کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كارەباى نیشتیمانیمان جوانە با جەنابى وەزیرى كارەبا خەریكى گەشت و گوزارى خۆى بێت

Monday, 12/12/2011, 12:00


وەكو پێشــتر بۆمان ڕوون كردنەوە لە بەروارى 30/11/2011 دا كە وەزیرى كارەبا و وەزارەتەكەى هیچ دەورێكیان نەبووە و نیە لە چاكبوونى كارەبا لە ڕابوردوودا لە بەر ئەوەى كە كارەبا لەلایەن كــەرتى تایبەتەوە ویستگەكانى (كاك ئەحمەد ئیسماعیل) ەوە دابینكراوە وە وەزارەتى سامانە سروشتیەكانى هەرێم (گاز و غاز)ى بۆ ناردووە و وەزیرى كارەباش خۆى پێوە بادەدا وە ئێستا دەركەوت بۆ هــەموو لایەك كە وەزارەتى كـــارەباى هەرێم و بە تایبەتى خودى جــەنابى وەزیر چــەند گەندەڵە و تا ســەر ئێسقان بۆگەنە ... ئەوەتا وەك بۆمان ئاشكرا كردن ســەبارەت بە پیاسـە و كەیف و ســەفایان لەســەر بــودجەى ئەم میللەتە ڕەش و ڕووتــە كە بەناوى كــۆمپانیاى (پى . بى) یەوە لە بەریتانیایە لــەگەڵ هاوەڵانى تریدا ئەوەتا كارەباى نیشــتیمانى بوو بە (12) كاتژمێر و كەمتر ئەمەش بە پاســــاوى كەمى ســـووتەمەنى كە گوایە وەزارەتى ســــامانە ســـرووشتیەكانى هــەرێم دابینى ناكات .. ئەى كارو پلانى وەزیرى كــارەبا چیە؟ ئەبو وەكو عەنتەر لە میدیاكانەوە بە قســـەى زل هیچى نەهێشـــتۆتەوە بۆ كـــەس كوا بەرهەمى كارەباكەى ؟ دواى دانانى هـــەردوو ویســــتگەى بــەرهـــەم هێنـانى هـــەولێـــر (500 مێگاواتى) و چەمچەماڵ (750 مێگاواتى) ویســـتگەیەكى تەنانەت یەك واتیش دانراوە لەگەڵ ئەو هەموو گەورەبوونى شارەكان و ئەو یەكە نیشتەجێبوونانەى كە لە لایەن كۆمپانیاكانەوە جێ بە جێ دەكرێن ئەوەتا ڕاگەیاندنە ڕوو زەردەكەیان بڵاویانكردۆتەوە كە وێنەیەكى هاوپێچە كە خەتاى ئەوان نیە بەڵكو گازیان بۆ دابین ناكەن ...!
نـــازانم دێتەوە یادتان كە لەم دواییانەدا لە ســـەردانى بۆ ویســـتگەى ســـەید ێــــادق دوا نوكتەى بۆ میدیاكان كرد ئەویش ووتى (خەڵكى هەژار ئامێرى كارەباى زۆرى نیە بەڵكو داوا لە دەوڵەمەندەكان دەكەم كە ئامێرى كارەباى زۆریان هەیە بەكارهێنانى كارەبا كەم بكەنەوە) توخوا ئەمە نــوكتە نیە وا ساڵى 2012 یە تازە تازە داواى ئاوەها بكەى ئەى لەبیرتانە لە بودجەى 2011 ووترا پشـــكى شـــێر بۆ كارەبایە ...ئەى كوا؟؟ كرا بەچى؟ چۆن؟ یان هەر خەریكى ئیفاد و كەیف و سەفان.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە