(پەیامێكی ئاگرین) بۆ (بەرهەم ساڵح) و (بەرهەمی قیر) لە گروپی فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی
Tuesday, 12/07/2011, 12:00
پەندێكی عەرەبی جوان هەیە دەڵێ (خەیانەت كار هەمیشە دەترسێ)
ئەمە ئەو جۆرە كەسانە دەگرێتەوە كەخەیانەت دەكەن لەمیلەت یان شارەكەی یان پیشەكەی یان دەزگاكەی یان خەڵكی هەژار و كەم دەرامەت..هەتاد. ئەم جۆرە مرۆڤانە بەردەوام لەسێبەری خۆیان دەترسن. هەروەك چۆن ئێستا دەسەڵات بەكونی مشكیشدا ناچێ.. چونكە كەمیلەت هەڵسا هەروەك لافاو ڕەحم بەكەسانی گەندەڵ چی و و جەردەكانی حكومەت و بەرپرس و دەسەڵاتداران ناكا. هەر دەنگی خۆپیشاندەران بو ترسی پیشانی دەسەڵات و بەرپرسە گەندەڵ خۆرەكان و خەیانتەكارەكانی وەكو ئەندازیار بەرهەمی قیر یان ئەنساری وەك ئەم بودەڵەپیشاندەدا.
ئێستاش (بەرهەمی قیر) كەناسراوە بە (مولازم موحسین) بەعس. لەناو سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و بەپشتی سەرۆكی حكومەت. بەرهەمی قیر وەك (مولازم موحسین) كەوتۆتە تاعدا كردن لەفەرمانبەر و كرێكاری شارەوانی سلێمانی و چەندین تاعدای ناحەق و نەشیاو بەرامبەر بە فەرمانبەرانی (كچ و ئافرەت و پیاو و كوڕ و كرێكارو...هەتاد) شارەوانی سلێمانی دەكا. ئەمەش لەسەر ئەوەی دەبێ هیچ كەسێك باسی دزی و گەندەڵی بەرپرسەكانی شارەوانی سلێمانی نەكا.
ئایا (بەرهەم ساڵەحی) سەرۆكی حكومەت ئایا ئەم مولازم موحسینەتە بەرداوەتە خەڵكی شاری سلێمانی و فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی ئەمەیە كردار شەرتە؟؟؟؟؟؟ ئایا سەرۆكی شارەوانی تۆ دەزگای بەعسیت داناوە یان دەزگای (ئەمنە سەوزەكە)ی بەرهەمی قیر. خەڵكی شاری سلێمانی ببینن ڕۆژانە چۆن تاعدای ناموس و هەڕەشەو چاو سوركردنەوە لە فەرمانبەر و كرێكارانی شارەوانی سلێمانی دەكرێ لەلایەن (بەرهەمی قیر) و (كادرەكانیەوە). ئایا (مولازم موحسینەكەی قیر) بۆ ئەمە هەروا بەئاسانی لێت قبوڵ دەكرێ و خەڵكی لێت خۆش دەبن لەو سوكایەتی كردنە و تاعدا كردنە. ئایا سەرۆكی حكومەت (بەرهەم ساڵح) تۆ ئاگاداریت كە مولازم موحسینەكەت چی بەناوی تۆ دەكا بەرامبەر بەخەڵكی هەژار و نەدار و فەرمانبەری دەزگای شارەوانی سلێمانی.
بەرهەمی قیر ئێستا باشتر بزانە هەر لە دەرگای سەرۆكایەتی شارەوانی كەدێیتە ژوورەوە تا دەگەیتە هەر شوێنێك خەڵكی تف و نەحەلەتیت لێ دەكەن بە (كج و كوڕ و پیاو ئافرەت و كرێكار و فەڕاش)وە كە لەو كردارانەی كە دەكەیت بەرامبەر بە فەرمانبەران. ئەوەش باشتر بزانە نەك بەمولازم موحسێنێكی وەك تۆ و بەسەدان و هەزارانی وەك تۆش دەنگی ئازادی و ڕەخنە و ناڕەزایی دەربڕین نەكۆتایی پێ دێت و نەكپ دەكرێ. لەو ڕۆژەی تۆ دەزگای ئەمنە سەوزەكەت دروست كردوە لەجاران زیاتر فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی قین و ڕەق و تۆڵەیان دەست داوەتێ و ڕۆژێكیش دێ لەڕۆژان لە گەندەڵی خۆتا دەگەوزێت و فایلەكەت هەڵدەدەرێتەوە. ئێستا هەمو دیوار و كاشی و درگایەك بۆتە چاو لەسەر تۆ، ئێستا هەمو كورسی و تەلەفونێك و هاوڕێیەكت بۆتە چاو لەسەر تۆ، ئێستا هەمو نوسین و قەڵەمێكی سەر ئەوراق بۆتە چاو لەسەر تۆ، ئێستا و ئێستا.... هەتاد.
ئایا سەرۆكی حكومەت ئەمە هاوشێوەكانی تۆن لەدەزگاكان كە فەرمانبەر بانگ دەكەن بۆ ئەمنە سەوزەكەی شارەوانی بەناوی تۆوە چاو لەفەرمانبەر سور بكرێتەوە كە كەس باسی گەندەڵی و فزی و فەساد ئیدارەكەی سەرۆكایەتی شارەوانی نەكەن؟؟؟؟؟؟. یان دەبێ فەرمانبەر و بەرپرسە گەندەڵ و دزەكان بانگ بكرێن ڕیسواو تڕۆ بكرێن بدرێنە دادگا. ئایا سەرۆكی حكومەت ئەمە رێگا چارەیە بۆ كردارەكانت؟ (جاوەڕوان بن بۆ هەڵمەتی ئەمەو دوا)
بۆیە ئێمەش دەست مان كرد بەدامەزراندنی گروپی (فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی) دژی ئەو تاعداو سوكایەتی كردن و چاو سوركردنەوە كەبەرامبەر فەرمانبەران دەكرێ لەلایەن (بەرهەمی قیر) و كادرەكانی. ئێستا بزانن كەئێمەش لەجاران زیاتر دژی گەندەڵی و دز و جەردەكانی ناو شارەوانین و هەڵوێستمان دەبێ. ئێستا ئێمەش وەك چینی فەرمانبەرانی ناو شارەوانی ئیتر بێ دەنگ نابین و زیاتر ڕەق و كینی خۆمان دەڕژین لەم سایتەوە دژی ئەو كردارانەی كەبەرامبەرمان دەكرێ لەلایەن (بەرهەمی قیر و كادرەكانیەوە) چونكە تائێستا سەری خۆمان بۆ هیچی دەزگایەكی ئەمنی نەوی نەكردوە ناشی كەین. بۆیە بەسەدان بانگ كردن و چاوسوركردنەوەی تۆش (مولازم حوسین) ناترسین دەبێ لەجاران زیاتر مەلەفی گەندەڵی بخەینە ڕو. تا خەڵكی شاری سلێمانی زیاتر ئاشنای گەندەڵی بەرپرسەكانی شارەوانی ببن. هەزاران جار دەست خۆشیش لەگروپی ئەندازیاران دەكەین كە قۆڵی دەرخستنی ڕاستیەكان و هەڵدانەوەی فایلی گەندەڵكارانیان خستۆتە ڕو. ئەوا ئێمەش وەك گروپی (فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی) دێنە گۆ. تا چاكسازیەكی ڕیشەی دەكرێ لە بەرپرسەكانی شارەوانی و كۆتای بەچاو سوركردنەوە و تاعدا كردن دەهێنرێ لەلایەن بەرهەمی قیرە.
لەكۆتایشدا: داوا دەكەین ئەگەر ئەم كرداری چاوسوركردنەوە و هەڕەشەكردن و تاعداكردنە پەیامی سەرۆكی حكومەتە بۆ فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی كەلەلایەن (بەرهەمی قیرەوە) دەكرێ ئەوا ڕون كردنەوە بدا بەخەڵكی شاری سلێمانی. ئەگەر واش نیە ئەوا بەتوندترین شێوە سزای ئەم مولازم موحسینە بدرێ تاچی لەوە زیاتر ناموسی فەرمانبەر ناشیرن نەكا و سوكایەتی بەشعور و هەستی فەرمانبەر نەكرێ. لەژێر چەتری (سەرۆكی حكومەتی هەرێم).
گروپی فەرمانبەران
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست