گەندەڵێكانى بەڕێوبەرایەتى فریاكەوتنى گەرمیان
Saturday, 07/07/2012, 12:00
زۆرن گەندەڵى و پۆخڵاواتى و بێ سەروبەرى فەرمانگە و بەڕێبەرایتێكانى كوردستان بەڵام بەرێبەرایەتى فریاكەوتنى گەرمیان سنورى تێپەڕاندوە بەتەواوەتى لەوانەیە لە هیچ سەردەمیكى گەندەڵترین حكەمەتدا نمونەى نەبێ بۆیە هەوڵ دەدەم بە كورتى باسى ئەو گەندەڵیانە بكەم :
زۆربەى بەڕێوبەرایەتێكانى پۆلیس دەوامیان سێ وەجبەى پێدەوترێ واتا یەك حەفتە دەوامە و دوو حەفتە پشوو بەڵام بەرێبەرایەتى فریاكەوتنى گەرمیان یەك بە یەك واتا یەك حەفتە دەوام و یەكێكیش پشوو سەرەڕاى ئەوەش پۆلیسەكان و فەرمانبەران لە بارودۆخیكى زۆر نالەباردا دەژین لەبەر ئەوەى بەریوبەرەكەى هەولوێستى نا لۆجیكانە ونامرۆڤانە ومامەڵەیكى دڕندانە بەكار دێنى بەرانبەر فەرمانبەران چونكى پشت ئەستوورە بە عەدنانى حەمەى مینا و پۆلیسەكانى فریاكەوتن زۆربەیان گۆڕانن بۆیە دژایەتیان دەكات ئەو پۆلیس و فەرمانبەرانە بەشێوەیەك تۆقێنراون ناتوانن لێدوان و دەنگیان بەكەس بگەیەنن,
یەكێكى دیكە لە گەندەڵێكان كە بەتەواوى فەرمانبەرانى بێزار كردوە وەرگرتنى بەرتیل و پارە خواردنە لەلایەن پۆلیسیكى مفەوەزەوە بەشى ئیدارە بەناوى جەلال كە برێكى زۆر پارە وەردەگرى لە پۆلیسەكان و كارئاسانیان بۆ دەكات و مۆڵەتیان بۆ وەردەگرئ ئەوەشى بەرتیل نەدا زۆر بەئەستەم مۆڵەتى پێ دەدرێ , هەروەها كێشەى خوارد و خۆراك لەم فەرمانگەیەدا بووەتە دیاردە چونكە ئەم خواردنانە لەلایەن كەسیكى ئیدارەوە بەناوى مفەوز سامیەوە ئامادە دەكرێ ئەویش بە پێى میزاج و ئارەزووى خۆى پارەیەكى كەم خەرج دەكات و جۆرى دەگۆرى و كام خوراك هەرزان و ئیكسپایەر بئ ئەوە دەكرێ بۆ پۆلیسەكان و بڕێكى كەم خواردن دەدا بەپۆلیس ژەمى خواردن بۆ 27 نەفەر 8000 دینار خەرج دەكا و لەبەرانبەردا 60000 دینار وەردگیردرێ لە پۆلیس كە شایستەى باشترین خواردنە كەچى بەرێوبەرایەتێكانى دیكە 3000 دینار خەرج دەكەن تەنها بۆ میوە لەهەر رۆژیكدا لەگەڵ خواردنیكى گونجاودا و ئەمانە و سەرەڕاى ئەوەش كە ئەم بەڕێبەرایەتیە چەندین ڕەبایەى هەیە لەناوچە دابڕاوەكاندا و ئەوانیش لەباروودۆخێكى زۆر خرابدان لە بێ نان و ئاوى و كەلوپەل و پێداویستى سەربازى .
فەرمانبەرێك لە بەڕیوبەرایەتى فریاكەوتنى گەرمیانەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست