کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرا كردنی چەندین نهێنی وەزارەتی خوێندنی باڵا

Friday, 07/08/2009, 12:00


بەشی یەكەم: چۆنیەتی بڕیاردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا :
لەم چەند بەشەی ئەم بابەتە چەندین گەندەڵی وەزارەتی خوێندنی باڵاتان بۆ ئاشكرا دەكەم. خوێنەرانی سایتی كوردستان پۆستی بەشەرەف, قوتابیان و خوێندكارانی خۆشەویست.هەموو ساڵێك بەدرێژایی ساڵی خوێندن وەزارەتی خوێندنی كورتە باڵا بە چەند بڕیارێكی سەقەت و بێ دیراست پیرۆزبایی ساڵی نوێتان لێدەكات, ساڵ نییە قوتابیان و خوێندكاران خۆپیشاندان دژی ئەو دەزگا حكومییە فاشیلە نەكات , ئازیزان بڕیاردان لەو وەزارەتە كەم ئەندامەی حكومەتە دیكتاتۆریەكەی كوردستان تەنها لە كۆبوونەوەی نیوسعاتی ژووری وەزیرە فاسیدەكە(ئیدریس هادی)و راوێژكارەكانی دەبێت
بۆ نموونە : یاسای نەهێشتنی عبور بە سعات و نیوێك گفتوگۆی لێوەكراو دەرچوو كە دوو لە ڕاوێژكارەكانی وەزیر رازی نەبوون بەڵام ئەوانی تر لەگەڵ وەزیر (ئیدریس هادی) رازیبوون لەسر نەمانی عبوور , كەچی وەزیر لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ووتی :پاش دیراسەتێكی زۆر وردو دوورو درێژ بریارماندا كە عبور نەهێلین بۆ بەرز بوونەوەی ئاستی زانستی , من دەمەوێئەوە بڵێَم بەرز كردنەوەی ئاستی زانستی لە لایەن شارەزایانی بواری خوێندنی باڵا دەكرێت و بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ دیراسەتی بۆ دەكرێت ,نەك لەلایەن كەسێكەوە كە لەناو بواری پیشەسازی كاری كردبێت و كرابێتە بەرپرسی یەكەمی خوێندنی باڵا لە وڵات ژمارەیەك ڕاوێژكاری كارتۆنی دانابێت كە تەنها مووچە وەردەگرن و خۆیان بێدەنگ دەكەن. چاوەڕوانی بەشی دووەم بن...
فەرمانبەرێكی وەزارەت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە