کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرا كردنی چەندین نهێنی وەزارەتی خوێندنی باڵا

Tuesday, 29/09/2009, 12:00


بەشی دووەم: سەرفكردنی پارە بۆ كتێب كە بە دیاری پێشكەش بە كۆلێژەكان دەكرێت و مۆركردنی رێكەوتنامەی وەهمی

قوتابیان و خوێندكارانی زانكۆ ئەو كتێبە تاك تاكانەی كە لە كتێبخانەی كۆلێژەكانتان هەیە و 3مانگ جارێك ئەگەر رۆژێك بەر قوتابیك بكەوێت زۆری ئەو كتێبانە دیاری یە لە لایەن رێكخراوێك یان زانكۆیەكی جیهانی بۆ دیعایەی خۆیان دەیدەنە زانكۆكان چونكە سەیری لاپەرەكانی دواوەی زۆربەی كتێبەكان بكەن دەبینن مۆری ئەو رێكخراوە یان ئەو زانكۆیەی پێوەیەو نوسراوە(دیاری زانكۆی ........)
كەچی لە هەر دیدارێك كە لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا دەكرێت جەنابی دەڵێت : بای چەندین هەزار دۆلار كتێبمان بۆ زانكۆكان كڕیوە ,جەنابی ناڵێت پارەكەی كە سەرف كراوە لە لایەن خۆیانەوە دزراوە ,منەت لەسر قوتابی زانكۆ دەكات و خۆی بە خەمخۆریان دەزانێت و وەزارەتەكەی بە وەزارەتێكی كارا نیشان دەدات .سەبارەت بە مۆركردنی ئەو پەیوەندیانەی كە گوایە لەگەل زانكۆكانی جیهان كراوە , بە مەبەستی كۆنتاكت لەگەڵیان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانكۆكان هەمووی وەهمین و بونیان نییە ,چونكە تاوەكو ئێستا هیچ زانكۆیەكی جیهانی پەیوەندی بە وەزارەتەوە نەكردوەو هیچ نێردراوێكی نەناردۆتە كوردستان بۆ گفتوگۆ كردن . كەچی بە پێی وتەكانی (ئیدریس هادی) زۆربەی زانكۆكانی جیهان كۆنتاكتی ڕاستەوخۆیان هەیە لەگەڵ زانكۆكانی كوردستان, بەداخەوە ئەمانە دوورن لە ڕاستی , تەنها بۆ باسی سەر تەلەفزیۆن و میدیاكانە. لە بەشی سێیەم باسی دەرچوواندنی خوشكەزاكەی وەزیر دەكەم بە فەرمانی وەزیر خۆی بەبێ ئەوەی تاقی كردنەوە ئەنجام بدات... چاوەڕوان بن.
فەرمانبەرێكی وەزارەت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە