کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جیاوازی ئیدارەی پەرلەمانی كوردستان

Tuesday, 19/07/2011, 12:00


ئیدارەی پەرلەمانی كوردستان جیاوازە لە گەندەڵی و ناعەدالەتی و زوڵم لە فەرامنبەرانی خۆی بەشێوەیەكی زۆر ناشرین و روونكردنەوەی ئەم بارودۆخەی ئیدارەی پەرلەمان بەم خاڵانەی خوارەوە :
1) راوێژكار هەیە لە پەرلەمان بڕوانامەی نیە یان یەكەم دامەزراندن بووە بە پلەی راوێژكار بەبێ خزمەت
2) فەرمانبەر هەیە دامەزراوە بە پلەی بەڕێوەبەر بەبێ خزمەت و یەكەم دامەزراندنی و ماوەیەكی كەم مانگێك دەبێت بەڕێوەبەری گشتی دیوان خزمێكی دامەزراند بە پلەی بەڕێوەبەر بەبێ خزمەتی هەبێ وە هەر فەرمانبەرێكی دیكە پێویستی بە دەیان ساڵ هەیە تا بگاتە ئەو پلەیە
3) هەر فەرمانبەرێ لە پەرلەمانی كوردستان دەرماڵە وەردەگرێ كە بریتیە لە 200000 دووسەد هەزار دینار بەڵام ئەو فەرمانبەرانەی كە نزیكن لە ئیدارە و ماستاویان بۆ دەكەن 600000 شەشسەد هەزار تا 1000000 ملیۆنێ دینار وەردەگرن جگە لە هەموو شتێ بۆیان جیاوازە ئۆتۆمبێلیان دراوە و پلەی وەزیفیان لە جیاتی 4 یان 5 ساڵ جارێ بێ بە ساڵی یان چەند مانگێ پلەیان بەرز دەكرێتەوە
4) ئیدارەی پەرلەمانی كوردستان شتی سەیری هەیە وەك ئەوەیە ئەم ئیدارەیە لە مەریخە ، هەر فەرمانبەرێ لە پەرلەمانی كوردستان بیەوێت بزانێ پلە وەزیفیەكەی گەیشتە كوێ پەی دەڵێن قەدەغەیە پێت ناڵێن پلە وەزیفیەكەت بە فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێوەبەری كارگێڕی و خۆیەتی كە ئەمە مافێكی زۆر ئاسایە هەر فەرمانبەرێ بیەوێت بزانی پلە وەزیفیەكەی وە زۆر ئاسایە لە هەر فەرمانگەیەك یان هەر وەزارەتێكی دیكە لە هەرێمی كوردستان
5) ئیدارەی پەرلەمانی كوردستان ئەو فەرمانبەری كە بەدڵ نەبێت لەبەر مەرامی خۆیان هەرەشەی لێ دەكەن وە داوای لێ دەكەن بچێتە ئیدارە وە لەوەی پەی دەڵێن گەر دەتەوێ خۆت بگوازەرەوە وەزارەتێكی دیكە وە ئێرە بە كەڵكت نیە
6) بەشی ژمێریاری و بەشی ووردبین یەكەم پەردەیە بۆ داپۆشینی دزی و هەدەری دەرماڵەی پەرلەمانی كوردستان وە تەنها دز و پیاوی خۆیان دانین لەو دوو بەشە وە هەر خوا دەزانێ چی روودەدا لە دزی و پارە رشتن چونكە وەكو بازنەیەكی داخراوە ما بەینی ئەم دوو بەشە و ئیدارە
7) ماوەیەكی چەند مانگە ئیدارە قسەیەكی بڵاو كردەوە كە سولفە دەدرێ بە فەرمانبەرانی پەرلەمانی كوردستان و وەكو مزاد كردیان جارێ دەڵێن كە 6 دەفتەرە و جاریێ دەڵێن كە 10 دەفتەرە وە زۆر عەیبە بۆیان كە ئەم شتە هەموو دەزانێ كە درۆیە وە مەرامیان ئەوەیە دزیان داپۆشن وە وسكتمان بكەن وە هەر كاتێ دزی روو بدات یان هەلەیەكی یاسایی بكەن باسی پارەكە دەكەنەوە وە بە پیاوی خۆیان دەڵێن بڵاوی بكەنەوە ناو فەرمانبەرانی پەرلەمان تا ئومێدی ئەو پارەیە ببن بەڵام فەرمانبەر ئێستا دەزانێ چی روو دەدات لە بنەوە
8) گەراجی پەرلەمانی كوردستان و پشتیوان ێادق :
دەیان ساڵە فەرمانبەر ئۆتۆمبێلی خۆیان دادەنێن لە گەراجی پەرلەمان بەلام بە فەرمانێك لە ئیدارەوە (ئەم فەرمانە پیاوی خۆیان ناگرێتەوە وە ئۆتۆمبێلیان دادەنێن لە گەراجی پەرلەمان) فەرمانەكە دەڵی ئۆتۆمبێلی فەرمانبەران دەبێت دابنرێ لە گەراجی بەڕێوەبەرایەتی دارایی كە بەپێ دوورە و نزیكەی چارەكێ دەوێ تا بگەیت بۆ باڵەخانەی پەرلەمان وە پەڕینەوەی چوار شەقامی سەرەكی دەوێ وە وتیان گەراج دەكرێ بۆ فەرمانبەران لە پشتەوەی باڵخانە پەرلەمانی كوردستان ، ئەم قسەیە 8 مانگە زیاتر دەبێت ئەم گەراجە بە ئاساندی بە مانگێ تەواو دەبوو بەڵام لەبەر ئەوەی بۆ فەرمانبەرە بۆ خۆیان نییە هەندی جار بە دوو و سێ مانگ تەرك دەكرا بەبێ ئیش ، ئێستا دوای ئەو هەموو ماندیە گەراج تەواو بوو دوای زیاتر لە 8 مانگ وە ماندی بوونی فەرمانبەران بە سەرما و باران و گەرمای هاوین وە پڕینەوەی چوار شەقامی سەرەكی و چی دەڵێن تەنها غیرەتیان نیە دوای ئەم هەموو ماندوبونە جەنابی پشتیوان ێادق كردنەوەی گەراجەكە ڕاگرات لەبەر ئەوەی رێگای گەراجەكە لای ماڵی پشتیوان ێادق رەت دەبێ ڕایگرت و وتی یان رێگایەكی تایبەت دەكەنەوە بۆم یان نابێت هیچ ئۆتۆمبێلێك رەت بێت لای ماڵم وە قسەی جەنابی پشتیوان ێادق بەسەر چەوو و ئێستا گەراجەكە داخراوە و قسەی پشتیوان بەرامبەر زیاتر لە 300 فەرمانبەر وە نازانین ئەم پشتیوان ێادق چی دەسەڵاتی هەیە 
ئێمە بەڵگەمان هەیە ئیدانەی ئیدارەی پەرلەمان دەكات وە دەتوانین بەو بەڵگانە بیانخەینە زندانەوە تەنها دەڵێن پەرلەمان وەكو ماڵی خۆمانە نامانەوێ بۆگەنیان ئاشكرابكەین . 
هەموو مرۆقێ ئاگادارە كە بەڕێز سەرۆكی به‌ناو هەرێم كە چوون خۆی بەدواداچوونی ریفۆرم دەكات لە هەرێمی كوردستان وە بیستومانە كە جەنابی بە خۆی چۆتە چەند وەزارەتێك بۆ نەهیشتنی گەندەڵی . جا داواكارین لە جەنابی به‌ناو سەرۆكی هەرێم بە خۆی بەدواداچوونی ئەم بارودۆخە بكات لە ئیدارەی پەرلەمانی كوردستان وە ئاگادار بێ لەم هەموو دزی و گەندەڵی و ناعەدالەتی ناو ئەم ئیدارەیە بەرامبەر فەرمانبەرانی خۆی . 
فەرمانبەرێ لە پەرلەمانی كوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە