لەکوردەواریدا و لەدەربرینى باودا ، وەفا لەسەگ دابڕاوە ، کە بەیەکێک وترا سەگ یان یەکێک بەسەگ چواند ، ئەوە سەگى خوێرى یان سەگى بەرەڵا یان سەگى گەڕ مان بیر ئەکەوێتەوە .
پێموابێت بەر لە ساڵێک ڤیدیۆیەکم بینى کەسێک سیماى نەدارى ( وام بینیوە ) پێوە دیاربوو جامانەیەکى سورى لەسەردابوو وەکو سەگ ئەوەڕى و ئەیوت من سەى ماڵە بارزانیمە ، ئەوە بەرهەمێکى قوتابخانەکەى بەرزانیە سەگ بەرهەم دێنێت ، مەلا مستەفا ڕۆژانە ووشەى ( سەگباب )ى لەزار هەڵئەوەرى ، ئەم میراتیە بۆ مەسعودى کوڕیشى مایەوە هەر زۆر زوو ئەویش وتبوى میللەت وەکو سەگ وایە ئەبێت جارجارە لەتە نانێکى بۆ توڕ بدەیت ، هەمومان بیرمانە سەرۆ قادرى پۆخڵەکەى پاراستن ئەیووت میللەتى کورد سەگە .
فەرهاد پیرباڵ لانى کەم کە بەرەڵاکرا ، لەسەر ئەوەى کە چەند بە پێوانە (معیار ) و پرنسیپە ئینسیانیەکان مامڵەى لەگەڵدا کراوە هیچى نەگوت و ئەوەى کە جێگەى تێڕامانە پێش ئەوەى تەپوتۆزى زیندان بتەکێنێت هەر زۆر زوو ووتى سەگى بەردەرگاى مەسعود و ماڵى بەرزانیە ، لەبەر ئەوەى کە کلکى بڕابوو کلکە لەقێی بۆ نەدەکرا ناچار بۆ ناوى مەسعود هەڵئەستایە سەرپێ وەکو سەگى سێرک و ڕاهێنراو . بە قسەى خۆى بێت کەئەڵیت زیندانەکەى لە مەترو نیوێک تێنە پەڕیووە بەو تاریفە بێت ئەوە کولانە سەگ بووە ، بۆ ئەوەى سەگێک زیاتر گوێ ڕایەڵبێت باشتر بوەڕێت و هار بێت و پەلامار بدات گوێیان ئەبڕى بەلام ئێستا هەتا نەوترێت خێڵى جامانە سوور مافەکانى ئاژەڵ پێشێل ئەکەن ئەم نەریتەیان وەلا ناوە بەڵکو سەگ ئەخەنە کولانەوە و بەدور لەخەڵک بۆ ئەوەى کە بەرەڵڵا کرا چاکتر بوەڕێت و کەڵبەى تیژ تر بێت .
ئەم مەخلوقە ئەڵیت سەگى مەسعود و بەر دەرگاى ماڵى بەرزانیە ، خۆ مەسعود خۆى سەگى بەردەرگاى ماڵى ئەردۆگانە و خۆى دارو دەستەکەى کلکە لەقێیانە لەبەر دەروازەى سوڵتانەکەى ئەتاتورک .
ئەم زیندەوەرە شایستەى ئەوە نیە هەر ناویشى بهێنرێت ، بەڵام هەندێک ئەیانەوێت کاڵایەکى عەمارەپۆى بەبەردا بکەن و وەکو نوسەر ، بەهەڵوێست ، قسەى هەیە ... نمایشى بکەن ، زۆر جار بۆنى کەمپین و کەمپین بازیشمان ئەکرد .
لەبیرمانە ئەم ( پیاوە ) هاوارى ئەکرد : بژى تورکیا بژى تورکیا ، نەک ئەو بەڵکو کەسێکى ئاسایى ئەگەر تۆزێک ویژدان لەجەستەیەدا مابێت ، تۆزێک بۆنى کوردستانى بونى لێبێت ناماقوڵیەکى وەها لە زارى ئەکەوێتە خوارەوە ، ئەوە بەشێک بوو لە مانۆڕى ئەم ( نوسەرە ) خۆى کردووە بەکاڵایەکى بێنرخ بەڵکو مەسعود و دارو دەستەکەى ئاوڕێکى لێبدەنەوە ، هەر بۆ هەمان مەبەست و بە بێ هۆ جنێوى بەخەڵکى سلێمانى و کەسایەتیەکانى ئەدات .
ئەم ( کابرا ) یە تەنها قسەیەکى بەو سیستەمە نەوتدزە نە وتووە کە شەلاتى وەهاى هەیە بەبەرچاوى خەڵکەوە و لە ناو جەرگەى بازاڕى هەولێردا کەرامەتى ئەشکێنن و ئەوەندەى شەق تێهەڵئەدەن شەق بە شەقى ئەوت قەرات کەوتیە کوێندەرێ .
ئەو کاتەى کە ئەم شاپشاپێنەى پێکرا وەکوخۆى ئەیویست دەرگاى ڕەحمەتى لێکرایەوە و وتە بێژى بەرزانى چەند ووشکە قسەیەکى لەدەم هەڵوەرى و جەنەراڵ مەنسورى مەسعود هەموو پیلانێکى سەربازى وەلانا و لە بەرەکانى قومارخانەکانى دوبەیەوە پەیوەندى بەفەرهادە وە کرد ، هێشتا جێگاى شەقەکان بە پاشەڵیەوە مابوو دەستیکردە ملى شەقوەشێنەکان و ماچکردنیان .
لەو سەرو بەندەدا کە ئەیگووت مەسعود بابى گەورەمە و بەوە خۆشنوود بوو بۆ سوکایەتى پێکردنی ماسى برژاویان بۆ ناردبوو .
بیرمانە ئەم پیر باڵە پەڕوباڵى لەخۆى کردەوە و هاوارى ئەکرد ئەگەر مەسعود بەرزانى هەڵنەبژێرێت ئەوا خۆى ئەکوژێت و دواتر داواى ئەوەى ئەکرد کە مەسعود ببێت بە پاشاى کوردستان ، لەسەرو بەندى ڕفراندۆمەکە شتێکیان خستبوە زاریەو و نەیانهێشت نووزە بکات ، بێشەرمى ئەم مەخلوقە بێسنورە هەر بۆ دڵنیاى مەسعودى مەلا لەگەڵ مەلا عەلى کەڵەک دەوڵەتە کوردیەکەیان ڕاگەیاند .
بیرمانە کە چ نمایشێکیان بەم سەگە لە ناو شارى هەولێردا دەکرد ، دەمێک ڕوتیان ئەکردەووە و ئەیانکرد بەگاڵتە جاڕى شەقامەکان و دواتر بەریاندایە خەڵک و لەشەقامەکاندا کەوتە وەڕین بە ڕێبوارانى بێوەیی بەبێ هۆ ، ئیتر پاراستن کارێکیان بەم نمایشە نەماو خستیانە زیندانەوە هەتا کەڵبەى کولى تۆزێک تیژ ببێتەوە ، یەکەم وەڕینى پاش بەرەڵاکردنى ئەوەبوو خۆیکرد بەسەگى بەردەرگاى مەسعود و مەسعودێک کەخۆى سەگى بەردەرگاى ئەردۆگان و تورکە ، مەسعودێک کە خۆى سەگێک بوو میللەتێکى بە وەڕەى هەراسانکردبوو .
بەڵام مەسعود وادەرئەکەوێت ئیشى بەم جۆرە مارکەیە نەبێت چونکە (٢٥٠٠ ) نوسەرو شاعیر دەهۆڵى مانەوەیان لەسەرۆکایەتى هەرێم بۆلێئەدا ، ئەگەر خواستى ئەواسەماى ڕیفراندۆم و دوایى ڕیفراندۆم و مالیکى و سەدرى بۆئەکەن . ئەگەر مەسعود ٢٥٠٠ سەگى هەبێت ، ئەم سەگە خوێرییەى بۆچیە ، خۆئەم سەگە داوای خەڵاتى نۆبڵ ى بۆ نەکردووە .
تاکە شتێک کە فەڕی تێدابێت ئەگەر بەرێکەوت لاى ئەم زیندەوەرە مابێت ئەوەیە کە بەبێ پێچ و پەنا : سەگێتى خۆى ڕاگەیاند . پێدەچێت براندى کۆیلە و مەسینە هەڵگر باوى نەما بێت و نۆرەى سەگ و وەڕینە ، نەڵێن پارتى نوێ نابێتەوە .
جاران کەوڵات جۆرێک سیستەمى تێدابوو ، لەترسى بڵاو بونەوەى نەخۆشى و بەتایبەت نەخۆشى هارى ، شارەوانیەکان هەڵمەتى قەڵاچۆکردنى سەگى بەرەڵایان ئەکرد ، یەکێک لەوانەى کە لە سلێمانى بەو کارەوە سەرقاڵبوو بەتاپڕێکەوە سەگى بەرەڵاى ئەکوشت ناوى شێرە بوو کە بە شێرەى سەگ کوژ ناسرابوو ، ناو بیچم و بەرگ و پۆشینى چوبوە نا و چیرک و شانۆ گەریەکانەوە . ئەبێت شێرە لە کوێ بێت وڵات پر بووە لە سەگى خوێڕى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست