زۆرێک ڕەخنە لە خۆپیشاندەرانى سلێمانى و شارو شارۆچکەکانى ئەگرن ، کە گوایە توندوتیژى و بەردباران و سوتاندنى بارەگاى لێکەوتۆتەوە ، وا ئەڵێن کە ئەوانە هەرزەو گەنج وبێئاگان یان بارەگاکانى پارتى بەشێک نیە لە حکومەت هیچ پەیوەندیەکى بە پێنەدانى موچەوە نیە ، هەندێکیش بەمەبەست بێت یان بێ مەبەست ئەلاڵێنەوە و ئەڵێن : ئەوانەى لەو بارە گایانەدان ئەوانیش موچەیان وەرنەگرتووە ، زۆرێکیتر لەم تێزو بۆچون و قسە بێ ناوەرۆکانە ، ئامانجى بێدە نگکردن و کپکردنى ناڕەزایەتى گشتیە ، لە لایەکیتریشەوە پەردەپۆشکردنى ئەو توندو تیژی و تەقە کردنو کوشت وبرەى پارتیە بەرامبەر جەماوەرى خرۆشاو دژ بەسیستەمى خێلەکی و دواکەوتوى بەرزانى .
تۆزێک بۆ دواوە پاشەکشە بکەین و بگەڕێینەوە بۆ سەردەمى بەعس ئەگەر خۆپیشاندان دژ بە حکومەتى بەعس بکرێت , بە لۆجیکى ئەم کەڕەواڵانەى ئێستا بێت ، نابێت کەس گڵمتکێک بگرێتە بارەگایەکى بەعسیان . لە کاتێکدا کە هەمو بارەگاکانى بەعس بەشێکبون لە سیستەمە فاشیەکەى .
هەمو بارە گاکانى پارتى جگە لەوەى بەشێکە لە دەزگاى سیخوڕى بەد ناوى پاراستن ، نوێنەرى سیستەمى دواکەوتویو پەڕپوتى خێلەکیانەى بەرزانی و هەزار پیاوەکەیەتى ، لە ئێستادا مۆڵگەکانى پارتى شوێنگەى ڕەوتێکى فاشیزمە کە ئەیەوێت بەڕەنگى خۆى کۆمەڵى ئێمە ڕەنگ بکات . پارتى بەرامبەر بە بەرد وەشاندنى گەنجان ڕووە و بارەگاکانیان بەفیشەک وەلام ئەداتەوە ، لەکاتێکدا ٢٦ بارەگاى بەبێ یەک میل هێنانەوە بەبێ یەک تەقە لە ناوچەى شنگال بۆکۆشى نیکاحى داعش چۆڵکرد ، ئەوە چ ڕقێکى ئەستورە بەرامبەر شارێک و گەنجانى خەڵتانى خوێن بکات ، جامانە سورى سەرکورسى ئەزانێت ئەو بەرد بارانە چ مەغزایەکى هەیە چۆن شکۆى شکێندراوە :
بەردبارانکردنى مۆڵگەکانى پارتى :
• بەردبارانکردنى کەڵە خیانەتى ٣١ى ئابە
• بەردبارانکردنى کەلتورى ئاشبەتاڵە
• بەردبارانکردنى نەوت دزو گومرگ دزو موچە دزو... هەموتاڵان وبڕۆى بنەماڵەى بەرزانیە
• بەردبارانکردنى ئەو حیزبەیە کە داڵدەدەرى هەرچى کورکوژو خۆفرۆش وئەنفالچیو ناپاک و کۆنە بەعسیە
• بەردبارانکردنى نوێنەرانى ئەوانەیە کە شنگالێان چۆڵکرد ، یەزیدیانیان بە داعش پێشکەشکرد
• بەردبارانکردنى ئەو ئەستێرەو داڵانەیە کە هەمو ڕۆژێک چنگێکیان ئەکەن بەشانى مناڵانى خێڵى بەرزانیەوە
• بەردبەرانکردنى سیخوڕە ئەڵقە لەگوێکانى ئەردۆگان و فاشیزمى تورکیایە
• بەردەبارانکردنى کوڵە دیکتاتۆرە بێشەرم و ئێکسپایەرو ماوە بەسەرچووە
• بەردبارانکردنى ئەو بەناو نوسەرو ڕۆشنبیرانەیە کە بەرۆکیان بۆ درێژکردنەوەى مەسعود دادڕیوە وجامانەى سوریان خستۆتە سەر قەڵەمەکانیان
• بەردەبارانکردنى ئەو سەرۆکە یە کە کەرکوک و مادەى ١٤٠ى خستۆتە گرەوى مناڵۆچکەیەکى کوڕەزاکەیەوە بە تۆپەڵێک جامانەى سورەوە
• بەردەبارانکردنى سەرۆکێکە کەکەس نازانێت ژنەکەى چۆنە و ناوى چیە
• بەردبارانکردنى مەسعودێکە کەخەیاڵکردنیش بەکچەکەیەوە یاساغ و مایەى کوشتنە
• بەردبارانکردنى ئەو کورسیەیە ى بەرزانى سەرۆکى هەزار پیاوەکە , کە پێچکەکانە لەخوینى گەنجانى سلیمانیى و شارو شارۆچکەکانیەتى نقوم بووە .
• بەردبارانکردنى بازرگانانى نەوت فرۆش و تۆیوتا فرۆشە بەداعش
•بەرد بارانکردنى مەسعودێکە کە وڕکى بە کورسیەوە گرتووە
• بەرد بارانکردنى ئەو خێڵە خوێنخۆرەیە کەبەڕشتنى خوێنى گەنجانى سلێمانى نەبێت دانامرکێنەوە.
بەردەباران زۆر زۆر کەمە ، حەقوایە ئاوەڕۆى سلێمانى لە قوڕگیانا خاڵى بکەیتەوە ، چى سۆلە و پێڵاوى دڕاوى کوردستانە بخەیتە دەمیانەوە ، چى تف هەیە لەدەمى موچەخۆراندا بیدەیت بەناو چاوانیا ، ئەو ڕۆژە زۆر دور نیە کە بەیەکجارى شار بەدەر بکرێن و بخرێنە ئۆتۆمیلى خاشاکەوە و لە چاڵێکى مێژوودا توڕبدرێن.