نەوەیەكی تەمەن شەش رۆژەی زەعیم عەلی 600 م زەوی پێدەدرێت
Thursday, 24/03/2011, 12:00
ماوەیەك مانگێك پێش ئێستا كچەكەی زەعیم علی كوڕێكی بوو، دوای شەش رۆژ لەدایك بوونی ئەو كوڕە وەك دیاریەك بۆ زەعیم علی پارتی 600 مەتر زەوی لەناو باشترین شوێن لەشاری هەولێر بەو منداڵە شەش رۆژیە بەخشی و زەویەكەش بەناوی كرا، دوای ئەوەی كە نوسراوی پێدانی ئەو زەویە هاتە وەزارەتی شارەوانی زۆربەی فەرمانبەرانی وەزارەت واقیان وڕما تووشی بارێكی نادەروونی بوون و تف و نەعلەتیان لەو بارودۆخەو گەندەڵیەی ئێستایان كرد، ئێستاش گەورەترین و گەرمترین قسەو باس لەنێو فەرمانبەرانی وەزارەت باسی پێدانی ئەو زەویەیە بەو منداڵە.
فەرمانبەرێكی شارەوانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست