هەرەشەکانتان نامانترسێنێ ..! وەڵامێک بۆ پەروەردەی هەولێر
Tuesday, 08/10/2013, 12:00
جەنابی فهمی سلێوە،بەڕیوبەری پەروەردەی دوروبەری هەولێر،هەر زوو زانیمان تۆ و پەروەردە کوجا مەرحەبا ! تۆ هەر لە ئەفسەری ئاسایشی ژێر دەسەڵاتە مافیاکەت دەچیت ،هەر ئەو رۆژە کە شپرەزایی و لە هۆڵ و لەبەشەکانی ناو دیوان هەڕەشت لێمان دەکرد لەسەر بردنە دەرەوەی نهێنیەکان لەناو پەروەردە و بڵاوکردنەوەی لە کوردستان پۆست، بەزەییم پێت دادەهاتەوە کە ئینسانێکی چەندە زەعیف و لاوازی! ئاخر ئێمە لە هەڕەشە و چاوسورکردنەوەکانی مسعود و جلال نەترساوین و ناترسین کە سوپایەک میلیشیایان لەبەردەستایە،ئێمە چاو لەهەڵە و کەموکوڕییەکانی نەوشیروان ناپۆشین کە تەختی گەندەڵکاران و ستەمکارانی هێناوەتە لەرزە،ئیتر تۆیەکی قەزەم کە بەماستاوکردن بۆ بەرپرسان و مێزرازاندنەوە بۆیان و ناردنی وەجبەی باش بۆ سەروی خۆت لەم شوێنە دانیشتوی،چۆن لێت بترسین ؟! تۆیەک کە لەژیانتا هەر گوللەت لە شۆرشی کورد گرتوە و گوللەت بۆ نەتاقاندوە ئیتر بۆ چاو لە کەموکوڕییەکانت بپۆشین ؟! ئاخر تۆیەک کە ئیهانە و سوکایەتی بە خەڵک بکەیت و لە ژورەکەت دەریانکەیتە دەرەوە و لەملاشەوە بە تەلەفۆنی بەرپرسێک دەیان کاری نایاسای بکەیت،دەتەوێت لەبەرچاوی ئێمەی نەوەی دوای راپەڕین چاو لە کەموکوڕییەکانت بپۆشین ؟! پێویستی بەدەنگ بەرزکردنەوە نەدەکرد گوێمان لێبو کە هاوارت دەکرد ئەم رۆژەی ئیهانەی ئەو دایکە شەهیدە کراوە من لەسەفەر بویمە و دەتویست لەسەر خۆت لایدەیت و بیخەیتە ئەستۆی بریکارەکەت ! هەمو پاساوی تۆ رەتکردنەوەی روداوەکە هەر ئەمە بو جەنابی نافەهمی ؟! بەڵێ هەڵەیەک لە بەروارەکە روویدابو لەکاتی نوسیندا، بەڵام نەتوانی نکۆڵی لە رودانی روداوێکی لەم شێوەیە بکەیت کە لە پەروەردەکەی تۆ لەبەرچاوی دەیان خەڵک ئیهانە و سوکایەتیت بە دایکی شەهیدان کردوە و رۆژانەش دووبارەی دەکەیتەوە و دەشتەوێت بە هەڕەشەکانت دەممان بگریت ؟! خەیاڵت خاوە،ئێمە نە بە واسیتە و مامە حەمەیی دامەزراوین وەکو تۆ ، نە چاومان لە ئیفاد و ئیمتیازی زەلیلی و سەرشۆڕییە کە تۆ هیوایەتی بۆ دەخوازی، ئێمەی گەنجی دوای راپەڕین هەمو خەون و خەیاڵیکمان لای ئەوەیە کەسانێکی قەزەمی وەک ئێوە لە بەرپرسیاریەتی دووربخەینەوە و سیستەمی بەڕێوەبردن و خزمەتگوزاری لە گەندەڵکار و هیچ نەزانی وەکو ئێوە پاک بکەینەوە .
ئێمە بەردەوام دەبین و زەرەبینێکی گەورەترت لەسەرت دادەنێین و ناتوانی بەهەڕەشە دەممان بگری،لەجێگای هەڕەشەکانت بە کاروکردەوەکانی خۆتدا بچۆرەوە باشترە ،ئێمەش هێندە بێ ئیش و کار نین هەر خەریکی تۆ بین، ویژدانمان ئازارمان دەدات و هیچ دەسەڵاتێکمان نیە کە رۆژانە خەڵک بە چ شێوازیکی نائینسانی ئیهانە و سوکایەتی پیدەکرێت لە پەروەردەی دەوروبەری هەولێر،بۆیە پەنا بۆ نوسین دەبەین .ئەگەریش دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ بوایە و پۆلیس و ئاسایش لەدەستی مافیاکانی پارتی و یەکێتی نەبونایە،دڵنیابە لەنێو دیوانی پەروەردە یەخەمان دەگرتی و ئەم قسانەمان رووبەڕوت دەکردەوە،بەڵام دەزانین کوردستان لەسای سەری ئێوە چ فەنتەلۆسێکە و رۆژ لەدوای رۆژیش زیاتر بەرەو وێرانی هەنگاو هەڵدەگرێ، دەستیشتان سورە بە خوێنی دەیان گەنجی وەک ئێمە بۆیە ناچارین لێرە دادگایت بۆ دانێین و سەکۆی ئازادی کوردستان پۆست دەکەینە مینبەرێک بۆ ئاشکراکردنی کاروکردەوەکانت.
لە کۆتاییدا دەڵێین،کاک نافەهمی ئەی بۆچی رۆژی یەکشەممە ٦-١٠-٢٠١٣، کچێکت تا سعات دوو لەناو تربیە هێشەوە و دواتر دوای قسە کردن لەگەڵی ئیش و کارەکانت گواستەوە بۆ لای بەڕیوبەرێکی گشتی ناو وەزارەت تا ئەو لە شوێنێکی باشی دابنێت ؟! ئاخر ئەم کچە تەمەنی تەنها ٢٣ ساڵ بو، لەمەبەست و مەرامی گڵاوی تۆ تێنەدەگەیشت ،بۆیە لای زۆرێک لە فەرمانبەران دەیگوت مامۆستا فەهمی دەڵێت بوەستە دوای دەوام ئیشەکانت بۆ دەکەم !
تێبینی : وێنەی سەرەوە فهمی سلێوەیە ،بەڕێوبەری پەروەردەی دوروبەری هەولێرە
کۆمەڵێک فەرمانبەری ناو دیوان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست