کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌سه‌ر چی ئه‌و روژنامه‌نووسه‌ له‌ رووداو ده‌ركرا؟

Sunday, 20/08/2017, 17:14


چه‌ند روژیك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وكادیره‌ی ده‌زگای پاراستن هه‌لسا به‌بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ی به‌لام ئیستا سه‌یرم كرد سریویه‌ته‌وه‌ ، له‌پۆسته‌كه‌دا واخۆی نمایش ده‌كات كه‌ كیشه‌ی كه‌سیتی له‌گه‌ل به‌رێوبه‌ری روداو هه‌بوه‌ نیوجه‌وانی گرژ بووه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌لی ، قسه‌كه‌ی راسته‌ و ئاكۆ هه‌ر به‌سروشتی وایه‌ ، به‌لام من لێره‌وه‌ پیتان ده‌لیم هۆكاری چی بوو بارزان عه‌لی حه‌مه‌ ده‌ركرا ؟
 بارزان عه‌لی حه‌مه‌ كه‌ماوه‌ی جه‌ندین ساله‌ بۆته‌ ئه‌ندامیكی پاراستنی پارتی و لیوا موحه‌مد سه‌لیم مزوری سه‌رپه‌رشتی و رێنمایی ده‌ریتی  ، بۆیه‌ ره‌وان بارزانی برای نیچیر داوای له‌ئاكۆ موحه‌مه‌د به‌رێوبه‌ری روداو كرد ده‌ریبكات چونكه‌ سیخوری به‌سه‌ر روداودا بۆپاراستن كرد و ئاكۆش ده‌ریكرد  كۆی نوسینه‌كه‌شی به‌خۆی دانی پیا ده‌نیت  كه‌ئه‌و ره‌خنه‌ی له‌بالی نیجیرگرتوه‌ ب...ره‌نگ بیت هه‌بیت باوه‌ر نه‌كات كه‌بارزان پاراستنه‌ به‌لام برون سه‌یری پۆسته‌كانی له‌فه‌یسبوك بكه‌ن بزانن چون داكۆكی له‌بارزانی و مه‌سروری بكوژی سه‌رده‌شت عوسمان و سورانی مامه‌ حه‌مه‌ زۆر به‌زیره‌كانه‌  ده‌كات  و له‌پۆستیكدا ده‌لیت من ه‌لدوای سالی 2014 بارزانیم به‌سه‌روك قبوله‌ له‌كاتیكدا له‌دوای ئه‌و به‌رواوره‌وه‌ ده‌یان تاوان  و تیروری سیاسی ٢ روژنامه‌نوسی تری له‌بادینان كرد و په‌رله‌مانی تالان كرد و داهاتی كوردستانی له‌گه‌ل ئه‌ولاده‌نانه‌جیبه‌كانی زیاتر فه‌رهود كردوه‌ و كیشه‌ی كوردی گه‌یاندوته‌ ئاستیك كه‌هیج دۆستیكی راسته‌قینه‌ی نه‌مینێ ... له‌هه‌موی مه‌هزه‌له‌ تری ئه‌و نوسینه‌ی بارزان ئه‌وه‌یه‌ له‌دیریكدا ده‌لیت  كه‌س ره‌خنه‌م لێنه‌گرێ كه‌بۆله‌روداو كارده‌كه‌م بابیت موجه‌یه‌كم بداتی و كریی مانگانه‌ی خانوه‌كه‌م بدات !؟ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌پاراستنه‌ یه‌كه‌م گه‌نج بیت بی پاره‌ بیت و ژیانی ئه‌و ده‌بیت دابین بكرێ گه‌رنا وه‌ك ئافره‌تیكی له‌شفروش ئاسایه‌ ویژدان و كه‌رامه‌تی له‌هه‌ر میدیایه‌ك پاره‌ی پێبدات هه‌راج بكات ، واتا چون ئافره‌تیك بۆ به‌خشینی جه‌سته‌ی به‌پیاویك  كاتژمیریك یان شه‌وێك برێك پاره‌ی پێ وه‌رده‌گری ئه‌وكادیره‌ی پاراستنیش لای ئاسایه‌ ویژدان ئه‌خلاقی بفروشی به‌برێك پاره‌ .. بۆیه‌ داوا له‌گه‌نجه‌كان ده‌كه‌م به‌قسه‌كانی فریو مه‌خون كه‌جار جار ده‌یه‌وێ فریوتان بدات باشترین به‌لگه‌ش سه‌یری فه‌سیبوكه‌كه‌ی بكه‌ن بزانن جه‌ند ره‌خنه‌ی له‌بارزانی و كوره‌ تاوانباره‌كانی هه‌یه‌ یان داوای لێبكه‌ن ره‌خنه‌یه‌كی بوێرانه‌ له‌پاراستن بگرێ

ده‌قی نوسین و ره‌خنه‌كه‌ی بارزان عه‌لی حه‌مه‌
بەڕێزان
من لە كەناڵی ڕووداو نەماوم، ئەسڵەن سێ مانگیشە لەوێ نەماوم، بەڵام تاقەتم نەبووە هیچی لەسەر بڵێم و ڕوونی بكەمەوە، من لە كوێ كار دەكەم و لە كوێ دەژیم و لەكوێ دەخەوم، تایبەتمەندییەكانی ژیانی منە و نە پرس بە كەس دەكەم و نە بەنیازیشم بۆ كەسی ڕوون بكەمەوە... ئەسڵەن بەعاجزی هاتوومەتە دەرەوە و ئەو جۆرە شوێنانە تەنیا هی چەند جۆرە مرۆڤێكی گوێڕایەڵە و هەر ئەوان تیای دەوڵەمەند دەبن و تیای دەخۆن و تیایدا خانووی سەد دەفتەری دەكڕن و مانگی دە سەفەری ئەمریكا و ئەوروپای تیا دەكەن و منی سەگ و سەگبابی (بێ كەس و بێ پشت و بێ عەشیرەت و بێ پاڵپشتی)ش ڕۆژی سەد جنێوی ڕەش و ڕووتی لات و پووت و گیرفان بەتاڵی وەك تۆم لەسەر دەخوارد، بۆ زانیاریتان كەمترین مووچەی ناو ئەو كەناڵە من وەرم دەگرت و زۆرترین جنێویش بۆ من دەهات، ئەوانەشی مووچەكەیان لە خوێنی باوكیان زۆرتر بوو، لای ئێوە بە قسە خۆش و مووهیم و پاڵەوان حیساب بوون و یەك قسەیان پێ ناگوترێت و لە شوێنێكیش ببینرێن، سەد ڕەسمیان لەگەڵ دەگیرێت، ئیتر كێشەی ڕەش و ڕووتی سەگ و سەگباب ئەوەیە كە (بزن هەموو ڕۆژێك گەڵی بەدەرەوەیە كەس هیچ ناڵێت، یەك ڕۆژ هی مەڕ دەركەوێت دونیای لێ قاو دەدەن!!)...
زەلام هەیە لەو كەناڵە چوار ئەوەندەی من مووچەی وەردەگرت و كەسیش لەگوڵ كاڵتری پێ نەدەگوت، تیایەتی بەس بۆ ئەوەی عاجز و لووتەلا نەبێت لەجەنابی مودیر، بەسەرە بەناوی ئیشەوە گەشتی دوورودرێژی ئەوروپا و ئەمەریكای پێ دەكرا...
جا بابشزانن، من هیچ كێشەیەكم نە لەسەر نەهج و بەلاغەتی كەناڵەكە و نەشێوازی كاركردنەكەی و نە خاوەنەكەشی نەبوو، زۆریش پێویستم بە كاركردن و مووچەكەشی هەبوو، تەنانەت پێم كەناڵێكی باش و بەهێزە و هیوادارم هاورێكانم سەركەوتوو بن، بەڵام تەنیا كێشەم عەبووسی و دەم و چاو ترشاوی مودیرەكەی بوو، بەجۆرێك ئامادەیە بەس بۆ ئەوەی كاك نێچیرڤان لێی ڕازی بێت و چەلاوەكەی لێ تێك نەچێت، قوربانی بە هەموو كەسێك بدات، تەنانەت ئامادەیە قوربانی بەهەموو گەلی كورد بدات بەس فی سەبیلی ئەوەی كاك نێچیرڤان لەو ڕازی بێت، بەدرێژایی تەمەنم چەندە ڕەخنە و قسەی تووندم لەسەر نێچیرڤان بارزانی و پیاوەكانی دەوروبەری كردبێت، ئەمە بۆ خوا دەڵێم، ڕۆژێك نێچیرڤان بارزانی و پیاوەكانی دەوروبەری هیچیان پێ نەگوتم و تەنگاویان نەكردم، بەڵام یەك ساڵ و نیو لە رووداو بووم، مودیری ئەم تەلەفزیۆنە، لەسەر هەر وتار و ڕەخنەیەكم لە نێچیرڤان بارزانی یان دەوروبەرەكەی، تەنگاوی دەكردم، ڕۆژێك قەتع ڕاتب، ڕۆژێك غیابدانم، ڕۆژێك بە ئیمەیل ئینزاری پێ دەدام، سەد جاریش دەبوغزێنرام...
وتارێكی ڕەخنەییم لەسەر قوتابخانەی شووەیفات لەم فەیسبووكەی خۆمەوە نووسی (ئەو قوتابخانەیە هی كاك نێچیرڤانە!) جەنابی مودیر دونیای لە تاڵ كردم!! وتارێكی ڕەخنەییم لەسەر ئاشتی هەورامی نووسی، بانگی كردم و هەرچی پێ خۆش بوو پێی گوتم! ئەوەی لەگەڵ من ئیشی دەكرد، ڕوبعی من كاری نەدەكرد و دوو ئەوەندەی من مووچەی وەردەگرت، من ڕۆژێك نێچیرڤان بارزانی ببینم، هەموو ڕەخنە و دەردی دەسرییەكانمی پێ دەڵێم، بەقەولی مەلا كرێكار، من ئەگەر غوڵامی بكەم غوڵامی ئاغا خۆی دەبم نەك هی پیاوەكانی ئاغا!
هەر ڕۆژەی بیانوویەك، هەر ڕۆژەی بوغزاندنێك، جنێوی ڕەش و ڕووت و لات و برسییەكانیش لەولاوە بووەستێت، ڕۆژی هەشت سەعات خوێنی خۆم و گەنجێتی خۆمم دادەنا و لەپێی مووچەكەشیدا بوغزاندن و سوكاندن و شكاندنی جەنابی مودیری تەلەفزیۆن و لەدەرەوەش جنێو و فەزاحەتی ڕەش و ڕووتی سەگ و سەگباب هێندەی تر ژیانیان لێ تاڵ كردبووم!
جا من كە هەر بە گشتی كوردستانم بەلاوە شیاو نییە بۆ ژیان كردن، ئیدی ڕووداوم كەی پێ شیاو بووە بۆ كاركردن، ڕووی بێ پارەیی ڕەش بێت، دەنا ئەوەی من شاگردیم بۆ دەكرد، دەبوو غوڵامی بابم و نۆكەری خۆم بووایە!! من پێم وابوو لەو كەناڵە دەبم بەشت و خەونەكانم بەدی دێنم، بەڵام غرور و كیبریای مودیری تەلەفزیۆنەكە و ئەو پارە زۆرەی بەردەستی، چاوی كوێر كردووە و بە ئیمانم لە خاوەنی تەلەفزیۆنەكە (كە نێچیرڤان بارزانییە) باشتر و خۆشتر و چەور تر دەژی، مرۆڤەكانی ئەم كوردستانە لەبەرچاویدا تەنیا وەحدەیەكی ئیقتیسادییە و هیچی تر، خۆزگە چۆن چاودێری دارایی هەیە بۆ گەندەڵی و ئیختیڵاصی دارایی بەسەر دەزگاكاندا دەگەڕێت، ئواش چاودێری دەروونی هەبووایە و بەسەر ئەم تەلەفزیۆنەدا بگەڕایە تابزانێت چەند كارمەند تووشی نەخۆشی دەروونی و نائارامی بوونەتەوە، بە هۆی لەدەست نەدانی مووچە حیزەكانیانەوە!!
تێبینی: ئێستاش هەر كەس قسە لەسەر كاركردنی من لە ڕووداو و یان لەهەرشوێنێكی تر بكات، یەكسەر بلۆكی دەكەم! پیاوەتی ئەوەیە مووچە و نانم بدەی، ئەوجا ڕەخنەم لێ بگریت، هەر كەس پیاوە و قسەی زل دەكات، بابێت كرێ خانووی ئەم مانگەم بۆ بدات!!
تێبینییەكی تریش: هەرچی لەسەر پارتی و مەسرور بارزانی و تەنانەت مەسعود بارزانیش بڵێیت، ئاساییە، بەڵام كاك نێچیرڤان هێڵی سوور بوو لای ئەم زەلامە...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە