خۆپێشاندانى فەرمانبەرانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا
Saturday, 26/11/2011, 12:00
وەك هەموو خەڵكى كوردستان ئاگادارن ڕۆژانە بەردەوام خۆ پێشاندان ئەنجام دەدرێت لەبەردەم وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە هۆى هەبوونى چەندین كێشەى خوێندكاران و قوتابیان و دەرچوونى چەندین بڕیارى دژ بە بەرژەوەندیان ، بەڵام لە هەمووى سەیرتر ئەوەیە هەفتەى ڕابردوو لە كاتى خۆپێشاندانەكانى بەردەم وەزارەت زۆربەى فەرمانبەرانى ناو دیوانى وەزارەتیش خۆپێشاندانیان ئەنجام داوە لە ژوورەكان و شوێنى كارەكانیان هاتنە دەرەوە مانیان گرت لە كارەكانیان ئەوەیش بە هۆى دەرچوو بڕیارێكى نە گونجاو لەلایەن بەڕێوەبەرى گشتى كارگێرى و دارایى كە بووە هۆى نیگەرانى سەرجەم فەرمانبەرانى دیوانى وەزارەت وە ئەم بڕیارانە یەكەم و دووەم جار نیە كە لەلایەن ئەم بەڕێوەبەرە گشتى دەردەچێت بەڵام دەبوایە ئەو خۆپێشاندانەى فەرمانبەران دەمێكە بكرایە نەوەك ئێستا لەبەر ئەوەى ئەمە یەكەم كارو بڕیارى ئەم بەڕێوەبەرە نیە كە دژى فەرمانبەران دیوانى وەزارەت دەریكات هیوادارم كە سەرجەم فەرمابنەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا چیتر بێ دەنگ نەبن و بەردەوام بن وەك فەرمابنەرانى وەزارەتى تەندروستى كە دژى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروتسى دهۆك ئەنجامیان داو وازیان نەهێنا تا بەڕێوەبەرەبەرەكەیان بۆ گۆرین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست