کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌ یه‌ ک له‌ ئه‌ فسه‌ رێکی نان بڕاو بۆ ئه‌ و ئه‌ فسه‌ ره‌ ی قۆنه‌ ره‌ ی به‌ مێرد منداڵێک ماچ کرد

Saturday, 02/04/2011, 12:00




سڵاو هاوڕێی ئه‌ فسه‌ ر من ده‌ زانم له‌ ڕووی کۆمه‌ ڵایه‌ تی و زانستی و ئه‌ کادیمیای و مرۆییه‌ وه‌ هیچ شتێک من و تۆ کۆناکاته‌ وه‌ دنیای من و تۆ زۆر دورن وه‌ ک دوری نێوان سه‌ ر کرده‌ و میلله‌ ت کاتێک وێنه‌ که‌ تم بینی چۆن قۆنه‌ ره‌ به‌ منداڵێکی بێده‌ سه‌ ڵات ماچ ده‌ که‌ یت له‌ بری بێتاقه‌ ت بوون زۆر پێکه‌ نیم ...ده‌ زانم تۆ ده‌ ر چووی هیچ کۆلێژێکی سه‌ ر بازی و مه‌ ده‌ نی نیت ،ده‌ زانم تۆ سه‌ رت له‌ هیچ وانه‌ یه‌ کی مه‌ ده‌ نی و سه‌ ر بازی و مافی ئینسان ده‌ ر ناچێت به‌ ڵام هه‌ یبه‌ تی تۆ له‌ وه‌ دایه‌ توانای بێڕێزی کردنت هه‌ یه‌ به‌ رامبه‌ ر به‌ ئینسان بۆیه‌ له‌ م وه‌ زاره‌ تی ناوخۆیه‌ دا جێت ده‌ بێته‌ وه‌ ئاخر له‌ لای ئه‌ م حکومه‌ ته‌ بڕوانامه‌ و تاکێک قۆنه‌ ره‌ هیچ جیاوازیه‌ کیان نیه‌ ده‌ رچوی کۆلێژو ئه‌ فسه‌ رێکی نه‌ خوێنه‌ وار هیچ جیاوازیه‌ کی نیه‌ بگره‌ تۆ باشتر و به‌ رێز تر و باڵا ده‌ ست تریت چونکه‌ لانی که‌ م تۆ وه‌ ک سه‌ گی پاسه‌ وانی ده‌ توانیت گاز بگریت بێیته‌ سه‌ ر تیڤی بوه‌ ڕیت ئاخر خۆت و ئه‌ وه‌ ی که‌ مه‌ رسومی کۆماری و هه‌ رێمی بۆ ده‌ ر کردوویت هه‌ ر وه‌ ک خۆت وایه‌ ئه‌ ویش جگه‌ له‌ کوشت و بڕ هیچ شتێکی تر نازانێت وه‌ ک سه‌ ر کرده‌ کانی جیهان ده‌ رچوی کۆلێژه‌ به‌ رزه‌ کان نین ... ئه‌ وه‌ ی منی خسته‌ پێکه‌ نین ئه‌ و کاته‌ بوو که‌ له‌ 25 -7 ده‌ ر کراین نه‌ ک له‌ سه‌ ر ئه‌ وه‌ ی وه‌ ک تۆ بێڕێزیمان به‌ رامبه‌ ر ئینسان کردبێت نه‌ ک وه‌ ک ئه‌ و هه‌ موو دزه‌ ی که‌ له‌ وه‌ زاره‌ ت هه‌ یه‌ نه‌ وه‌ ک ئه‌ وان ڤێلامان پێکه‌ وه‌ نا به‌ پاره‌ ی میلله‌ ت نه‌ شه‌ وانی سورمان ڕێک خست نه‌ شه‌ ر واڵ پیس بووین تاوانی ئێمه‌ ته‌ نها ئه‌ وه‌ بوو وه‌ ک ئه‌ وان بیرمان نه‌ ده‌ کرده‌ وه‌ سه‌ یره‌ له‌ حکومه‌ تێکدا وه‌ زیرێک وه‌ زیری پێشمه‌ رگه‌ یه‌ شه‌ هاده‌ ی شه‌ شی نیه‌ ئیتر تۆ چۆن قۆنه‌ ره‌ به‌ خه‌ ڵک ماچ ناکه‌ یت ؟ له‌ وه‌ زاره‌ تی ناوخۆ ئه‌ وه‌ ی هه‌ یه‌ نیوه‌ ی راستی یان نه‌ خوینه‌ واره‌ یان ده‌ رچووی ئه‌ و کۆلێژانانه‌ ن که‌ به‌ بریای حیزبی کرانه‌ وه‌ بۆ کادیر و ئه‌ ندامانی خۆیان کاتێک قسه‌ یان له‌ گه‌ ل ده‌ که‌ یت یان ده‌ چیته‌ ژوره‌ که‌ ی نوسراوه‌ یاسای به‌ ڵام کاتێک قسه‌ ی له‌ گه‌ ڵ ده‌ که‌ یت ئه‌ وه‌ نده‌ بێتوانایه‌ ده‌ زانیت کۆلێژی یاساشیان ته‌ واو کردووه‌ هاوڕێ پێکه‌ نینم دێت من و چه‌ ندانی وه‌ ک من نان بڕاو کران ڕاژه‌ یان گواسترایه‌ و ه‌ هه‌ ڕه‌ شه‌ یان لیکرا که‌ خواو پیغمبه‌ ر و هیچ یاسایاک ئه‌ مه‌ ی قبووڵ نیه‌ ته‌ نها له‌ سه‌ ر ئه‌ وه‌ ی وه‌ ک ئێوه‌ بیرمان نه‌ کرده‌ وه‌ واتان لێکردین به‌ ڵام ئه‌ وانه‌ ی که‌ نه‌ خوێنه‌ وار و بێبڕوانامه‌ ن و بێحورمه‌ تی به‌ رامبه‌ ر به‌ ئینسان ده‌ که‌ ن نه‌ ک هه‌ ر ناتوانن هیچیان پێبڵێن به‌ ڵکو وه‌ ک خۆتان بێچاو ڕوو دێن قسه‌ ده‌ که‌ ن ....به‌ ڵام دلنیا بن ئیوه‌ هیچ وانه‌ یه‌ ک له‌ مێژووه‌ فێر نابن نه‌ میژووی کۆن وه‌ ک سوڵگان هاشم و عه‌ لی حه‌ سه‌ ن مه‌ جید ....هتد نه‌ مێژووی نزیک وه‌ ک میێر و تونس و لیبیا ئه‌ وه‌ ی پیتان ده‌ کرێت درێخی مه‌ که‌ ن بیکه‌ ن وا توانیتان چه‌ ند ساڵێکی تر ئه‌ و نائینسانانه‌ بهێڵنه‌ وه‌ و ئێمه‌ ش ده‌ رکه‌ ن ئه‌ ی دوای ئه‌ وه‌ چی ده‌ که‌ ن؟ بۆ کوێ ده‌ چن؟ بۆ وا ده‌ زانن نان بڕینی خێزانیک که‌ 5بۆ 6 بۆ 7 سه‌ ر خێزانه‌ هه‌ ر وا کارێکی ئاسانه‌ ؟خه‌ ڵک هه‌ روا لیتان خۆش ده‌ بێت ؟ ئای له‌ و چرکه‌ ساته‌ لانی که‌ م ئه‌ وه‌ نده‌ ڕه‌ فتارتان جوان بێت که‌ هیچ نه‌ بیت خه‌ ڵک بتوانێت وه‌ ک مسته‌ شاره‌ کان لیتان ببورێت ؟ گله‌ یش له‌ دکتۆر به‌ ر هه‌ م ناکه‌ م که‌ یاسا و دادگاکانی و فه‌ رمانه‌ کانی که‌ س حسابی بۆ ناکات چونکه‌ ئه‌ و توانای پاراستنی خۆی نیه‌ ئه‌ نجا لێپرسینه‌ وه‌ له‌ م ئه‌ فسه‌ ر و به‌ ر پرسانه‌ وڵاتێک پڕ له‌ ئینسانی نه‌ زان هه‌ ر پێشکه‌ ش بێت به‌ خۆتان دانیشتنمان له‌ ماڵه‌ وه‌ زۆر له‌ و کاته‌ سه‌ ر به‌ رزتره‌ که‌ ده‌ تانبردین بۆ پاره‌ په‌ یدا کردن ئه‌ م مێژووه‌ ش تێده‌ په‌ ڕێت وای بۆ ئه‌ و ساته‌ ی زوڵم لێکراو توانای سه‌ ندنه‌ وه‌ ی حه‌ قی خۆی ده‌ بیت وای له‌ و ساته‌ .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە