کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕووداوەكانى ئەمرۆى بەرێوەبەرایەتى كشتوكاڵى كەلار

Wednesday, 30/05/2012, 12:00




ئەمرۆ رێكەوتى 30/5/2011 وە لەبەر كەڵەگەبوونى چەند كێشەیەكى نێو بەرێوەبەرایەتى كشتوكاڵى كەلار كە بەرێوەبەرە لاوازەكەى توناى چارەسەركردنى نییە, بەرێوەبەرى گشتى كشتوكاڵى گەرمیان (رحیم حمید) هەستا بە سازدانى كۆبوونەویەكى گشتى لە گەڵ هەموو فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگەیە. دیارە ئەو فەرمانبەرە بەرێزانە هەموو هیوایەكیان ئەوە بوو كە كێشە گەندەڵیەكانى ئەو فەرمانگەیە چارەسەر بكرێت. بەڵام بەرێوەبەرى گشتى دووپاتى كردەووە كە كەسێكى لاوازو گەندەڵە. چونكە زۆربەى ئەو فەرمانبەرە دڵسۆزانە كە هەستان قسەى خۆیانیان كرد, مەبەستیان لاوازى كەسایەتى یا بێ كەسایەتى (غریب مولود)ى بەرێوەبەرى كشتوكاڵى ئیستاى كەلار بوو,سەرەڕاى ئەوەى كە فەرمانبەرێك ئاماژەى پێكرد كە ئسلووبى ئەو بەرێوەبەرە (بازاڕی)یە. بێ كەسایەتى وئسلووبە بازاڕیەكەى ئەو بەرێوەبەرە كۆمەڵێك كێشەو گرفتى بۆ ئەو فەرمانگەیە درووست كردووە كە وەكو موعەسكەر یا شوعبەى خامسەى سەردەمى بەعسى لێكردووە. بەرێوەبەرى ئێستاى كشتوكاڵى كەلار پێشتر لە مەرزى پەروێز خان وەكو لێپرسراوى كەرەنتینە لەوێ ئیشى كردووە. دیارە چەندین كارى گەندەڵى ئەنجامداوە وخاوەن سومعەتێكى یەجگار پیس بوو چونكە چەندین جار بە نایاسایى رێگاى داوە كەلوپەلو خۆراكى بەسەرچوو لە ئێرانەوە بهێنرێتە ناوچەكانى كوردستانەوە ولە بەرانبەر ئەو ئیشەدا پارەى چاكى بۆ خوودى خۆى حەپەلوش دەكرد. هەروەها ڕۆژانە چەندین تەبەقە هێلكەو وموعەلەباتى بە ئۆتۆمبیلى فەرمانگە دەهێنایەوە ماڵى خۆى. ئەو كارە وەكو هەموومان ئاگادارین كارێكى نایاسایى وبێ ڕەوشتیە بەرانبەر بە میللەت وخاكى كوردستان. چەندین جار ئەو گەندەڵە سكاڵاى لێكراوە لە بەرێوەبەرایەتى گشتى بەڵام نەیاندەزانى لە چ قوشبنێكدا جێگاى بكەنەوە, دواتر وەكو بەرێوەبەرى كشتوكاڵى كەلار دانرا بۆ ئەوەى نەتوانێ خۆراكى ئیكسپایەر ئاودیوى كوردستان بكات, نەك لەبەر ئەوەى كەسێكى سەركەوتووە. چونكە ئەگەر سەركەوتوو بوایە ئەوە ئەیتوانى ئەم بەرێوەبەرایەتیە بە شێوەكى جوان وبە ئسلووبێكى جوان وبە كەسایەتیەكى زۆر باش بباتە سەر. بەڵام بە داخەوە بەرێوەبەرى گشتى كشتوكاڵى گەرمیان (رحیم حمید) بۆ ئەوەى كارە گەندەڵیەكانى (غریب مولود)ى لە سەرى نەكەوێ وە لەبەر ئەوەى تواناى هیچ لێپیچینەوەیەكى نییە هەستا بە دانانى وەكو بەرێوەبەرى كشتوكاڵى كەلار.
لە كۆبوونەوەكەى ئەمرۆدا وەكو بەرگریەك لە ئیشە نا رێكەكانى خۆى, بەرێوەبەرى گشتى هەستا بە بەرگرى كردن لەو گەندەڵە بۆ ئەوەى خۆى وكارە نایاساییەكانى خۆى بە هەڵە دەرنەخات. بەڵام نازانى كە تواناى ئەوەى نییە تیشكى خۆر بە بێژەنگ بگرێ, وهەموو كارە گەندەڵیەكانى خوودى خۆى و(غریب مولود)ى گەندەڵى هێلكە خۆر ئاشكرایە. هەروەها رێگە نەدرا فەرمانبەران باسى گەندەڵیەكانى ئەو بەرێوەبەرە بكرێت. چونكە بەرێوەبەرى گشتى هەستى بەوە كرد كە كێشەكان ئاڵۆزتر دەبێت وتواناى كۆنترۆڵ كردنى نییە لەبەر لاوازى كەسایەتى خۆى.
بەرێوەبەرى كشتوكاڵى كەلار (غریب) ئەوەندە لاوازەو خاوەن كەسایەتیەكى لاوازە تواناى ئەوەى نییە فەرمان بە كارگوزارەكان بكات, ئایا چۆن ئەتوانێ سەرپەرشتى فەرمانگەیەك بكات؟! ئەوەندە گەندەڵى كردووەو هەموو فەرمانبەران دەزانن كە گەندەڵە تواناى ئەوەى نییە سەرى بەرز بكاتەوە لە نێو فەرمانبەراندا. ئەوەندە ڕەشوەو هێلكەى حەرامى خواردووە كە نەتوانێ رێگرى لە گەندەڵى بكات. چونكە كەسى نەخۆش ناتوانێت خوودى خۆى چارەسەربكات.
لە لایەكى ترەوە لەو كۆبوونەوەدا بەرێوەبەرى گشتى ئینكارى ئەوەى كرد كە لە ماوەى دوو ساڵدا 20 سوپاس وپێزانینى دابێتە فەرمانبەرێك. بەڵام من دووپاتى دەكەمەوە كە ئەو هەموو سوپاسو پێزانینانەى داوە بەو فەرمانبەرە گەندەڵە. وئەتوانێ تەماشاى فۆڵدەرى ئەو فەرمانبەرە بكات. نەوەك ئاگاى لە خۆى نەبووەو ئەو هەموو گەندەڵیانەى كردبێت. جگە لەو كارە گەندەڵیە نامرۆڤانە بەرێوەبەرى گشتى (رحیم حمید) لە ساڵى 2009 هەستاوە بە دامەزراندنى 3 كەس لە خزمە نزیكەكانى خۆى لە بەرێوەبەرایەتى گشتى كشتوكاڵى گەرمیان كە بڕوانامەى هەرسێەكیان هیچ پەیوەندى نییە بە كشتوكاڵەوە. تەنانەت یەكێك لەو سێ كەسە كۆڕ خووشكى (رەحیم حمید)ە كە دەرچووى پەیمانگاى هونەرە جوانەكانە!! ئایا هونەرە جوانەكان چ پەیوەندیەكى هەیە بە كشتوكاڵەوە؟! بۆیە داواكارم لە لایەنە پەیوەندایدارەكان بە زووترین كات لیژنەیەك پێك بهێنن بۆ ئاشكراكردنى ئەو هەموو گەندەڵیانەى بەرێوەبەرى گشتى كشتوكاڵى گەرمیان, ئەگەر نا ئەوە كەرتى كشتوكاڵ لاوازتر دەبێت لە گەرمیان.
فەرمانبەرێكى فەرمانگەى كشتوكاڵى كەلار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە