سەرۆكى كوردستان و ئەندام پەرلەمانەكان و چاڵاكوانە داكۆكى كارەكان ،ئێوە لەسەرەوە ئێمەش لە خوارەوە كەس ئاگاى لە دەردى كەس نیە
Monday, 01/08/2011, 12:00
ساڵنیك بوو من تۆ ،باوكم و باوكت ،بنەماڵەو پیاوەكانت لە تەك یەك بووین ،كە چاوتان پێمان دەكەوت دلگەشانەوە بە رووخسارتان دەبینرا نەماندەزانى بۆ ئێمە بوو یان بۆ ئەو سەلكە پەنیرو ژاژیەى دەماندا بە پێشمەرگەكانت ....
زەمانێك بوو سەروماڵ و منداڵامان هەمووى هى باوكت بوو ؟!بە تاكیدەوە؟
زەمانێك بوو لە دەمى خۆمان دەگرت لە دەمى ئیوەمان دەنا؟!
زەمانێك بوو كە عەسكەرو چاش دەیانزانى ئەمرۆ مالە رەوەند هاوكارى پێشمەرگەیان كردوە دەهاتن لیان دەداین جنێویان دەدا ئێمەش دەپاڕاینەوە ........! هەرەشەیان لێ دەكرین كەوا سەرى منداڵە بجوكوكانتان دەبرین ئەگەر شوێنى پێشمەرگەمان پێ نەڵێن؟ئێمەش سوێندمان لە بەدرۆ دەخوارد كە شوێنى پێشمەرگە پێنازانین،پاش ئەو هەموو لێدانە ئەنجا شەو لە ژێرەوە دیسان خۆمان دەگەیاندە ئێوە بە پشتى كوێ درێژ و پشتى خۆمان هاوكاریمان بۆتان دەهێنا؟
شەوو رۆژ نانێك بۆ ئێمە بوو نانێك بۆ ئێوە بوو؟
لە هەموو شەڕێك و شۆرشێك زۆربەى رەوەندەكان و بلباسەكان هەڵوێستیان بەرامبەر پێشمەرگەكانى بارزانى و بنەماڵەى بارزانى هەبوو بەڵام هەر بە غریبى خۆیان و كاسبیان هەڵوێستى خۆیان دەردەبڕى.
ئایى چ زەمانێك بوو لەبەر باران و بەفر كاسبى خۆمان دەكرد وە دڵمان هەر لەلاى پێشمەرگە بوو بۆ ئەوەى نانێكیش بەوان بدەین لەبەر ئەو دڵسۆزیانەمان ئێمە بارزانى نەمر هەمووى وەكو جەنابت سەیر دەكردین پێویست ناكاتن دەربارەى ئێمە چى فەرموویە وە چۆن باسى كردوینە.
لە سنورى پارێزگاى هەولێر تاكو ناو زوورگەكانى دۆڵى خان و كوندى باخجە ژیانمان بەسەر دەبرد؟
هەر لەیەك مەنجەڵە ماست تاكو پارەو ئاژەڵ و پەنیرو لباد و ............ دەماندا بە (اغاكان)تاكو زمانمان لێ نەدەن كەچى هەر جارێك تۆزێك پێداویستیمان كەم بۆ (مام خولەى هادى اغاى پونگینە)بردبا یەكسەر جوابى دەنارد كە ئەمرۆ چاش و عسكەر بەسەریان دادەدات شتێك زیاترم بۆ رەوانە بكەن؟!
زەمانێك بوو رۆیشت و سەرفى نەزەر لە هەموو تاوانێك كرا كەچى چاشاتى بنەماڵەى (هادى اغاى پونگینەوباخجەى)وەكو هى خائینەكانى كورد نەبوو جگە لە فوجى جاشان ،مفرەزە خاس و امن و استخباراتیان هەبوو ،خائینەكانى كورد بە شێوازى جاشاتى هەرەشەیان دەكرد كەچى زەمانێك بوو (مام خولەى هادى اغاى پونگینە و باخجە)وەكو كورسى خولاو بە هەموو شێوازەكان هەرەشەى لێ دەكردین.بە هەر حاڵ باسمان كرد زەمانێك بوو!؟
بەڵام لەم هەفتەى رابردوو دیسان بە ناوى بنەماڵەى بارزانى و پاراستن و برا گەورەمان كاك(مەسرور)هێرشیان كردە سەر رەوەندەكانى گوندى باخجە لە سنورى هەولێر هەر وەكو جارى جاران سەربازى جیشى عیراقى هاتبوو لەگەڵ هەندێك پۆلیسى كورد بەناوى یەزدان ئەو سەربازانەى ئەوجارە كە شروو شیتاڵیان فڕێ داین (4)تاكو(5)كەسیان بە زمانى عەرەبى قسەیان دەكرد؟!ئەى ماڵى وێرانم لە ناوچەرگەى كوردستانى ئازاد سەدامى دكتاتۆر هەر زیندوە؟!!!!!!!!
پاشا لێدانێكى نازدار رەوەندەكانیان بردە دیوەخانى ئەو بەرتیل خۆروقورمارچیە كە جاسوسەى رژیم بوو مەبەستمان(مام خولەى هادى اغاى پونگینە و باخجە) بە خزم و كەسەكانى و (عادل ابو شوارب)وبراكەى پاراستن و كاك مەسرور بارزانى!(رائد: فرمان فازل)،(مقدم:حیماد فازل)بە ناوى یەزادان و بە گۆرى بارزانى ئەو رەوەندانەى كە بە قۆناغى تفەنگى پۆلیس و سوپاى عیراق و ماڵى (هادى اغاى چاش)لیان دەدرا گشتیان ریشیان سپى بوو تەمەنیان لەسەروى(50ساڵ)بوو،ئەگەر سەیرت كردبا وەك سەردەمى رژێمى سەدام بوو ،خودات دەهینا تكا جنێویان دەدا،ئەى لەم رەزالەتە ئەى لەم بێ ویژدانیە ،ئاى خوایە بەشى ئێمەى رەوەند هەر لێدان بووە لەسەر دەمى سەدامى دیكتاتۆر تاكو سەردەمى مسعود بارزانى،لەو دەمى چاوەروانى قسەیەكى خۆشى یەك كەسمان دەكرد كەس نەبوو وەڵامان بداتەوە وە كەسیش لەسەر مان بە جواب نەدەهات،كە ئیمەیان بردە بنكەى پۆلیس ووتمان ئۆخەى گەیشتینە دەستى كوڕانى میللەت كەچى پۆلیسەكانیش خۆیان لى نەكردینە خاوەن ؟یەكسەر قۆڵیان گرتین و هەڵیانداینە ژوورى بەندیخانە ؟ئەنجا زانیم كە ئێمە خزمەتى دارى بێ بەرمان كردوە؟ّ!!
كوا ئەو پێشمەرگانە شاهیدمان بۆ بدەن ؟
كوا بارزانى بێت و شاهیدیمان بۆ بدات و بڵیت ئەوانە كورى منن ؟سەرۆك بۆ خۆت نازانى ئەو رەوەندانە كێ بوون كە ئاژەڵیان لە مەیدان دەكرد بۆ ناردنى پارە بۆ بەردان و ئازاد كردنى كوران و پێشمەرگەكانى بارزانى؟
ئەوە تەنها پارەى یەك رەوەند بوو كە بۆ واستە رەوانەى بەغدا و (امن)دەكرا؟!
ئەوە پارەى هەموو برا رەوەندەكانت بوو بەڵام بەشى كورە رەوەندى هەر لێدانە؟!
سەرۆك و كاك مسرور بۆ ناپرسن بزانن (مام خولەى هادى اغا)كێ بووە بەرامبەر بارزانیە لێ قوماوەكان و بێ پیاوەكان چى كردیە لە سنورى قوشتەپە؟!
بۆ ناچن بزانن ئەم منداڵە چاشانە كە ناویان دەهێنین بەناوى ئێوە چیان كڕیوە وە چیان داگیر كردوە چ لە خەلك دەكەن ماڵى میللەتیان هەموو دزى و بە خاوە هەموویان لووش كرد؟!
بەڵام پارێزگارى هەولێر دەبى ئەستۆى ئەمە هەڵگرێت؟
ئەى كوا لاوانى عەشیرەتى بلباس و رەوەندایەتى راستەوخۆ پەیمان مەدەن كە نارازى بن دژى چاكسازى سەرۆكى هەرێم رەشبین مەبن چونكە ئایندە ئەمرۆش نەبێت سبى رووناكە؟!بەڵام سەرۆك سەرقالى تازیەیە بۆیە جوابى نیە؟!ئێمە دڵمان ئەوا سافە!
سەرۆك نەكیفى بەو رەفتارانە دیت وە نە چارى هەیە ،چونكە هەر ئەو بنەماڵە مەغرورە خۆشەویست ترن لە ئێمەى جوتیارو هەژار جونكە بەس خوا بە خەباتى ئێمەى زانیوە لەدواى راپەرین هەموو شتێك دەربارەى ئێمە لەبیر كراوە؟
ئێستاش توانجمان لى دەدەن و پێمان دەڵین ئەم جارەیان كارى وا بكەن خراپترتان بەسەر دەهێنین ،ئیمە هیچمان بۆ نابیتن؟!بە جنێوەوە دەلین..........كەس ناتوانى هەڵمانداتە بەندى خانە؟!
ئەوەتە بە چاوى خۆتان ببینن شوێنى یەك جووتیار نەماوە بێتەوە زێدى باپیرانى خاونوو دروست بكات كەچى ئەم چاشانە بە بەردەوام خانوو دەكەن دەیدەن بە خەڵكى بێگانەو پیاوەكانى خۆیان و دەیفرۆشن ؟1ئەمەش بە هەر حاڵ وە خوێنى سەربازەكى سوپاى عیراقیان خستۆتە ئەستۆمان گوایە لەكاتى هێرشەكە بەرگریمان لە خۆمان كردوە ئەم سەربازە فیشەكى ئێمەى بەسەرى گەوتووە؟!
بە شاهێدى هەموو خەڵكى ناوچەكە و فەرمانگا حكومیەكان كە ماوەى چەندە ئێمە هەرەشمان لى دەكریت و جنێومان پێ دەدرێت ئەم رەزالەتە قبول دەكەین؟!
بۆ راى گشتى و رۆژنامە نوسان و رۆشنبیران و تەلەفزیۆنەكان كە راپۆرتى كوردستان پۆستیان بینى بۆ نەهاتن چاو پێكەوتنمان لەگەڵ ئەنجام بدەن؟!
كوا بۆ ئەندام پەرلەمانێك نەهات بۆ ئەوەى بزانیتن زیاتر لە (20)فۆرت و هەمەرى سوپاى عیراق لە بازگە چۆن هات ناو هەولێر و لەوێ چۆن چووە گوندى باخجە بە بازگەى كەسنەزان؟!
ئەى جەنابى سەرۆك چیت پێ بڵیم ئەوانەى كوردیان ئەنفال كرد لێبوردنت بۆ دەركردن ووت یەكەم جارایتیان،ئەى كوڕانى ئەم بنەماڵە كە ئەم جارەیان بە هاوكارى سوپاى عیراق و بەو(نجمە)و پلەى جەنابت پیانت بە خشیوە دیسان غەدریان دەست پێ كرد ئەى ئەم جارەیان چى دەڵیى؟!
تێبینى/
ئەم بابەتم لە زارى لادییەكى گوندى باخچە لە شارى هەولێر وەرگرتووە و نوسیوەمە،كە داخى زۆر بوو بۆ (كاكە مین نەجار)دەیووت باوكى جوتیاران بوو ؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست