کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داواكارى گشتى سلێمانى .. گوێ كپ .چاو كز

Thursday, 08/05/2014, 12:00


نوسه‌رێكى كۆچكردوى عه‌ره‌ب به‌ناوى عه‌بدولڵا ئه‌لقسێمى كتێبێكى هه‌يه‌ به‌ناوى (عه‌ره‌ب ديارده‌يه‌كى ده‌نگيه‌) به‌ چاوپۆشى له‌ناوه‌رۆكى كتێبه‌كه‌ ، ئه‌م قسه‌يه‌ رِێك ئه‌لَێيت به‌داواكارى گشتى سلێماني ووتوه‌ ، دياره‌ مه‌به‌ستم ده‌زگاكه‌ نيه‌ به‌گشتى چونكه‌ كه‌سانى دلَسۆزى تيايه‌ ئه‌گه‌ر بواريان بۆ بلوێت ، چاوه‌رِێى كارى باشيان لێده‌كرێت .
لێپرسراوى داواكارى گشتى سلێمانى فه‌رهاد حاته‌م (كه‌ به‌ ناياسايى به‌خۆى ده‌لَێت سه‌رۆك) به‌باكگراوندێى حيزبى يه‌كێتى به‌بێ شايسته‌يى ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتوه‌ ، له‌ سلێمانى كه‌سى زۆر لێوه‌شاوه‌و بوێر هه‌بو كه‌ ئه‌وانه‌ وه‌لا نران چونكه‌ پێيان شه‌رمبو سه‌رشۆرِى يه‌كێتى بن . ئه‌م كه‌سه‌ هه‌تا ئێستا دوجار وه‌لانراوه‌ به‌ڵام زوو خۆى خستۆته‌ باوه‌شى عيماد ئه‌حمه‌د و رِزگاريكردووه‌ ، ئه‌وانه‌ زۆرێكى تر كه‌ داواكارى گشتى كردوه‌ به‌ كه‌لاوه‌يه‌ك بۆ كونه‌ په‌پوه‌كانى يه‌كێتى وه‌ ئه‌وانه‌ى كه‌له‌شوێنى تر له‌سه‌ر دزيو رِوتكردنه‌وه‌ى سامانى گشتى وه‌ده‌رنراون لێره‌ خاوه‌ن برِيارن ... زۆريتر كه‌ ئه‌وه‌ بۆ كاتێكى تر جێده‌هێلَين ، ئه‌وه‌ى كه‌گرنگه‌ ئه‌م لێپرسراوى داواكارى گشتيه‌ هه‌ميشه‌ و به‌به‌رده‌وامى ميوانى ميدياى (ئه‌هليه‌) بۆنه‌ نيه‌ هه‌ندێك قسه‌ى بێناوه‌رۆك و پرِ له‌ وشكه‌ دروشم به‌ دلَى ئه‌وان فرِێنه‌دات ، به‌داخه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ بێئاستى ئه‌و جۆره‌ ميديايه‌ كه‌ به‌خۆى ئه‌لَێت سه‌ربه‌خۆ ، كه‌ كه‌سێكى حيزبى له‌ كه‌ولَى داواكارى گشتى دا ئيراده‌ى رِۆژنامه‌گه‌رێتيانى خه‌فاندووه‌. ته‌نها به‌ ميدياى ئه‌هليه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ به‌لَكوميدياكانى ئۆپۆزيسيۆنى جارانى سه‌رقالَكردبو به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى به‌رامبه‌ر سلێمانى و مافى گشتى ئه‌كرێت گوێى خۆى كه‌رِكردووه‌ وخۆى كرِكردووه‌ . به‌نمونه‌ :
له‌گه‌لَ هه‌رده‌ركه‌وتنێكى زه‌ليلانه‌ى جه‌لال تالَه‌بانيدا ، كۆيله‌كانى لاهور و هێرۆ له‌ شاره‌كاندا ئه‌يكه‌ن به‌ته‌قه‌و ئاسمانى ئه‌و شارانه‌ - ى كه‌چه‌كدارى ئه‌وانى تيايه‌ - ئه‌كه‌ن به‌ئاگر ، (كه‌ وێنه‌كانيان وه‌ وێنه‌ى ڤيدێۆييان له‌ ژماره‌ نايه‌ت له‌سه‌ر تۆرِه‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان ، له‌ مۆبايلى زۆرێك له‌هاولاتياندا هه‌يه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌دواداچون هه‌بێت) . دياره‌ ئه‌وه‌ مۆرالَى سۆشيال ديموكراتيه‌كه‌ى مه‌لا فشه‌يه‌ ، هه‌مو جارێك كۆمه‌لَێك قوربانى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ كوژراو و بريندار . خودى ته‌قه‌كردنه‌كه‌ به‌وشێوه‌ يه‌كێتيانه‌يه‌ تاوانێكه‌ ياسا سزاى بۆداناوه‌ به‌پێى برِيارى ژماره‌ 570 له‌ 27/4/1982 سزاكه‌ى گرتنه‌ له‌ سالَێك كه‌مترنيه‌ وه‌ له‌ سێ سال زياتر نه‌بێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ بۆنه‌كه‌ هى براده‌رانى يه‌كێتيه‌ له‌ گرده‌كه‌ى ده‌باشانه‌وه‌ خاتون فه‌قيانه‌ى سه‌وزى رِاوه‌شاندووه‌ داواكارى گشتى قرِوقه‌پى لێكردوه‌ .
هه‌مومان ئه‌وه‌مان له‌بيره‌ كه‌ جارانى پێشو بێجگه‌ له‌ته‌قه‌كردن چه‌ند كه‌سێك ئوتومبيله‌كانيان له‌ شه‌قامه‌ گشتيه‌كاندا سوتان به‌ وته‌ى خۆيان له‌خۆشى ده‌ركه‌وتنى وێنه‌ى جه‌لال تالَه‌بانى ، كه‌ ئه‌و چالاكيه‌ يه‌كێتيانيه‌ له‌ته‌له‌فيزيۆناكانيه‌وه‌ پيشاندرا ئاى له‌و داهێنانه‌ى براده‌رانى يه‌كێتى ، به‌بێ ئه‌وه‌ى كه‌گوێ بده‌نه‌ هيچ پرنسيبێكى ئه‌خلاقى ، كه‌ ئه‌وكرده‌وه‌ نادروسته‌ چۆن ژيانى خه‌لَكيان خستۆته‌ مه‌ترسيه‌وه‌ ئه‌وه‌ تاوان پێك ده‌هێنێت به‌ پێى ماده‌ى 342 برِگه‌ى (1) له‌ ياساى سزاكان ژماره‌ 111 سالَى 1969 سزاكه‌ى زيندانيه‌ ئه‌گاته‌ (15) سالَ .
ته‌نها له‌فه‌رهه‌نگى حيزبه‌كه‌ى سه‌عدى و مه‌لا فشه‌دا هه‌يه‌ ، نمايش بۆ پيرێكى (80) سالَه‌ بكرێت ، كه‌ زه‌برى مێشك لێيداوه‌و نه‌ مێشك ئه‌قلَيش له‌سه‌ريدا نه‌ماوه‌.
ئه‌بێت بۆ كاك فه‌رهاد حاته‌م خانه‌قينى چاوپۆشى له‌و تاوانانه‌ بكات ؟.

هه‌قمانه‌ بپرسين كه‌ ئايا دواكارى گشتى سلێمانى هه‌يه‌ يان ديارده‌يه‌كى ده‌نگيه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە