ڕیفراندۆمى زەرد و جنێوە بازاڕییەکانی گەنجێکی پارتی
Thursday, 20/07/2017, 11:32
لاى زۆربەى خەڵکى کوردستان ئاشکرابوو کە مەسعود ڕیفراندۆمى کردووە بە یارییەکى قێزەون بۆ شاردنەوەى شکستى دەسەڵاتى خۆى وبنەماڵە دزو تاڵانچییەکەى ، هەروەها بۆ پەردەپۆشکردنى دزینى نەوت و سامان سەرزەوى و بن زەوى بۆ شاردنەوەى پەیوەندى بازرگانى وسیاسیە سەرشۆڕییەکانى بە تورکیا و بە داعشەوە ، بۆ بەرەنگاربونەوەى کوردانى ڕۆژئاوا ، بۆ سەرکوتى ئازادیى ومافە سەرەتاییەکانى خەڵکى کوردستان ، بۆکاڵکردنەوەى مێژووى پڕ لەخیانەتی بنەماڵەى بارزانی مانەوە لەسەر کورسیەکەى سەرى ڕەش هەتا گیانى گڵاوى لە جەستەى بۆگەنى دێتە دەرەوە .
دەوڵەتى سەربەخۆ:
زیاتر لە (٢٥) سالە ئەم دەسەڵاتە کار لەسەر لەباربردنى ئەم پرسە ئەکات، ئەگەر هەڵپەرست و بێئابڕویەکى وەکو تاڵەبانى پەلکێشى بەرزانى بۆ کوردستان نەکردایە دواى ڕاپەڕین ئێستاش لەکەرەج هەر کەموبدى جاشێتى ئەخوارد ئەوەتا خۆی لێکرد بەخاوەنى ڕاپەڕین ، لە پەڕلەمانى کوردستان پارتى ڕێگربووە لەهەڵکردنى ئاڵاى کوردستان، ئەوەتا خۆى بە خاوەنى ئاڵا ئەزانێت ، ئەم ڕیفراندۆمەى سەرى ڕەش سەڕەڕاى ئەوانەى کە وتمان لە ئەنجامى هیچ لێکۆلێنەوەیەکى جدییەوە نەهاتووە ، هیچ توێژینەوەیەکى جدى و تێرو تەسەل لەبەردەستدا نیە کەهەموو ئەگەرەکان بخاتە پێش چاو ، ئەڵێن وەزعەکە لەبارەوە هەلە هەڵکەوتووە ، وەک ئەوەى هەتا ئێستا خۆى و باوکى و بنەماڵە بندیوارەکەى بێئاگابن لە)
ڕیفراندۆم پێوەرێکە بۆ زانینى ئاستى ڕاى گشتى لەسەر پرسێکى دیاریکراو کە بەیاسا و سیستەم لەلایەن دەزگاى پەیوەندیدارەوە یان حکومەت ئەکرێت ، هەموکەس ئازادە لەجۆرى دەنگدان هەموو کەس ئازادە ڕاى خۆى لەسەر پرۆسەکە بڵێت و هەوڵى ڕازیکردنى کەسانیتریش بدات و کۆڕ و گردبونەوەو سیمنیارو توێژینەوەوەى ... بۆبکرێت . بەڵام لاى نۆکەرانى بنەماڵە چەتەکەى سەرى ڕەش قسەیەکی تر هەیە، ئەوەتا وا دەڵێن:
|
ئەوەی دەنگ بە ریفراندۆم نادات.. بی ئەخلاقیە ، گەوادییە ، بێشەرەفیە ، خیانەتە خیانەت |
(هاندانى خەڵکى تر تا بە نەخێر دەنگ بدات ، بی ئەخلاقیە ، گەوادییە ، بێشەرەفیە ، خیانەتە خیانەتە خیانەتە ، من دەسەڵاتداربم ، ئەو کەسە بەتاوانى خیانەتى نیشتمانى گوللە باران دەکەم، کە خەڵک بۆ (نەخێر) هاندەدات ئەگەر ئینقلابت کرد و سەرنەکەوتیت ، من لەسەر ئەم فیکرانەم لە سێدارە بدە ، منەتت بەگونم! ) ئەمە پەڕەگرافێکە لە نوسینى بەرزانى عەلى حەمە ناوێک، کە دیارە پەروەردەی قوتابخانەی بارزانییە و لەو روانگەیەوە ئەم قسانە دەکات و جنێو دەدات. ئەم هەرزەیە زۆر وریایانە جنێوەکانى مەلا مستەفا و پارتى و پاراستن و پیاوەکانى ژورى عەمەلیاتەکەى بەرزانى دژ بە ڕۆشنبیران بەکار ئەهێنێت و جوتەیەکى توند ئەهاوێت و داواى گوللە بارانکردن ئەکات ، ڕێک ئەوەى کە پارتى بەنیازە ، لە رێگای ئەم نوسەرە فاشیست و خوێنڕێژانەوە داواى گوللە بارانکردنى خەڵک بە ئاشکرا بکەن.
لە نوو سینێکى تریدا هەر ئەم منداڵە چاوبزەی پارتیی ئەڵێت:
(لە سایەی شەڕە قۆچی گۆڕان و پارتی، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لەسلێمانی دەوڵەتی كوردییان بەیەك پوولی قەڵب ناوێت، هێندەی ژمارەی ئەو كەسانەی لێ هاتووە كە لە تكریت و عۆجە و قوم، دەوڵەتی كوردییان ناوێت. رێك بەقەد ژمارەی ئەو شەهیدانەی لێ هاتووە كە لەماوەی سەد ساڵی رابردوودا لەپێناوی كوردستانی ئازاد گیانی خۆیان بەخشی).
پارتى و پاراستن و قەڵەمفرۆش و پیاوەکانی ژورى عەمەلیات و زاگرۆس تیڤى و رۆژنامەى هەولێر و خەبات و سیروان بەرزانى و ... زۆری تر ، کۆلکەى هاوبەشیان ، قسە وتنە بەخەڵکى سلێمانى و ڕۆشنبیرەکانى چونکە خیانەت و حوکمى خێڵى خۆفرۆشى جامانە سوریان پێ قوت ناچێت ، ٣١ى ئاب هەرس ناکەن ، حاشا لەجاشایەتى ئەردۆگان ئەکەن ، ئابلوقە و خەندەق دژ بە ڕۆژئاوا قبوڵ ناکەن ...هتد ، ئەم بەرزانەش هێسترێکى قافڵەکەى مەسعودە، کورتانەکەى پرکردووە لە جنێو بەخەلکى سلێمانى و ئەوەتا خەڵکەکەى بە خەڵکى تکریت و عۆجە بەراورد ئەکات و ئەوەى نەیبینێ ئەوەیە کە سلێمانى تەنیاباڵ حوکمى عۆجەى ڕەتکردۆتەوە لەکاتێکدا خەڵکى شوێنى تر شانازیان بە بەعسێتیەوە ئەکرد ، ئەوە نابینن هەمو ڕۆژ چەند خوێنى بەرگرى لەو شارە ڕژاوە ، مێژوى ئەم شارە مێژووى بەرگریکردن بووە لە مافە ڕەواکانى گەلى کوردو پڕ لە هەڵمەت و قوربانیدان .
بەرزانى عەلى حەمە لە نوسینێکی تریدا ئەڵیت:
من پاڵپشتی بارزانی دهكهم
ئێ تۆ مهسهلهن سواری پاسێك دهبیت و له سابونكهرانهوه ئهچیت بۆ تووی مهلیك، ههرگیز ناچیت لهسهر تاریخی سایهقهكه بڕیار بدهیت، ڕهنگه سایهقهكه دز و خۆفرۆش و گهندهل و شهڕواڵ پیسیش بێت، بهس ئامانجی تۆ گهیشتنه به مهقسهد، ئهدی گریمان بارزانی ههمان شۆفێری پاسهكهیه، دهی ههر هیچ نا، با ئهم سێ مانگه لهگهڵیدا سواربین و بزانین بهره و كوێمان دهبات؟ تۆ له ماڵی خۆتهوه دانیشتوویت و یهك ههنگاو نانێیت و بهتهماشی لهڕیفراندۆمدا بڵێیت نهخێر و دهشتهوێت دهوڵهت دروست بكرێت؟ ئێ دروست ناكرێت، دهوڵهت یهكبوونی گشتی دهوێت و ههر بیانوویهكی قۆڕ و ناپهسهندت ههیه (جگه له كاراكردنهوهی پهرلهمان!) ههڵی بگره بۆ پاش ڕیفراندۆمهكه .
ئەو بارزانیەى بەرزانى عەلى حەمە پتر لە ١٢ ساڵە بەشەرعى و ناشەرعى سایەقى ئەم پاسەى هەرێمە ، ئەوەتا بەرەو ئەنقەرە ملى ناوە و داوەتى چەتەکانى تورکى کردووە بەشێک لەخاکى کوردستان لە زاخۆوە هەتا دەڤەرى سۆرانى داگیرکردووە، نەوتى کوردستانى تاڵانفرۆشکردووە و پارەکەى ئەخاتە دەخیلەکەى سەرى ڕەشەوە ، ئەم سایەقە، خەلکى کوردستانى برسیکردووە ، ئەم سایەقە سوپایەک لە دزو شەڕواڵ پیسى بەرداوەتە هەرێمەوە ، ئەم سایەقە دانى بەخیانەت و کوشتن دەرهاتوووە ، ئەسایەقە لەخێلى جامانە سور وسێبەرەکەیان زیاتر کەس ناناسێت ، ئەم سایەقە ئابڵوقەى ئەردۆگانتیانەى خستۆتە سەر ڕۆژئاوا، ئەم سایەقە زڕەڤانیەکانى وشتەکانیترى هاوچەشنى لەشەنگال هەڵهاتن و کوردانى یەزێدیان خستە بەردەم کەڵبەى داعش ، ئەم سایقە لە پارە گردکردنەوە کۆڵێک شارەزایە هەلى داعشى لەکیس خۆى و نێچیرى زاواى نەدا بۆ بازرگانى و بەداعش ئەڵێت دراوسێیەکى باش . ئەم سایق پاسە کەسەردەشت عوسمانى تیرۆر کرد لاشەى خێرنەدیوى برد بۆ موسڵ لەکوچەیەکدا فڕێیدا ، ئەم سایەقە لە ترسى سێ چوار مەفرەزەى داعش هەولێرى چۆڵکردو (١٢٠) بەرەو ژورى قەپاتکرد و لەهەموو کامێراکانى چاودێرى دا شانسى هەبوو پۆلیسەکانى هاتو چۆش هەڵهاتبون.
ئاى بەرزانى عەلى حەمە لەڕووى نازەوە بە مەسعود یەژى سایەق باوابێت بەڵام :
سەرۆکێکم پێ بێژە لەهەموو دنیا وەکو سەرۆکەکەى بەرزانى عەلى حەمە کە ئەوەندە لە میللەتە کەى بترسێت سەد بۆ سەدو پەنجا لاند کرۆزەر و لاکزسى چەکدارى بەدواوە بێت ، ئاخر بەرزانى عەلى حەمە خواو بێت سەرۆکێت بینیوە ئەوەندە عەشایەر بێت هەتا ئێستا نەهێڵێت میللەتەکەى ژن و کچى ببینێت ، بەسەرى تۆ بەسەرى موکسى بەرزانى کە زۆر فەرهەنگگەڕام نەمزانى ماناى چیە ، ئەگەر ژنەکەى یان کچەکەیم بینى دەنگ بدەم لە ڕیفراندۆمەکە ئەگەر بمانکات بە بەشێک لە تورکیا ، بیرم چوو تو شەرەفت. ئەزانى مەسعود بارزانى چەند ژنە هەیە ؟ خۆ تۆزێک ویژدان خراپ نییە لە تۆ وایە بەم سێ مانگە فو بەدەوڵەتى کوردیدا ئەکات ، کەواتە میللەت هەڵپەڕن بنفیسن بمرن لەبرسا ، بەڵام تازە بەتازە داواى سوتەمەنى لەحکومەتى عێراق ئەکات بۆ وێستگەکانى کارەبا ، کەواتە پێى و قەیمى دەوڵەتەکە بەتاریکیەوەیە.
لاى ئەم کابرا زەردهەڵگەڕاوەی ریفراندۆم، کە هێشتا شیلەى نەسواوە ، هێنانى سوپاى تورک و داگیرکردنى کوردستان ئەوەى کە مەسعود بۆیکراوە هەتا ناوچەى سۆران هێناویەتى ، خۆى و جامانەى سورى لە تورکیا بووە بە مارکەیەکى هەرزان بەها بۆ رێکلامى ئاکپارتى فاشیست دژ بەخەڵکى کوردستانى باکور ، ٣١ى ئاب ، داڵدەدانى داعش و کۆنە بەعسیەکان ، دزینى هەموو نەوتى کوردستان و دروستکردنى قەیرانى ئابوورى و سیاسی .. زۆر زۆریتر ، خیانەتى نیشتمانى نیە ، بەڵکو دەنگنەدان و ڕونکردنەوەى پرۆسەکە خیانەتى نیشتمانیە .
پارتى ، سەرەڕاى پارە بەدوو ڕێگە گەنجان ڕام ئەکات ، یەکەم : لەسەر ڕێگەى فرانسوا حەریرى کە دەستدرێژى ئەکەنە سەر ئەو گەنجە فلیمى ڤیدێۆیى لەسەر هەڵئەگرن ، هەتا ماوە چاو بەرەوژێر و لە فەرمانى بنەماڵە دەرنەچێت ، کە ئەمە نەریتێکى دێرینى پارتیە . دووەم : بەڕێگەى مەلا بەختیار کە بۆسەیەکى سێکسى بۆدائەنێنن و فلیمى ئابڕو بەرانەى ئەگرن بۆمل کەچى و چاوشۆڕى.
به هیوام ئەم گەنجە بە دور بێت لەتەڵەى پاراستن و بنەماڵە لانى کەم قەڵەمێکى بەبڕشتە وشەرمى ڕوخسارى خوێناوى و جەستەى بریندارى ڕۆژنامەنوس ئیبراهیم عەباس بیگرێ ، مەرجە ئەگەر مناڵەکانى و مناڵى مناڵەکانى بارزانی ، قیروسیا لەو هەموو ئەستێرەو داڵەى سەرشانیان ڕەگەزنامەى ئەمریکیان ڕەتکردەوە منیش خۆم بەپاسەکەیدا هەڵواسم ئەگەر سور بزانم فیت پەمپەکەى ئەوەستێت بەو مەرجە ڕووى لەتورکیا نەبێت و نەیکات بەمیر نشینێکى سەربە بەرەى فاشیزمى تورک ئەوەش مەحاڵە ، دواى ڕاپەڕین و زۆر زوو مەسعود بارزانى بە جەلال تاڵەبانى وتبوو : جارێکیتر بەرگەى ئێرانى ناخەمە باخەڵمەوە ئاى ئێستا خۆى چۆتە باخەڵى میتى تورکى.
کەواتە بەرزانى عەلى حەمە تۆش بۆخۆت ، هەر بەخەڵکى سلێمانى بگەڤە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست