کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامیك بۆ بەرپرسە باڵا پیرەكەی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی كە باسی (بەرهەمی قیر) دەكات

Monday, 11/07/2011, 12:00


شێر كاتی پێی دەوترێت (ملیك غابە) كەبەهێزەو ڕاو دەكات توانای بەزاندنی ئاژەڵەكانی تری هەیە ، كاتێكیش دەچێتە تەمەنی پیریەوە دانەكانی دەكەوێت توانای ڕاوكردنی نامێنێ زۆر لەسەرخۆ لەبرسا دەمرێت بگرە دەبێت بەگاڵتەچی ڕێویش ، بەرپرسەباڵاكەی سەرۆكایەتی شارەوانی بەهەمان دەردچوە بیانودەگرێت توانای ڕاوی نەماوە و تەمەڵی جەستەی گرتوە ، ناشكرێت هاوڵاتیان دانیشن بەدیاریەوە تادەمرێت ، كەواتە ئەبێت فەرمانبەرێكی تر جێگەی بگرێتەوە ، خۆ تاپۆش نەكراوە لەسەری یان لەباپیریەوە بۆی مابێتەوە تاكورسی دەسەڵاتی چۆڵ نەكات .
كەسانی ناودەسەڵات ئەبێت فەلسەفەچی بن ، كەسانی فەلسەفی زیاتر توانای كارو سیاسەت و ئیدارە و بەڕێوە بردنیان هەیە نەك كەسانی تەمەڵ و لاوازو ترسنۆك كەنەتوانن هیچ ڕاستەیەك بگەیەنە ئەنجام ، فەلسەفە بریتی بێت لەڕاستگۆی و داد پەروەری و ڕێكخستنی ژیانی سەرجەم هاوڵاتیان ، كەسانێك دەتوانن فێری زانستی فەلسەفەی كاربن كەلەمنداڵیەوە بەهرەمەند بوبن نەك تەمەڵ و بێ َتوانا ، بەشێك لەبوارەكانی فەلسەفە پێویستیان بە ئەندازەو ژمێریاریش هەیە ، وەك خۆ ئامادەكردن بۆ جەنگ یان كاركردن و بەڕێوبەرێتی یان هەركارێكی تری ناوكۆمەڵگا ، مرۆڤ گەلێك هەڵگری كارەفەلسەفیەكان بن هەمیشە سەركەوتوو دەبن لەفەرمانەكانی ڕۆژانەیاندا هەركارێك بێت ، یەكێك لەگرنگیەكانیش ئەوەیە تەنها ئەو كەسانە كاری خۆیان ئەنجام بدەن نەك خەریكی كارگەلەكان بن وابزانن هەرخۆان ئەبن و كەسی تر لەو گۆڕەپانە نیە ، وای دەزانم بەرهەمی ناسراو بەقیر هەرلەمنداڵیەوە بەهرەمەند بوەو توانای فێر بوونی هەبوە تاببێتە ئەندازیار وەك وتمان كەسانی تەمەڵ وەك بەرپرسە پیرەكە نەیان توانیوە هیچ فێرببن یان دەسەڵات بەڕێوەبەرن بۆیە لەخەمی دەسەڵاتی خەڵكانی تردان بۆ تێك شكاندنیان نەك هاوكاری كردنیان ، بەرهەم هەرگیز هەوڵی لێژكردنی پێگەی خەڵكی تری نەداوە و منەتیشی بەسەر كەسدا نەكردوە خۆی توانای هەیە و ئەندازیارێكی بەتوانایە ، هەركەسێك هەوڵی سفركردنەوەی بەرامبەر و سەرزەنشت كردنی بدات خودی خۆی لاوازە ، بۆ باوەڕتان بەهاتنی گەنجەكان نیە بۆ ناو دەسەڵاتدارێتی تا كەی پیرو پەكەتەكان ئەبنە ڕێگر لەبەردەم هەوڵە جوانەكاندا بۆ خزمەتكردنی شاری سلێمانی ، ئێوە درۆ دەكەن كەی هەوڵدراوە بۆ قۆرخ كردنی دەسەڵاتی سەرۆكی شارەوانی ئێوە هەموو كەس لەگێلی خۆتانەوە سەیر دەكەن و بەگێلی دەزانن ، ئەوگێل خانەیەی دروستان كردوە بۆ چۆڵی ناكەن تا دەیان ئەندازیاری تری گەنج و بەتوانا بێنە پێشەوە بۆ كاركردن سلێمانی زیاتر ڕازاوەتر بێت ، ئێوەی كە ئەمشارە خێری لێ نەدیون دیارە هەمیشە خەریكی گێرە شێوێنین نەك بەدەست هێنانی متمانەی هاوڵاتیان ئێوەن دەسەڵات ناشیرین دەكەن پێتان وایە ئەبێت هەربخۆر بەگ بن ، ئیتر بەسە بۆ ئەوگێژانە تاكەی پڵاوی بەلاش لەسەر شانی خەڵكی شار بەگەرمی لوش ئەدەن ، ئێوە شارتان شڵەقاندوە بەقسەی هەلەق و مەلەق خۆشتان نازانن كێن خورماشتان دەوێت خورمژیش ، باشترین كەسایەتی سەرۆكی شارەوانیە بۆ بەویش ڕازی نابن ، كەسانی بێتوانا وەك خۆیان سەیری بەرامبەرەكانیان دەكەن ئەیانەوێت لەگەردەلولی تەمەڵی دزیدا سەرۆكایەتی شارەوانی بخولێنەوە تا شار دەمرێت لەگەڵ پیری خۆیاندا .

فەرمانبەر شوان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە