پاش سكاڵاكانی پارتی، رێگامەگەزین و لڤین و فشار چونە بەردەم دادگا..خاوەن ئیمتیاز و سەرنوسەری گۆڤارەكانی (رێگامەگەزین و لڤین و فشار) پاش دواخس
Thursday, 23/09/2010, 12:00
خاوەن ئیمتیازو سەرنوسەری گۆڤارەكانی (رێگامەگەزین و گۆڤاری لڤین و فشار) پاش ئەوەی لەبەردەم دادگای بەرایی هەولێر ئامادەبوون، هەر لەشاری هەولێر سەردانی گۆڕی سەردەشت عوسمانیان كردو پاش خوێندنی فاتیحە لەسەر گۆڕی شەردەشت عوسمان، ئاماژەیان بەوەكرد سەردەشت قوربانی ئازادی بیروڕایەوە وەك ڕۆژنامەنوس تیرۆركراوەو ئەوەی لیژنەی لێكۆڵینەوەی بڵاویكردۆتەوە تیرۆركردنەوەی سەردەشتەو پێویستە لیژنەی لێكۆڵینەوە ئەوەی ڕایانگەیاندووە بیسەلمێنن تاكو بڕوا بەڕای گشتی بكەن.
سەرلەبەیانی 22،23/9/2010 خاوەن ئیمتیازو سەرنوسەری گۆڤاری رێگامەگەزین لەبەردەم دادگای بەرایی شاری هەولێر ئامادەبوون بەمەبەستی دادگایی ئەو دوو داوایەی كە سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر گۆڤاری رێگامەگەزینی تۆماركردووەو بۆ هەردووكیان داوای بڕی یەك ملیار دینار دەكات، سۆران عومەر خاوەن ئیمتیازو شەنكار عەبدوڵڵا سەرنوسەری گۆڤاری ناوبراو لە هەردوو دادگاییەكەدا پێش چونە ناو دادبینییەكە داوای گواستنەوەی دادگاییەكەیان پێشكەش بەدادوەران كرد ئەمەش وەك مافێكی یاسایی بەپێی تایبەتمەندی اختێاێی مكانی و قانونی مرافعاتی مدنی ژمارە (37 و 74) بەڵام لەلایەن پارێزەری بریكاری فازڵ میرانی سكاڵاكارەوە داوای ئەوە كرا نوسراو بكرێت بۆ سەندیكای ڕۆژنامەنوسان تاكو شوێنی دەرچوون و نوسینگەی سەرەكی گۆڤارەكە دیاری بكات ئەوكات دادگا بڕیار لەسەر شوێنی دادگاییەكە دەدات.
لەمبارەوە سۆران عومەر خاوەن ئیمتیازی رێگامەگەزین لەلێدوانێكیدا وتی "پارێزەرەكەی سكرتێری مەكتەب سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بیانوی زۆری بۆ دادگا دەهێنایەوە تاكو دادگاییەكان نەگوازرێنەوە بۆ سلێمانی و پەنای بۆ زۆرشت دەبرد، چونكە هەستمان كرد نیگەرانن بەوەی بێنە دادگای بەرایی سلێمانی بۆ بەڕێوەچوونی دادگاییەكان، بەڵام ئێمە مافی خۆمانە لەشوێنی نیشتەجێبون و دەرچوونی گۆڤارەكەمان دادگاییەكە بەڕێوە بچێت، هیوادارین دادگاش بێلایەنی خۆی لەم دادگاییانەدا بسەلمێنێ."
دەربارەی ناوەڕۆكی سكاڵاكانی سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان سۆران عومەر وتی "سكاڵاكانی پارتی بەپێی یاسای كاری رۆژنامەنوسی ژمارە (35)ی ساڵی (2007) وادەی تۆماركردنی سكاڵای تێپەڕاندووەو لەدادگای مەدەنی تۆماركراوە ئەمەش گرفتێكەو لەڕۆژانی داهاتووی دادگاییەكاندا بەدیار دەكەوێ ئایا دادگا كار بەیاسای كاری ڕۆژنامەنوسی دەكات یان پشتگوێی دەخات."
لەڕۆژی (26 و 30/ئابی ئەمساڵ) پارتی دیموكراتی كوردستان دوو سكاڵای لەدادگای بەرایی هەولێر لەسەر خاوەن ئیمتیازو سەرنوسەری گۆڤاری رێگامەگەزین دەربارەی (4) وتارو ڕاپۆرت لەژمارەكانی(9 و 16) تۆماركردووە كەبریتین لە (پێویستە سەرۆك دەست لەكار بكێشێتەوە- وتاری سۆران عومەر، پارتی دەك بكوژی سەردەشت عوسمان تۆمەتبار دەكرێت- ڕاپۆرتی رێگامەگەزین، بارزانی بەخوێنی پەكەكە كەركوك دەكرێت- ڕاپۆرتی دلێر عەبدوڵڵا، مەسرور بارزانی بەنایاسایی بووە بەوەزیرو پاراستنیش لەدەرەوەی یاسایە- ڕاپۆرتی عەبدوڵڵا گۆران).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست