کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی لیژنەى مەسعود بارزانى سەمیر ئاكرەیى شالیارى شارەوانى نەگرتەوە؟!

Wednesday, 29/06/2011, 12:00


سەمیر ئاكرەیى لە ساڵى 1974ەوە لە وڵاتى سوید نیشتەجێ بووە و خاوەنى رەگەزنامەى ئەو وڵاتەیە، لە دواى ئەوەى چەند ساڵێكە گەڕاوەتەوە، بە هۆى خێزانەكەیەوە كە بە خزمایەتیەكى دوور وەك شیردا بۆ داپیردا بە بنەماڵەى بارزانى دەگات، هاوكات بە قودرەتى ئەو پەیوەندییە كۆمەڵایەتیە زۆر دوورە لە كابینەى 5 كرایە راوێژكار لە ئەنجومەنى وەزیران، پاش لێدانى تەپڵى كەسی شیاو بۆ شوێنى شیاو، ئەم دروشمە كاكە سەمیری راوێژكارى نەگرتەوە و بە ئیستیسنا كردیانە (شالیار)ى شارەوانى.
كاكى شالیاری ئەمڕۆى كوردستان و كۆنتڕۆڵەكەى میترۆى دوێنێى وڵاتى سوید، لە پڕا چاوى بەو هەموو ناز و نیعمەتەى كوردستان هەڵێنا وەك چۆن كەسێكى برسى و تینوو كە دەكەوێتە سەر خواردن و خواردنەوە تا ئینتەلا نەكات دەست هەڵناگرێت، ئەم شالیارە دەستى داوەتە پیشەى هاوپیشەكانى لە هەرێمە خنجیلانەكەى كوردستان، ئەویش گەندەڵ مۆدێرنییە، هەر سەرەتا 200 دەفتەر دۆلارى وەك بەرتیل لە كۆمپانیایەى كە هەڵساوە بە دروستكردنى یەكەى نیشتەجێ بە ناوى (شاری زێڕین) بە دەستى وەریناگرم و بیخە ژێر دۆشەكەكەوە، هەڵمەقوتى كردووە!!! ئەم هەڵمەقوتكردنەشى تا ئێستا بۆ چوەتە سەر و بۆیشى هەیە عافیەت باییشیان كردبێت!! ئەڵێ چیت بۆ خۆشە بۆ خۆت ئەبێ بۆ كەسی بەرامبەریش پێ خۆش بێت! ئەمە پەندێكى كوردیە و جەناب شالیاری شارەوانى ئەم پەندەى پیادەكردووە ئەویش هەڵسا بەرپرسى مەكتەبەكەى خۆى بە ئیستیسنا كردووەتە (خەبیر)، ئەمەش زۆر پێچەوانەى یاسایە و كاك سەمیر ئاكرەیى (كۆنڕۆڵەكەى میترۆ)ى سوید گوێى بەوە نەیاوە بە پێى یاسا ئەبێت كەسێك لە 17 ساڵ خزمەتى كەمتر نەبێت، ئینجا پلەى خەبیری ئەدرێتێ!! ئەوە جیا لەوەى لە ناو شوققەكانى بە ناو زەكەریا نووسینگەى كڕین و فرۆشتنیشى داناوە و فەقیرە وردە كاسپیەكیش لە پاڵ وەزیریەكەیا ئەكات!
جەنابی سەرۆك ئێوە یەكەم كەس لە لیژنەى لێكۆڵینەوە و چاودێری ئەم وەزیرەتان لە ریزى یەكەم دانابوو، كە لێكۆڵینەوەى لێ بكەن، ئێمە بەو هەنگاوە زۆر دڵخۆش بووین، بەڵام وەك ئێستا بیستوومانەتەوە، گوایا وەك چۆن لەبەر خاترى هاوسەرەكەى كردوتانە بە وەزیر، ئاواش بۆ جاری دووەم گەندەڵیەكانى ئەم سەمیر ئاكرەییەتان بەخشیوەتەوە بەو خزمایەتیە، ئێ قەیچێكا كاك مەسعود راستە زاوا خۆشەویستە، بەڵام ئاواشمان نەوت لە كۆنڕۆڵی میترۆوە خۆى بكاتە كۆنتڕۆڵى زەوی و زار و نووسینگە و پلە بەخشین و وەرگرتنى بەرتیل!! داخى ئەوەش ئێمەى كوشتوە هەر جارێ دەم ئەكاتەوە بە ناوى ئێوەوە قسە ئەكات و ئەلێت من زاواى ماڵە شێخانم، زاواى ماڵى بارزانیم، ئێ ئاخر ماڵتانم ئاواكرد بۆ خۆتان و زاوایەك هەتانە! ئاخر توخوا ئەم سەمیرە بدا لە دەرگاى ئێمە بە شوانی بزنیش قبوڵى ناكەین، كەچى ئێوە كچتان پێداوە!! جەنابی سەرۆك گەندەڵیەكانی ئەم زاوا قنجەت لە لایەك، ترسنۆكیەكەشى بۆ لایەكى تر، ساڵى پار وتیان تێنتى لە ناو وەزارەت دانراوە و بووە هەڵڵا، ئادەى كوا وەزیر، ئەملا وەزیر، ئەولا وەزیر، دۆزە دۆزە بۆم بدۆزە، هى خۆم نییە، زاواى ماڵى پیرۆزە، بە تەریقەى سوتفە لە ژێر مێزەكەیا دۆزیمانەوە و ناوكى زاواكەتان كەوتبوو بە دەما!
من وەكو فەرمانبەرێك داوا لە بەڕێزتان ئەكەم رەچاوى ئەو خزمایەتی و زاوایەتیەى مەكەن، ئەگەر پێتان ئەكرێت، ئەگەر ناشكریت توخوا چیتر گوێمان بە بەڵێنەكانت قورس مەكە با گوێ لە ئاوازێكى تر بگرین!
فەرمانبەرێكى وەزارەت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە