کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەواڵێكی بەپەلە لەتاپۆی سلێمانیەوە بۆ شارەوانی سلێمانی و خۆپیشاندەران

Friday, 25/03/2011, 12:00


دوای ئەوەی شەقام خۆپیشدانێكی بەهێز و توندی بەخۆیەوە بینیوە لەسلێمانی و خەڵكی توڕە و بێزارن لە بەرپرسانی شاری سلێمانی و لەم حكومەتە گەندەڵە. ئێستا حزبی دەسەڵاتداری سلێمانی كەوتۆتە خۆی و ڕۆژانە لەلایەن نوێنەرەكانی شارەوانی سلێمانی بەكتابی رەسمی دەستی كردوە بە ڕاكێشانی چەندین سوردقەیدی موڵكی ئەم شارە و لەپەستا دەیكا بەناوی ئەم كۆمپانیاو ئەو پرۆژە و ئەو بەرپرس و ئەو ناوی وەهمیەوە. بەردەوام لە هەر (3) شارەوانیەكەی سلێمانی و تەملیكی هەردو شارەوانیەكەی سلێمانی. كتابمان دەكرێتە سەر بۆ ئەو موڵك و زەوی ئەم شارە.
بۆیە خۆپیشاندەران خەمتان نەبێ و دڵنیاتان دەكەینەوە هەمو ئەو دۆكۆمێنت و كتاب و موڵكانەمان لایە و پاراستومانە. هەتا ناوی سەرجەم ئەو بەرپرسانەی شارەوانی و مەئمورەكانیشمان پاراستوە. لە ڕۆژی خۆیدا لە قوڕگی یەك یەك بەیەكیان دەردێنینەوە و بڵاوی دەكەینەوە.
فەرمانبەرێكی تاپۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە