کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكى كراوە لە فەرمانبەرانى وەزارەتى سامانە سروشتیەكان بۆ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌کان.

Saturday, 23/07/2011, 12:00


بەرێزان وەك ئاگادارن لە كابینەى پێنجەمى حكومەت وەزارەتیك دامەزرا بەناوى وەزارەتى سامانە سروشتیەكان و یاساى تایبەتى لە پەرلەمانەوە بو دەرچوو كە پیویست بوو جى بەجى بكریت بەلام تا ئیستا نەكراوە و ئەو وەزارەتە قەتیس كراوە لە قاتیكى بیناى ئەنجومەنى وەزیران و چەند كارمەندیكى كەم و بەرێوەبەرە گشتیە كارتونیەكان و راویژكارە بى ئیشەكانى تیدا دانیشتون تەنها و تەنها یەك كەس دەسەلاتى هەیە و مەشغولە ئەوەیش سیروان ابوبكر عزیز راویژكارە تاقانەكەى وەزیرە 
بەریزان ئیمەوە وەك ئەركى سەرشانمان بە پیویستمان زانى ئەم نامە كراوەیە ئاراستەتان بكەین تا هەندیك گەندەلى و راستى كێشەكانى ئەم وەزارەتە گرنگە بخەینە بەردەمتان لەگەل یەك داواكارى خومان وەك فەرمانبەرانى ئەم وەزارەتە 
گەندەلیەكان:- 
1- وەزیرى سامانە سروشتیەكان لەمانگى 6 سالى 2006 تا ئیستا یەك كارمەند و یەك بەرێوەبەرایەتى ئەم وەزارەتەى نەدیوە نازانیت معاناتى كارمەندان و فەرمانگەكان چیە و رێگەنادات یەك كارمەند مقابلەى بكات كە ئەم حاڵەتە لە هیچ وەزارەتیكدا نیە 
2- هەموو فەرمان و ئیش و كارەكانى ئەم وەزارەتە چڕكراوەتەوە لە دەستى یەك كەس كە ئەویش سیروان ابوبكر عزیز و راویژكارى جەنابى وەزیرە كە بە میزاجى خوى كارەكان دەكات و كتلە دروست دەكات وەك ئەوەى كە ئیستا كردویەتى باقى بەرێوەبەرە گشتى و پوستەباڵاكانى تر تەنها وەهمن و هەرەوەها ئەو كومپانیانەى كە گریبەستیان هەیە بۆ بوارى نەوت بە هەوەسى خویان تخمینى نرخى بیر هەلكەندن دەكەن هەر لەسەر داواى خوشیان نرخەكان زیاد دەكرێت و كاك سیروان رەزامەندیان بۆ دەكات لەكاتیكدا بیویستە هەموو تخمین و زیاد كردنەكان رەزامەندى سەروكى حكومەتى هەبیت چونكە لەدواى تەواو بونى بیرەكان بەپیى ئەو گریبەستانە پیویستە حكومەت كلفەى بیرەكان بداتەوە بە كومپانیاكە بەلام مقابل بە بڕێك دولار كاك سیروان هەموو كارەكانیان بۆ جى بەجى دەكات بۆ زانیاریتان بیرى وا هەیە 3 جار نرخى تخمینى بۆ زیاد كراوە و بیریك لە ناوچەى گەرمیان 120 ملیون دولارى تیچوە فاشلیش بوە ئایا كى باجى ئەم زەرە ئەدات؟؟؟؟ 
3- دوو پالاوگەى گرنگى وەك خەبات و بازیان كە مولكى حكومەت دراونەتە كەرتى تایبەتى هەردوو حیزبە دەسەلات دارەكەى خوتان كە ئەم سیستەمە لە هەموو عیراقدا نیە تەنها لە كوردستان نەبیت و هەر سێ ویسگەى حكومى هەولێر دراوەتە كومپانیاى عێراق اویل كە هى كاك نیچیرڤانە بە مساتەحە كە بیكاتە بەنزینخانەى نمونەى وەك ئەوەى حكومەتى هەرێم هیچ امكانیەتى نەبیت 
4- سیروان ابوبكر عزیز دەستى تیكەل كردوە لەگەل شێخ باز و عێراق اویل (ادیب) كە بە روونى لە ناو وەزارەت كاریان بودەكات و گەندەلیان بو ئەنجام ئەدات كە زوربەى روژ نوینەرى ئەم كومپانیانە تا دواى سەعات 3 لەگەلى دەمیننەوە لە وەزارەت ئایا ئەمە بو چیە؟ و چەندین گریبەستى ژیربەژیرى كردوە لەگەل جەندین كومپانیا و براكەى خوشى كومپانیاى سوتەمەنى داناوە بە هاوبەشى لەگەل سیروان چەندین كارى گەندەلیان كردوە كە ئێوە دەتوانن بو خوتان لیكولینەوە بكەن و راستیەكان ببینن
5- لە هیچ وەزارەتیكى حكومەتى هەرێم نیە هەلگرى بروانامەى بكالوریوس لە جیولوجى ببیتە بەرێوەبەرى گشتى كارگیرى و دارایى بەلام لەم وەزارەتەى ئیمە بوە كە فەرەیدون رحمان عولا جیولوجیە بەلام لەبەر ئەوەى پیاوى كاك سیروان بوتە بەریًوەبەرى گشتى كارگیرى و دارایى 
6- سیروان ابوبكر عزیز كە موالیدى 1962 خوى خوى كاندیك كردوە بچیت بخوینیت بۆ دكتورا لە ووڵاتى بەریتانیا لەسەر بەرنامەى تواناسازى وەزارەتى پلاندانان كە تەمەنەكەى تجاوزى كردوە بەلام هەر بوى كراوە كە بە پیى رینماییەكان نابیت بو دكتورا تەمەن لە 45 سال زیاتربیت هەروەها هەر سێ  سكرتیرە و خوشكى سكرتیرەكەى و لیپرسراوى نوسینگەكەى(ڤیان و ئیڤان جبار كنعان و زەینب) لەگەل خوى كاندید كردوە كە بچن بو خویندنى ماستەر و كچیكى تازە دامەزراوى لاى خوشى كردوە بە بەرپرسى راهێنان و خولەكان لە وەزارەت بە ناوى سوزان كە هەموو لایەك دەزانن ئەم زاتەش چیە 
7- تەشكیل نەكردنى وەزارەت تا ئیستا بە پێى یاساى وەزارەت كە خوى لە چوار كومپانیاى نیشتمانى گەورە و پێنج بەرێوەبەرایەتى گشتى دەبینیتەوە و تا ئیستاش ئەم وەزراتە گرنگە لە ناو قاتیكى بیانى ئەنجومەنى وەزیراندایە تەنانەت بینایەكى خوى نیە كە هاولاتیان هەست بە وجودى بكەن و ژمارەیكى زور كارمەند بى ئیش كراوە لەلایەن كاك سیروان و دەست و پیوەندەكەیەوە بەس لەبەر ئەوەى پیاوى ئەو نین 
8- سیروان ابوبكر عزیز وەك ناسراوە بە سیروان بەرمال كە ژورەكى پركردوە لە رەسمى بارزانى و كاك مەسعود و كاك نیچیرڤان كە گوایە دلسوزى ئەم بنەمالە بەرێزەیە و بە پیشتى ئەوان كار دەكات كەچى لەبەردەم وێنەى مه‌لا بارزانى و   مسعود و   نیچیر كارى سیكسى و گەندەلى دەكات لەكەل ئەو بەرێزانەى كە دەیان بات لەگەل خوى بو خویندنى ماستەر ئایا   مەسعود تو ئەمە قبول دەكەیت لە بەردەم وینەى خوت و باوكت ئیشى وا بى رەوشتى بكرێت؟؟؟؟؟؟؟؟ بە پشتى حیزبەكەى تو لەو شوینە دانرابیت؟؟؟
9- سیروان ابوبكر دوو خانوى هەیە بە ئاشكرا كە هەردوكیان لە هەولیرە و شقەیەكى وەزارەتیشى داگیركردوە لەشقەكانى نازە ستى كە ناسراوە بە شقەكانى زەكەریا كە تەنها بوكارى بەد رەوشتى بەكارى دەهینیت سەرەراى ئەوەى لە تركیاش كومپانیا توركیەكان شقەیان بو كریوە 
بویە  ئەگەر ئێوە چاكسازى دەكەن ئەبێت ئەم وەزارەتەش لەم حاڵتە دەربكەن و سنورێك بۆ ئەم پیاوەى خوت دابنیت كە هەردەم لە دانیشتنەكان خوى وا دەرەخات كە ئیوە پشتیوانى دەكەن و لەكارەكانى رازین و تەنها داواكاریمان لە ئێوەش وەك سەروكى هەرێم وسەروكى حكومەت ئەوەیە كاتیك دیارى بكەن بۆ دانیشتن لەگەل كارمەندانى ئەم وەزارەتە تا لە نزیكەوە خوتان گەندەلیەكان ببیستن و موعاناتى كارمەندەكان بزانن دلنیابن كە كیشەى زور و گەندەلى زورتان بۆ ئاشكرادەبیت ئەگەر مەبەستانە گەندەلى چارەسەر بكەن

لەگەل ریز

فەرمانبەرانى وەزارەتى سامانە سروشتیەكان 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە