لەتاپۆ سلێمانیەوە....بۆ شارەوانی سلێمانی و باندەكانی
Saturday, 18/06/2011, 12:00
لەم پەیامەدا ئەو ڕاستیانە دەخەینە ڕو كە تا بێتە باشترین بەڵگە و دیكۆمێنتار لەسەر شار ەوانی كە چیتر نەتوانن پەنجەی ناحەق و دزی و بەرتیل و ڕیشوەت و گەندەڵی بۆ هیچ دەزگایەك ڕابكێشن بەتایبەتی (تاپۆی سلێمانی). ببینن كەچۆن كۆمەڵێ لەگروپچێتی گەورەی مافیای ڕەش لە ژورە داخراو و كارە تایبەتی و سەربەخۆكانی ناو شارەوانی چۆن یاری بە موڵكی شارەوانی و هاوڵاتی دەكەن و ورگ زلی خۆیان و ڕاو ڕوتی خۆیانی پێ دەكەن. قوڵ بونەوەی گەندەڵی و دزی و تەخشان و پەخشان كردن بە موڵكی شارەوانی لەلایەن باندەكانی شارەوانیەوە هەر وەكو كەفی سەر دەریای لێ هاتوە. ئێمە كە فەرمانبەرین لەناو تاپۆ مەگەر ئێمە بزانین لە هەرسێ شارەوانیەكی سلێمانی (ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و شارەوانی ناوەڕاست) مانگانە چەندین (ێوردقید) لە موڵكەكانی شارەوانی و موڵكی هاوڵاتیان ڕادەكێشرێ بەناوی چەندین كاری پڕو پوچ بۆ چەندین مەبەستی گڵاوی خۆیان. بەسەدەها (ێوردقید)ی موڵكی هاوڵاتیان بێ ئاگاداری خۆیان شارەوانی بەناوی كتابێكی دروستكراو ێوردقید دەكان دەبا. هەر ئەندازیارە و هەر ڕوپێوە و هەر مەسول و هەر لیژنەیەك لەشارەوانی دادەنرێ بۆ خۆی حوكمێكی گەندەڵی سەربەخۆ دەكا چەندین كتاب رەوانەی تاپۆ دەكەن تا لەو ڕێ یەوە پۆخڵاوەتی خۆیان بكەن بۆ ڕاكێشانی (ێوردقید)ی موڵكەكانی شارەوانی و هاوڵاتیان. كاربەدەستەكانی شارەوانی ئەگەر دەتانەوێ زیاتر لەڕاستیەكان تێ بگەن فەرمون:
*وەرەن جڵدێَكی ساڵی 2010 بكەن بزانە چەند ێورد قید تان ڕاكێشاوە؟ بۆچی؟ وەچەند جاری تریش دووبارە داوا كراوەتەوە؟؟؟؟ وەكێش داوای كردوە؟؟؟ بۆچی مەبەستێ؟؟؟؟
* وەرەن بزانن لەناو نوسینگەكانی سلێمانی چۆن مامەڵە بەێورد قید دەكرێ؟؟ لەڵایەن گروپ چێتیەكانی شارەوانی.
* شارەوانی ئەگەر ئەمە سەرچاوەی دزی و ماشینەوەی بەرتیل نەبێ؟؟ ئەی بۆچی ئەم ڕێگەتان چارەسەر نەكردوە؟؟؟ یان چەوەرەخۆری خۆتانی تیایە؟؟
سەرۆكی شارەوانی و ئەنجومەنەكەی شارەوانی . ئێستا چی دەڵێن لەو پاشەگەردانی و بێ سەرو بەریەی كە لەناو شارەوانی دەكرێ. هەركەس هەڵدەسێ لەشارەوانی بۆخۆی مۆرێكی لە گیرفاندایە یان لەجامتا داخراوەكەیدایە تا مەرامەكانی ێوردقیدی پێ لوش بدا؟ شارەوانی سلێمانی ساڵانە دەبێ چەندین ملیۆن دینار لەڕێگەی ئەم ێوردقیدانەوە پەیدابكرێ.لەڵایەن گەورە مافیاكانی ناو شارەوانی لەسەر موڵكی هاوڵاتیان. بەسەدان بەڵگەمان لایە كە چی كراوە بەو ێوردقیدانەوە هەموو ئەو باندانەش لەناو شارەوانیدایە.
لێرەوە داوا لەهاوڵاتیان دەكەین كە راپەڕن دژی ئەم كەڵە باندانەی ناو شارەوانی كەچۆن لەسەر موڵك و ماڵی خەڵكی شاری سلێمانی چی دەكەن و چۆن دەخۆن و چۆن بونەتە باندی خۆرە بەسەر خەڵكی و دەزگاكانەوە.
چەند فەرمانبەرێك لەناو تاپۆی سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست