کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆمەڵگەی باجەكان یان گەرماوى باجەكان

Tuesday, 20/07/2010, 12:00



رەنگە ئەم ناونیشانە بەلاى زۆرێك تانەوە شتێكی جوان نەبێت بەڵام لە هەمان كاتدا ڕەنگە ناونیشانێكى سەرنج راكێش بێت بەڵام ئەمەى ئەیڵێین ڕاستیەكى حاشا هەڵنەگرە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان كە سەر بە وەزارەتی داراییو ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستانە، پێك هاتووە لە چەند فەرمانگەیەك وەك باجى دەرامەتى سلێمانى و باجى دەرامەتى كۆمپانیاكان وباجى خانوبەرەى سلێمانى و سەرتان نەئێشێنین چەند فەرمانگەیەكى تر، كە هەریەكەیان خاوەن سەرچاوەیەكی داهاتی زۆرن، هەریەك لەم فەرمانگانە لە خانووی كرێدا بوون، هەر بەوبۆنەیەوەپێش چەند ساڵێك بیر لەوە كرایەوە كە بینایەكی گەورە دروست بكرێت و سەرجەم ئەم فەرمانگانەى تێدا جێگیر بن،خۆش بەختانە پاش چەند ساڵێك و پاش ئەوەى كە بۆ چەند جارێك ماوەكەى بۆ درێژكرایەوە وپاش ئەوەى جگە لە بودجەى دانراو چەند جارێك بودجەى ترى بۆ زیاد كرا بیناكە تەواوبو هەندێك لەو فەرمانگانەى كەباس كرا لە ئێستادا چونە ناوى و دەوامى تێدا ئەكەن بەڵام ئێوە بپرسن چۆن دەوام كردنێك ؟؟!!!

ئەم بینایە زۆر بە گەورەیی دروست كرا بەڵام وەك ئەو پەندە كوردیە وایە دەلێ (ناوی زلو دێی وێران)چونكە ئەم بینایە بە بێ لەبەر چاوگرتنی هیچ پێداویستیەك دروست كراوە،ئەم بینایە پرە لە كەم وكوڕی كە لەخوارەوە ئاماژە بە هەندێك لەو كەم و كوڕیانە ئەدەین :

1-یەكێك لە هەرە كەم و كوڕیەكانى ئەم بینایە هۆكاری فێنك كەرەوەیە كە زۆر زۆر كەمە ئەتوانین بڵێین تێیدانیە چونكە بە وتەی ئەو بەڵێندەرەى كە ئامێرى فێنك كەرەوەكەى دابینكردووە ئەو ئامێرە فێنك كەرەوانەى كە دایان ناوە بەشی ئەو بینا گەورەیە ناكات و لە كاتى خۆیدا وەزارەتیان لەمە ئاگادار كردوەتەوە بەڵام پشت گوێ خراوە هەربۆیە كە پێیان ئەوترێت بۆ چارەسەر كردن لەلایەن فەرمانبەرەكانەوە بەڵام بە فەرمانبەرەكان ئەڵێن داوامان كردووە كە بۆى زیاد بكرێت بۆیە بەجۆرێك لە رابواردنەوە دەڵێن مانگی نۆ باش دەبێ...!!! كە ئەو مانگە كەشو هەوا بۆخۆی فێنك دەبێ .

بۆ یە هەر لەبەیانیەوە لە سەرەتایى دەوامەوە هەریەك لە فەرمانبەرەكان یەكى باوەشێنێك یان پارچە موقەبایەك ئەگرن بەدەستیانەوەو باوەشێنى پێدەكەن تا تەواوبونى دەوام فەرمان بەران عارەق ئەڕێژن بە كوردیەكەى تا تەواوبونى دەوام وەك برنج ئەخوسێین. چونكە ئەبێتە ساونا ڕەنگە بۆ هۆڵی ڕەشاقەش دەست بدات!!!!!



2-كەموو كوڕیەكی تر كارەبایە ئەو وایەری كارەبایانەی كە دانراوە بۆ ئەم بینا گەورەیە هەمووی وایەری عادی و باریكن، بە هۆی نەبوونی هۆكاری فێنك كەرەوە بیر لەوە كرایەوە كە سپلیت بۆ ژورەكان دابنرێ، بەڵام ئەندازیارانی كۆمپانیاكە وتیان وایەرەكان باریكن بەرگەی سپلیت ناگرێ .



3- نەبونى مەسعەدە راستە مەسعەدەیەكى تێدایە بەڵام بۆ بەشێكى بچوك لە بیناكە سودى لێ وەرگیراوە بەڵام بەشەكانى تر قادرمەیە زۆر لە فەرمانبەران و هاووڵاتیان تا دەگەنە قاتى سێ یان چوار بە تەواوەتى توشى تەنگە نەفەسى ئەبن و ئەبێت لە سەرەوە ماوەیەك دانیشن تا هەناسەیەكى باش هەڵكێشن ئەوكات بتوانن قسە بكەن چونكە هەر فەرمانبەرێك یان هاولاتیەك لە بەردەرگاوە تا ئەگاتە قاتى سێ زیاتر لە (72)حەفتاو دوو پلە ئەبڕێت هاوار بۆ كەسێك كە نەخۆش بێت یان تەمەنى هەبێت.



4- هەروەها نەبوونی هیچ ڕێگایەكی سەلامەتی بۆ خۆ ڕزگاركردن لە حاڵەتی كتوپڕدا، داواكارم لەو لیژنەیەی كە دانراوە بۆ پشكنینی باڵە خانەكان كە دوای سوتاندنی ئوتێل سۆما پێكهێنرا ،داواكارم لە بەڕێزیان كە هەموو بینا گەورە حكومیەكانیش بپشكنن چونكە ئەوانیش هەمان دەردی ئوتێل سۆمیایان هەیە.

بەڵام ئەوەى جێی دەست خۆشیە فەرمانبەرەانی ئەم كۆمەڵگەیە بەبێ گوێدانە كەمووكوڕیەكان ئیشو كارەكان زۆر بە باشی ڕادەپەڕێنن.



زۆرێك كەمو كوڕى ترى تێدایە كە باس نەكراوە بۆ یە ئەگەر كەسێك گومانى لەم راستیانە هەیە یائەیەوێت كەم و كوریەكان ببینێت ئەتوانێت سەردانێك بكات و راستیەكان بەچاوى خۆى ببینێت ئەوكات گەرماوى باجەكان ببورن كۆمەڵگاى باجەكان لە نزیكەوە ببینێت . زۆرن كەموو كوڕیەكان بەڵام ڕەنگە ئەوەندە بەس بێت، چونكە چەند ڕەخنە بگریت یان چەند ڕاستیەكان ئاشكرا بكرێت بێ سودە، بەڵام ناچار وەك داخی دڵی خۆمان هەڵیدەڕێژین، تەنها دەپرسم ئەی وەزارەتی دارایی وئابووری بۆ لێپرسینەوەتان نیە؟؟، ئەو هەموو بەهەدەر بردنی پارەیە بۆ؟!!!!


    

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە