسەى میللەتەکەى دانە نێت و بڵیت بڕۆن هەڵپەڕن، لە چ مێژوویەکدا بووە یان خوێندوتەوە سەرۆکێک ئەوەندە سوک ئەوەندە بێنرخ ئەوەندە بێبەها بێت وەک گورگ بەدەمى داچەقیوەوە بەسەر میللەتەکەیدا بلورێنێت و بەیەک تەلەفونى دوو سێ دێڕى عەرشى بلەرزێت و کورسیەکە لە پاشەڵى دابماڵن بە شێوەیەکى وەها پاشەڵى توێکێکى لێبوەوە وا پێوەى نوسابوو، دواتر بە ئاستەم ئەیتوانى بنیشێتە بان کورسیەکى ئاسایی.ئاى مەلیکەخان تارقى کوڕى زیادت لەبیرە ئەویش ئەمازیغى بوو لە ترۆپکى دەسەڵاتەوە بە سوڵکەرى مرد، مەسعودیش تەمەن باقى بێت ڕووى لە و قۆناغە کردووە...ئاى کورد چەند بەدبەختە کەسێک ڕویتێکردوە ک شەرەف و نەمرى لەقاچ ماچکردندا ئەبینیت، ئەویش قاچى کوڵە کەمتیارێکى تڕۆکراو، قاچى کەسێک کە هەمیشە ئۆڤەرى غەدرو خیانەتى فرییە.
مەلیکەخان :
ئەو پیاوەى تۆ قاچى ماچ ئەکەیت، ئەو قاچى ئەردۆغان و خومەینى و سەدام و داعش و..و..ماچکردووە، ئەگەر هەرتۆ سوریت لەسەر قاچ ماچکردن، بڕۆ کەسێکى ئازا بدۆزەرەوە چونکە ئەم پیاوە ئەوەندە لەمیللەتەکەى تۆقیووە بەهەزاران پاسەوان و چڵکاو خۆر پاسەوانى ئەکەن.
ئەم پیاوە وەکو تۆ ئەڵێیت مەزنە بەڵێ مەزنە لە دواکەوتوییدا، مەلیکە زانیوتە هەتا ئێستا ڕێگرە لەوەى کەس ژن و کچەکانى ببینێت، نوسەرێکى گەنجى بەناوى سەردەشت عوسمان کوشت هەر لەبەر ئەوەى خەوى بە کچەکەیەوە بینیبوو لە کاتێکدا خۆى لەغەرامیاتدایە لەگەڵ کچى یەکێک لە ئەندام مەکتەب سیاسى حیزبەکەى.
بە هاونیشتمانیانى خۆم وتووە : نابێت لە هەڵسوکەوتى سوک و قێزەونى ئەم ژنە بڕوانینە گەلى ئامازیغ، ئەم بونەوەرە بەها ئەخلاقیەکانى جێی پرسیارە، قسەیەکى باوى ناو کوردەوارى هەیە ئەڵێت ئەگەر زانایەک چووە ناوپارتى دوو ڕۆژى بەسە هەتا وەکو گوێدرێژێکى لێبێت، خاتون مانەوەت زۆرترى تێپەڕاند.
مەلیکە خان :
جارانى یاوەرە خۆبەخشەکەى دەزگاى خێرخوازى بەرزانى چڵکاوى بنەماڵەى بەرزانى پێدا هەڵنەپرژابوو و گەش بوو وەک سلێمانى، وێنەگرى تیشک بوو ( مصورة شعاعیة ) لە یەکێک لەنەخۆشخانەکانى سلێمانى و لە سەر ئامێرى ئیشاعەگرتن بوو، ئەگەر بگەڕێتەوە سەر پیشەکەى وێنەى تیشکى سنگى هاوڵاتیان بگرێت ئەبینرێت کەهەمویان سنگیان بەدەست ئەم سیستەمەى بنەماڵە چەتەکانى کوردستانەوە چۆن ڕەشبۆتەوە.
مەلیکە خان : تۆ هاوارت ئەکرد هانى کچان و ژنانت ئەدا هەتا بچن جیهادى نیکاح لەگەڵ پێشمەرگەدا بکەن، ئەم جیهادە بەواتاى ئەوە دێت کە لەگەڵ جەنگاوەراندا ڕابوێرن و سێکس بکەن بۆ ماوەیەکى کەم و بە گرێبەستێکى هاوسەرى زارەکى بۆ هاندان و پاڵپشتیان بۆ شەڕ.خۆ مەسعودیش بەخۆى ئەڵێت پێشمەرگە.
ئەم میللەتەى کەوا تۆ گاڵتە بە ئیرادەى ئەکەیت و بە شان و باڵى مەسعودا هەڵئەدەیت و بە سەرۆکێکى مەزنى کورد، ئاسۆیەکى ڕۆشن و پر ئومێدى لێدیارە کە سەرى ئەم سونبولەى خیانەت و غەدر و گەندەڵیە لە ژێر پێیاندا پان بکەنەوە و هیوادارم ئەو ساتە نەتۆ لەجیهادى نیکاحدا بیت نە بەربوکەکەت لەگەڵدا بێت.
-------------------------
• بەربوک : ژنێک لەگەڵ بوکدا ئەچێت بۆ ماڵى زاوا.فەرهەنگى خاڵ لاپەڕە ٥٣، ڕێنمایى پێویست بەهەردولا ئەدات.
• بەشێکى نامەکەم بەعەرەبى نوسى دواتر ڕامگۆڕى خوینەرى کوردو خوێنەرانى کوردستان پۆستم لا گرنگتر بوو، هەتا نەبێت ریکلام خۆم لە وەرگێرانى بۆ عەرەبى ئەبوێرم، سوپاسى هەرکەسێک ئەکەم ئەگەر بە ئامانەتەوە ئەو ئەرکە بکێشێت و وەریبگێڕیت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست