ڕۆحی نیشتیمان
Sunday, 20/01/2013, 12:00
له شه‌وێکی دژواری زستان
له‌ناو گێژه‌لوکه‌ی به‌فرو زریان
چه‌ند ڕوحێکی زیندوو
میوانی تریشقه‌و تروسکه‌ی بروسک بوون
له بستۆکه‌یه‌کی گۆی زه‌وی له ناو ئه‌شکه‌وته‌کانی (ئاگری دا‌غ) (هه‌زار مێرد) و (شانه‌ده‌ر)
چه‌ند ڕوحێکی پیرۆز به ئارامی و له‌سه‌رخۆ هاتنه‌ده‌ر
ووتیان ئه‌م شوێنه
هه‌وارو مه‌زارگه‌ی ڕه‌سه‌نی هه‌بوونی ئێمه‌نه
له گرمه‌و زرمه‌ی هه‌ورو چه‌خماخه‌ی بروسکه‌ش
ئاوێزان و ده‌ست له مڵان بوون له‌گه‌ڵ گه‌ریلای قه‌ندیڵی سه‌رکه‌ش
به هه‌موویان ڕێگایان نیشاندام و فێری ڕوناکی و هێزیان کردم
که میوانی چاوی شینی گۆمی (وانێ) بووم
به ئاوازی شه‌پۆڵه سحراویه‌کانی ئاشنابووم
ئارام ئارام
زۆر له‌سه‌رخۆ هاته وه‌ڵام
له ده‌ستپێکا ده‌نگ و نۆته‌ی سه‌مفۆنیای شه‌پۆڵه‌کان بوون
چریکه‌ی قه‌تارو حه‌یران و لاوکه به سۆزه‌کان بوون
باسی ڕێگای سه‌خت و پڕ له په‌ناوپێچی زاگرۆزیان بۆ کردم
هه‌ر هه‌موویان پێکه‌وه باسی خۆشه‌ویستی خاک و ئه‌وینێکی پاک و پیرۆزیان بۆ کردم
که سه‌رم برده ناو ژووری یه‌که یه‌که‌ی ئه‌شکه‌وته‌کانی (ئاگری دا‌غ)
گوێیه‌کانم پڕ بوون له هاوارو زریکه‌ی کۆرپه‌کان، له نوزانه‌وه‌ی دایکانی سینه پڕ له ئاخ و داخ
به هه‌زاران فرمێسک دڵۆپ دڵۆپ به بن‌میچ و دیواره خوێناوییه‌کان قه‌تیس مابوون
تا ئه‌و ساته‌ش هه‌ر گه‌ش و ته‌ڕ بوون
بێ وچان له چاوه‌ڕێی پیری موغان و سه‌رکرده‌ی مه‌زنی وه‌ک سه‌ید ره‌زاو
به‌رخودانی ده‌رسیم و مێرسین دابوون
له هه‌موو سته‌مێ یاخی
ئه‌و دڵۆپه فرمێسکانه بوون
بۆ یه‌که‌مجار باسی ڕق و کینه‌ی مرۆڤ و بێ یاسا‌و ڕێسای خێل و هۆزیان
بۆ کردم
له به‌ره‌به‌یانییه‌کی به‌هاردا له لێوار ده‌ریاچه‌ی (ورمێ) که‌گوێم له حیله‌ی ئه‌سپه شێیه‌که‌ی دوای مه‌رگی (خانی له‌پ زێڕین) بوو ده‌یحیلاندو پێکوڕه‌ی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ڕوحی خاوه‌نه نه‌مره‌که‌ی به چاوه گه‌شه‌که‌ی باسی ئیشق و ئه‌وین و سۆزیان بۆ کردم
که سه‌ردانی موزه‌خانه‌ی مێژووی گه‌لانم کرد
چاوم زۆر گێڕا، ده‌ستم بۆ گه‌ڵێ دۆسییه‌ی ناو ئه‌م موزه‌خانه‌یه برد
به‌دوای دۆسییه‌ی یه‌که یه‌که‌ی گه‌لاندا گه‌ڕام
تا سه‌ره‌نجام
له سوچێکی ئه‌م موزه‌خانه‌یه بوو دۆسیه‌ی گه‌له‌که‌ی خۆم دۆزییه‌وه
ده‌یان هه‌زار لاپه‌ڕه‌ی شێواو
که‌وتنه به‌ر چاو
هه‌ر به‌شێک له‌و په‌ڕانه به جۆرێک نوسرابوون په‌رش و بڵاو
ناڕێک و شێواو له‌سه‌ر یه‌ک داندرابوون
له ناو چوار دیواری ژووری ئه‌و موزه‌خانه‌یه بوو چوار له‌و په‌ڕه خوێناویانه که‌وتنه قسه‌و بۆ من دوان
ئه‌وان بوون باسی چوار ناخی ڕه‌ش.. ئه‌ژدیهایه‌کی چوار سه‌ری ژه‌هراوی
تیغێکی تیژ، جوغرافیای وڵاتێکی له‌ت و په‌ت کراو مێژووێکی خوێناوی و شه‌پڕزه‌و ئاڵۆزیان بۆ کردم
جه‌سته‌م شه‌که‌ت، هۆشم ماندوو له موزه‌خانه‌که
چوومه ده‌ر
دڵم پڕ له ئێش و گیانم پڕ له که‌سه‌ر
له‌و کاته بوو سێ ڕۆحی ئازاد
ڕۆحی پاکی سێ ئاده‌میزاد
سێ شێره ژن و شۆڕشوان
(ساکینه) و (له‌یلا) و (فیدان)
پڕ به گه‌روو پڕ به ده‌میان ده‌یانچریکاند
ئێمه پلنگی قه‌ندیڵ و زورگ و هه‌رد و ده‌شتین خونچه گو‌ڵین، په‌پوله‌ین په‌یامهێنه‌ری ئاشتین
ئازادی ئازادی ئاشتی ئاشتی
له‌و کاته بوو بابه گوڕگوڕ له ناخه‌وه ئاگری گرت و گوڕی باراند
هه‌ڵه‌بجه له خه‌می مه‌رگ بارانێکیتر گریاو فرمێسکی به گوڕی باراند
خاک و خوێن هاواریان لێ هه‌ڵساو ئاوێزانی یه‌کتر بوون
ڕۆحی ئه‌م سێ شێره ژنه ئاوێته له‌گه‌ڵ ڕۆحی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان بوون
جارێکی‌تر زۆر به گه‌رمی باسی دۆزی پیرۆزی نیشتمان و سه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌و داهاتووێکی پڕشه‌نگدارو مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆزیان بۆ کردم
....................
ره‌سوڵ مه‌حمود
20-01 -2013 هۆله‌ند
rasoul@live. nl
ئه‌م په‌خشان شیعره
پێشکه‌شه به گیانی نه‌مری
ساکینه‌و ڕۆژبین و ڕۆناهی
ئه‌و شێره ژنانه‌ی که بۆ کێشه‌ی ڕه‌وای نیشتمانه‌که‌مان گیانی گه‌وره‌و ئازیزی خۆیان به نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌خشی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست