کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی خەڵکی سلێمانی سزای کەریم زەندیان دا؟

Monday, 30/10/2017, 4:54


کەریم زەند:
* مەسعود پێشمەرگەیەکى گەورە وە سەرکردەیەکى گەورە .. سەرۆکى هەموو کوردستان بیت  
* مەسعود تاکە ڕۆڵەى بە ئەزمون و پێشمەرگەى دێرین و نەوەى بەرزانى و ... شێرى بەرزان شایستەى مەسعود بەرزانیە و لە کوردستان کەسێتیەکى کە هەبێت هاوشانى ئەو بێت .
* ووشەى بارزان لەگەڵ کوردستاندا ئاویتە هاوتەریبن یەکگیرن جیابونەوەیان نەشبووە و ناشبێت دو ناوى پیرۆزن  ، بەرزانى نەمر وەکو پێشەوایەک وەکو باوکێکى ڕەوانى میللەتى کورد کە یەکخەرەوەى هەموو کوردستان بیت .
* گاریباڵدى کوردستان بارزانى نەمر بووە .
------------------------
 ئەوانەی سەرەوە تەنها نموونەگەلێکى زۆر بچوکن لەو قسانەى ڕۆژانە ویردى سەر زارى ئەم کەریم زەندى گەڕیدە و جوگرافیاناسە بووە،
کۆچى دوایى  مامۆستا کەریم زەند لە ڕۆژى ١٠-١٠- ٢٠١٧ دا کۆمەڵێک قسە و گلەیى ڕووبەڕوى شارى سلێمانى کرد کە وەکو خاوەنى ئەو جنێو گلەییانە ئەڵێن، کە نزیکەى پەنجا کەسێک بەشدارى بەخاک سپاردنى ئەم پیاوەیان کردووە، یەکێک ئەم پیاوە بە سادقى هیدایەت ئەچوێنێت و قەدرى نەگیراوە و یەکێکی تر گلەیى ئەکات، هەروەها یەکێک هەموو شەوێک لالغاوەى لە یوتوب کەف ئەچڕێنێت خۆى بە دژی بنەماڵەى بارزانى هەڵدەخات و لە سەر ئەمە جنێو بەشارى سلێمانى ئەدات.
کەریم زەند ئەو مامۆستا و جەگرافیناسەی کە چاوی هەموو پانتایی کوردستانی پێ بینیوە، بەڵام  چاوى جوگرافیاى لە ئاست خیانەتى بنەماڵەى بارزانى نوقاوە، نەئاشبەتاڵ ئەبینێ، نە٣١ى ئاب ى لە یادە، نە قەسابخانەکەى پارتى لە ١٧ى شوباتى لە بیرە، ئەم نووسەرەش یەکێکە لەو هەزاران نووسەرەى دەربارى بنەماڵەى بارزانى و لە زۆر زۆریان ماندوترە بۆ سپیکردنەوەى مێژوى خیانەتى بنەماڵەى بارزانى، قسەى وەها ئەکات ئینسان شەرم لە بیستن و خوێندنەوەشى ئەکات درۆى  شاخدار و پیاهەڵدانى سوک وبێنرخ  و ئەڵێت : (بارزانى نەمر وەکو شێرى ناو لانە وەکو پڵنگێکى خەوتوو لە لانەکەى خۆیدا هەمیشە ئامادەبوو). مامۆستا کەریم زەند ئەگەر وەکو مامۆستایەک دەبوو بیزانیایە کە چ پەیام وئەرکێکى لەسەرشانە و دەیزانى کە مەلا مستەفا چەند بە وشەى مامۆستا قەڵس و جاڕس ئەبوو و جنێوى ئەدا ئەگەر پێیان بوتایە مامۆستا،  ووشەى مامۆستاى بەجنێو ئەزانى، خۆزگە مامۆستا کەریم زەند، پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات، تەنها دوو سیفەتى شێرو پڵنگى مەلا مستەفاى بەڕاستگۆیانە بوتایە .
 مامۆستا کەریم بۆ خۆی نە دورو نەنزیک پەیوەندى بەخێڵى (زەند)ەوە نییە و بەڵکو ئەو لەعەشیرەتى چگنىیە لەکوردستانى ئێرانەوە بۆ سلێمانى هاتوون. مامۆستا کلێتەیەکى لە سەردابوو وای نیشان ئەدات کە ئەوە پێشەوا قازى محمد پێشکەشیی کردووە، ئەوە زۆر دوورە لەڕاستیەوە و خۆى ئەو چیرۆکەکەى داڕشتووە و هیچ بنەمایەکى نییە و هیچ سەرچاوە و کەسایەتیەکیش ئەوەى نەسەلماندووە، لەناو خێزانەکەى خۆیدا دوو قسەى جیاواز هەیە، ئەوەتا خۆى شتێک ئەڵێت و کچەکەى شتێکی تر، بروانە ئەم لینکەى خوارەوە :  
کەریم زەند لە ساڵی 1946 بەشداری لە کۆماری کوردستان لە مهاباد کردووە، دەڵێت رۆژێک قازی محەممەد سەردانی ئەو پۆلەی کردووە ئەو وانەی تێدا گوتووەتەوە، دوای تەواوبوونی وانەکەی پێیگوتووە "لە تارانێ را مامۆستا وام نەدیوە". هەر ئەو کاتەش قازی محەممەد "کلێتەیەکی" پێدەدات، کە تاوەکو کۆچی دوایی لەسەریدا بوو.


چرۆى کچى مامۆستا ئاوەها باسى کلێتەکە ئەکات:
له‌ ڕۆژێكی پڕ ڕووداودا، زستانی ساڵی هه‌زارو نۆسه‌دو چل و شه‌ش، له‌بیست و دووی ڕێبه‌دان، جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌سه‌ر شه‌قامی مهاد له‌كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات كۆببونه‌وه‌. له‌و ڕۆژه‌مێژوویه‌دا له‌كۆماری مهاباد باوكم ده‌چێته‌لای سه‌رۆك كۆمار پێشه‌وا (قازی محمد (له‌گه‌ڵ خوێندكارێكی نیشتمان په‌روه‌ر كه‌دیاری دایكی پێیه‌و شایسته‌ی پێشه‌وایه‌. (كلێته‌یه‌كی چنراو) چنراو به‌ده‌ستی دایكێكی میهره‌بانی شۆڕش (فه‌هیمه‌خاتوون) خێزانی (شێخ عه‌بدوڵای نه‌هری ( پێشه‌وا هه‌ڵده‌ستێ، ده‌ینرخێنێ و به‌رزی ده‌كاته‌وه‌هێنده‌ی نامێنێ ماچی بكات. پاشان له‌و به‌رزیه‌دا ده‌یكاته‌دیاری بۆ مامۆستای شۆڕش(باوكم) وه‌ریده‌گری و ماچی ده‌كات و ده یكاته‌سه‌ری .
مامۆستا کەریم ئەڵێت کە لەساڵى (١٩٣٨)ەوە تێکەڵاوى کارى سیاسی بووە، ئەمە زۆر نادروستە نەک هەر ئەوە بەڵکو لە کۆمارى مەهاباد تەنها مامۆستایى کردووە و هیچ ئاماژەیەک بۆ سیاسى بونى نییە .
  زۆر بەداخەوە مامۆستا بە شان و باڵی مەلا مستەفا  بارزانى هەڵدەدات، کە  بنەماڵەى  بارزانی بۆ خۆشیان بەخەیاڵیاندا نەهاتووە:
( شێخى نەمر لە دانیشتنێکى خۆیدا وتویەتى هەموو دەروازەکان داخراوە لە کورد منیش پیرم و هیچم پێناکرێت و سەرکردایەتى لەمنەوە بۆ بارزانى نەمرە یەعنى شێخى نەمر ڕۆڵی سەرکردایەتى نەتەوەیى تەسلیمى بارزانى نەمر کردووە).
هەندێ ناڕاستیی مێژوویی  هەیە ئینسان دەستەو سانە لە ئاستى وەڵامدانەوەى، تەنها یەک دیکۆمینت تەنها دێڕێک تەنها کەسێک نییە، کە ئەوە پشت ڕاست بکاتەوە من نازانم میراتگرانى شێخ مەحمود وەڵامى ئەمەیان داوەتەوە یان نەء، بەڵام ئەوە ئاشکرایە لە بنەماڵەى شێخ مەحمود واسیتەیان بۆ مەلا مستەفا کردووە هەتا ئیجازەى مەلایەتى وەربگرێت کاتێک لە سلێمانى بووە، بەڵام بەهۆى لێنەهاتووى و دەبەنگی مستەفاوە نەبووە بە مەلا .
 مەسعود بارزانى وتویەتى کۆچى دوایى کەریم زەند خەمباری کردووە، ڕاستیەکەشى هەر وەهایە با بزانین مامۆستا کەریم زەند چیتر ئەڵێت، هەتا ئاوەها مەسعود بۆى بەداخە :( دواى کەوتنى کۆمارى کوردستان چۆتە خزمەت پێشەوا دووجار، دووەمجار کە دانیشتین ئاڵاى کوردستانى هێنا و پێچایەوە و دایانە دەست بارزانى نەمر ووتى ئاڵاى کوردستانت تەسلیم ئەکەم شۆڕشەکانى کوردستانت تەسلیم ئەکەم .. منیش بە شانازییەوە لەو پێگەیشتنەدا بووم کلیلى قاسەکەى دا بە من چەند هەزار تمەنێکى تیابوو).
باواز لە قسەی کلیل و قاسە و تمەنەکە بهێنین چونکە ئەگەر ڕاست بوایە ئەوا چارەنوسى مامۆستا زەند وەکو چارەنووسى باوکى ئارى هەرسین دەبوو . دوای کەوتنى کۆمارى مەهاباد هەر وەک زرارى سڵیمان بەگ لەبیرەوەریەکانیدا ئەیگێرێتەوە، کەوا مەلا مستەفا چووە بۆ تاران و مانگێک ماوەتەوە، هیچ سەرچاوەیەک دوور و نزیک ئاماژەى بەم ئاڵا تەسلیمکردنە  نەکردووە، مامۆستا زەند تەنانەت نەیتوانیوە تۆزێک پیشەییانە ئەم ناڕاستییە هەڵببەستێت هیچ نەبوایە ناوى یەک دووکەسى ببردایە، نامەوێت ئەم ووتارە ببێتە لێدان لە کەسایەتى ئەم پیاوە، بەو شایەتحاڵانەى کە لەکۆمارى مەهاباددا بوون، پێیان وایە هەر لە دورەوە پێشەواى بینیوە، کەسایەتیەکى وەها گرنگ و سیایى نەبووە هەتا لە کۆڕ و کۆبونەوەى سیایسى ئامادەییى هەبێت و وڵات کەسى تیانەمابێت کلیلى قاسە بە مامۆستا کەریم زەند بسپێرن .. هەڵبەت هەر ئەم جۆرە کەسانە و جۆرە  پیاهەڵدانەبووە، کە وەک بینیمان مەسعودى خستە سەر کەڵکەلەى ئەوەى ڕۆژێک بۆ ئاڵا دابنێت و لەو ڕۆژەدا بکرێت بەشایولۆغان و ئەوەشکرا 
  مادام باسى ئاڵامانکرد ئەوەتا کە باسى هەڵکردنى ئاڵاى کۆمارى مەهاباد ئەکات ئەڵێت :
( بارزانى نەمر لە پێشەوە بوو .. لە بیرو هزرى بارزانى نەمر بووە ئاڵا هەڵبکرێت).
خۆبچوککردنەوەى مامۆستا لە ئاست بنەماڵەى بارزانى هەمو سنورێکى بەزاندووە و شێخ ئەحمەدى بارزانى بە باوکى خۆى داناوە و بەقسەى خۆى شێخ ئەحمەد پێی وتووە : تۆ یەکێکى لە میللەتى ئێمە . مامۆستا ئەڵێت بەوە دڵخۆشم هەتا بمێنم ، میللەت ئەو وشەیەیە کە خێڵى بارزانى بە خۆیان ئەڵێن . کەواتە مامۆستا زەند بووە بەقسەى خۆیەوە ئەگینا ئەبوایە کلێتەکەکەى بکردایە بەجامانەى سوور، چونکە چۆتە ڕیزى میللەتەوە  . 
 مامۆستا زەندى جوگرافیاناس و گەڕیدە، ئەگەر باوێشکى بدایە ئەوە ئەیوت بارزانى نەمر، خۆ ئەگەر نزگەرەیەکیشى بدایە ئەوا بارزانى نەمر وێردى سەر زمانى بوو، ئەگەر بۆ   TV قسەى بکردایەوە ووشەى بارزانى نەمرى ئەوەندە دووبارە ئەکردەوە موزیعەکەش خەو ئەیبردەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە