وەڵامێك بۆ كاروان ڕەشید و یاسین ئەمین و............هتد
Monday, 15/08/2011, 12:00
.
بە ڕاستى هیچ كەس وەڵامى پرسیارەكانى نەداومەتەەوە هەر وەكو حكومەتە گەندەڵكەى خۆمان وایە (ئاش لە خەیاڵێك و ئاشەوان لە خەیاڵێكدایە) من باسى شتێك دەكەم و ئێوەش باس لە شتى تر دەكەن , كاك كاروان بە من ئەڵێ باسى هەموو گەندەڵیەكان بكە ! بەڕێزم منیش و تۆش و خەڵكیش هەموو گەندەڵیەكانى تر ئەزانێت خۆ هەموو گەندەڵیەكانى گشت وەزارەتەكان بنوسین ئەوا بە هەزار لاپەڕە تەواو نابێت , كورد ئەڵێت نان بۆ نانەواو گۆشت بۆ قەساب) منیش لە خوێندنى باڵا دەوام دەكەم و زیاتر ئاگادارى ئەم وەزارەتەم) بۆیە گەندەڵیەكانى تر بۆ برادەرانى تر جێ دەهێڵم)
تەنها ئەوەندە ئەڵێم ئەو پارەیەى كە بۆ توانا سازى سەرف دەكرێت بۆ لێرە سەرفى ناكەن بە كردنەوەى تاقیگەى پێش كەووتوو و ماشەڵا خۆمان دكتورمان زۆرەو زۆریش هەیە لە خارجەوە هاتوەتەوە تەنانەت بەشى ئەوەش ئەكات كە مامۆستا بێنین لە دەرەوەى وڵات وانە بڵێتەوە.
پاشان من هەر لە بابەتەكەى یەكەممدا بە ڕاشكاوانە ووتومە بەرنامەى تواناسازى هەڵە نیە ئەگەر هاتوو تەنها بۆ ئەو پسپۆڕیانە بێت كە لاى خۆمان كەمە .....
جەنابیشت هەر وەكو كاكە یاسین خویندكارى دكتوران و ڕۆشنبیرن كەچى بێ ئەوەى بەنەدە بناسن تۆمەتى بۆ دروست دەكەن و یەكێكتان دەڵێت فەرمانبەرێكى داخ لە دڵەو یەكێكى ترتان دەڵێت بێ بڕوانەمەیت و ئەوى تریشتان دەڵێت قبول خاسیت) من ئێوە ناناسم بەڵام ئەوەى من بزانم ئێوە وەكو پارتى و یەكێتى وان فیشەك ئەنێن بە تاریكیەوەو بوختان دروست دەكەن لە هەر كەسێك بیرو ڕاى لە ئێوە نەچێت .
بەڕاستى سەیرە ! ئەگەر یەكێك بڵێت ئەم بودجەیە بۆ وا سەرف دەكرێت و دڵى بە خۆى وئەم میللەتە بسوتێت كەچى پێى بڵێن بیركردنەوەت تەسكە. یان دەڵێن دژى پێشكە وتنى كوردە !!!! سبحان اللە !!
هەموو خوێنەرێك با بەتەكەى من بخوێنێتەوەو ئەوەى ئێوەش بخوێنێتەوە , ئێوە نەتان توانیوە وەڵامى هیچ پرسیارێكم بدەنەوە . وەڵامەكەى ئێوە ئەوەیە بە من ئەڵێن بۆ باسى گەندەڵى وەزارەتەكانى تر ناكەى ؟؟؟؟ یان باسی ئەوە ئەكەن ئەڵێن ئەم بودجەیە لە چاو وڵاتانى تر زۆر كەمە . براى بەڕِێزم كورد ئەڵێ ئەو نانە نانە كە ئەمڕِۆ لە خوانە منیش ئەڵێم حكومەت سێ بەشى بودجەى دزیوە و ئەو پارەیەش كە بۆ تواناسازى سەرف دەكرێت زۆرە .
ئێمە وەكو خوێندكارو مامۆستاو هەموومان ئەتوانین بڵەین ئەو بودجەیە ى توانا سازى لە كوردستان سەرف بكەن كە لە خوا بەزیاد بێ ئەم بودجەیە دیارەو وەك بودجەكانى تر نیە كە وەزارەت ئەیخوات.
تەنها ئەمەوێ بزانم بۆ كرێى خوێندكارى ماستەرو دكتورا لە كوردستان 2 ملیون بە 4 ملیون دینارە , وەڵاهى تۆزێك ئەو پارەیە زیاد بكەن و تاقیگەو پێویستەكانى تر بۆ خوێندكار ئامادە بكەن ئەوا هیچ توێژینەویەكمان لە وڵاتانى تر كەمتر نابێت, بەڵام وەزیر هەموو پارەیەكى لە خۆمانى گرتوەتەوەو تا دێت بڕیارى نەشیاوو ئاڵۆز تر دەردەكات بۆ خۆمان بۆ ئەوەى تەنها ڕوومان لە دەرەوە بێت.
ئەمە دوا بابەتمە ئەینێرم و بە هیواى سەركەتنم بۆ هەموو لایەك و هیوا دارم ئیشەڵا ئێوەش بە سەركەوتوى دكتورا تەواو بكەن ,كە هاتنەوە كوردستان ئیوەش و ئیمەش دەستە وەستان دا ئەنیشین.چونكە نە تاقیگە هەیە نە ئامێر نە هیچ مەوادێكى تر بۆ بەشەكانى تر چونكە وەزیر كوردستانى كەڕەت سفر كردوەو هیچ شتێكى نەكردووە بۆ زانكۆو پەیمانگاكان . چەندە ها مامۆستاو دكتۆر هەیە ناتوانن توێژینەوە ئەنجام بدەن چونكە وەزارەت خۆى ڕێگرەو دژى دەوەستێتەوە ئەویش بەوەى هیچ شتێك دابین ناكات. مەگەر بەس خواى گەورە چاكى بكات !!!
هیواى سەركەوتنیش بۆ برادەرانى كوردستان پۆست دەخوازم و دووبارە دەڵێم لەسەر ئەم بابەتە هەڵ نادەم و ئەمە دواجارمە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست