کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەزیحەكانى سیروان ابوبكرى گەندەل و نەفس نزم وپیاوە گەندەلەكانى لە وەزارەتى سامانە سروشتییەكان بەرامبەركۆمەلێك فەرمانبەرى ئافرەت:

Sunday, 07/02/2010, 12:00


فەرمانبەرێكى ئافرەت 
وەزارەتى سامانە سروشتییەكان یەكێكە لەوەزارەتە سییادییەكان وە ماوەى چەند سالە سیروان أبوبەكرپۆستى بەرێوەبەرى گشتى وەرى گرتووە كەلەلایەن هەموو فەرمانبەرانەوە ناسراوە بە سیروانى گەندەل وە گەندەلیەكانى لەو رۆژەوە كە دەست بەكار بووە دەستى پێ كردووە بەتایبەتى لەو فەرمانگانەى كەلەشارى هەولێرن چونكە زۆربەى بەرێوەبەرەكانیان گوستیلە بوون لە دەستى وە هەتا ئێستاش گەندەلیەكانى بەردەوامە . وەئەم گەندەلە رۆژ بەرۆژ سوكتردەبێت لە پێش چاوى فەرمانبەرانى وەزارەت وە رۆژێك دێت ئاشكرا ببێ بۆ ئەوى شەرمزاربێت وە هەموویان بگەنەقناعەت ئەم (سیروان)ە جگەلە گەندەلى وشەخسێكى نەفس نزم و بێ ئاست ودكتاتۆرو بێ ئەخلاق و أستغلال كەرى ئافرەتانە . وە لە شى كردنەوەى هەموو رەفتارەكانى بۆمان دەردەكەوێت كەوا كەسێكى ترسناكە لەسەرحكومەتى هەرێم چونكە ئەم جۆرەكەسانە لە رێگاى كاسە لێسى و ماستاو ساركردنەوە زمان لوسى بەرزدەبن وپۆستى گەورە تر دەگرنە دەست وە بۆ گەیشتن بە هەموو ئامانجەكانى هەموو شتێك بۆى رەوایە !
هەموو ئەو زانیاریانەى كەدەست مان دەكەوێت دەبنە هۆى ئاشكرابونى راستیەكان وەریسواكردنى ئەو گەندەلە وە لەناوبردنى ئەو میكرۆبەو تەمبێ كردنى ئەوهەرزەكارەو سزادانى ئەو یاسا نەناسەو رزگاركردنى ئەو وەزارەتە لە رووخان .وە ئێستا باس لەرەفتارێكى سیروانى گەندەل و پیاوەگەندەلەكانى دەكەین ئەویش استغلال كردنى ژمارەیەك ئافرەتانى فەرمانبەرە بۆ مەرامى خۆیان وە بۆ ئەو پەرى سوود لێ وەرگرتنیان وە هەندێك لەم ئافرەتانە ئێستا لەم وەزارەتە نەماوون خۆیان گواستراوەتەوە بۆ وەزارەتەكانى تر بۆ ئەوەى خۆیان لەدەستى ئەم نەفس نزمانە رزگاربكەن
أیڤان : ئەم ئافرەتە بەستە زمانە پێش چەند سالێك فەرمانبەربوو لەوەزارەتێكى تر وە سیروانى گەندەل داواى لەوەزارەتەكە كرد كە رێ ى پێ بدرێت بۆ ئەوەى بگوازرێتەوە بۆ لاى خۆى بەبیانووى ئەوەى كەخزمایەتى لەگەلى هەیە ، ئەو رۆژەى كەهاتە پرسگەى سیروانى گەندەل خزمێكى سیروانى گەندەل لەپرسگەكە بوو وە (أیڤان) پێ ى ووت بە كاك (سیروان) بلێ ئاموزایەكەت (أیڤان) هاتووە . خزمى سیروانى گەندەل بە (أیڤان)ى ووت من هەموو خزمەكانى كاك (سیروان) دەناسم وە چ كچى وەكو تۆیان نى یە ، پاشان أیڤان ناچاربوو خۆى ئاشكرا بكات و بە پرسگەكەى ووت من خۆم گواستراوە بۆ ئەو دائیرەیە . ئەم أیڤانە لە یەكەم رۆژدا سیروانى گەندەل كردووە بە سكرتێرى خۆى وە لەهەمان كاتدا كردوویەتى بە بەرێوەبەرى كانگاكان لەناو وەزارەت بۆ ئەوەى مووچەكەى 20%زیاد بكرێت وە لە یەك كاتدا دوو پلە مووچەكەشى بەرزكردووتەوە چونكە ئافرەتێكى بەرچاوەو هاتوو چۆى مالى دەكات بەدزییەوە ، هەموومانگ مكافئەیەكى (500)هەزارى بۆى سەرف دەكرا ، زۆربەى ایفادەكانى دەرەوەى وولات بۆ أیڤانە وە سیروانى گەندەلیش دەبێت لەگەلیابێت !!!! . دواتر ایڤان بووە بە بەرێوەبەرى بەرێوەبەرایەتى دلنیاى جۆرى تاكو دەرمالەكەى بگاتە 25% هەر چەندە (4)سالە دامەزراوەو دەبوایە كەسێكى یاساى ئەم پۆستە وەربگرێت بەلام پۆستەكە تایبەتە بە شەفافیەت !!!! شەفافیەتى سیروانى گەندەل !!! . دەوامى أیڤان كاتژمێر (9) دەست پێ دەكات وە ئەگەر دەوامیش نەكات كەس ناتوانێت لێ پرسینەوە لەگەل بكات و ئوتومبێلێكى تایبەتى وەزارەت بۆ تەرخانكراوە كەچى راوێژكاروفەرمانبەرانى تر بە ئوتومبێلى خۆیان دێنە وەزارەت ، دووجار بەتەنیا لەگەل خۆى بردووە دەرەوەى وولات ئەگەر باوەرناكەن لێكۆلینەوە لە سەرپاسەپۆرتیان بكەن وە رۆژێكى شەممە بەتەنیا لەگەل خۆى بردووە شقلاوە بۆناو خانووى خۆى بۆ رابواردن ، بەم جۆرە ئەم ئافرەتە رۆژ بەرۆژ زیاتر أستغلال كرا تاواى لێ هات هەموو فەرمانبەرانى وەزارەت بەراوێژكارو بەرێوەبەرەگشتییەكان و بەرێوبەرو ئەو (أیڤان) ە هى سیروانە وە هەتا ئەمرۆش ئەم پەیوەندییە هەربەردەوامە وە ماوەیەكە هەندێك لە خزمەكانى ئیڤان بەوپەیوەندییە ناشەرعییە زانیوە كە لە نێوان سیروانى نەفس نزم و ئیڤان هەیە وە بە ئیڤانیان ووتوە دەبێت دەوامى خۆت بەجێ بێلى یاخۆدبە زووترین كات خۆت بگوازییەوە بۆ وەزاروتێكى تر بەلام تاكو ئێستا سیروانى نەفس نزم بۆ مەرامى خۆى رێ ى پێ نەداوە
ئافرەتى دووەم بەناوى (ع....) ئەم ئافرەتە لەلاى سیروانى گەندەل و نەفس نزم دەوامى دەكرد بەلام كاتێك دیتى استغلالى دەكات خۆى گواستراوە بۆ وەزارەتى كارەبا .
ئافرەتى سێ یەم فەرمانبەرە لەمەسحى جیولۆجى دهۆك كە لەلاى زۆربەى فەرمانبەرانى فەمانگەكە أستغلال و تحرشى دەكەن وەلە خۆى بێزا بووە وە ئێستا خەریكە خۆى بگوازێتەوە بۆفەرمانگەیەكى ترى شارى دهۆك .
(3) ئافرەتى تر كەفەرمانبەرن لە مەسحى جیولۆجى هەولێر بە ناوى (1- سه.... ، 2- سا .... ، 3- ئا....) ئەم سێ ئافرەتانە چەندەهاجار لەلایەن بەرێوەبەرى مەسحى جیولۆجى (فریدون) كەناسراوە بە(فریدون)ى گەندەل و نەفس نزم توشى چەنەها تحرش كردن و توندوتیژییەكى زۆر بوونە كەچەندەهاجار (فریدون)ى نەفس نزم ئەم (3) ئافرەتانە بە سڕە بردووە ژوورى خۆى و وە هەولى داوە تەحرشیان بكات وە هەروەها پرسگەى فەرمانگەكە لەلاى زۆربەى فەرمانبەران باس لە ئەو رەفتارەى (فریدون)ى نەفس نزم دەكرد كە چۆن ئافرەتەكان تحرش دەكات . بەپێ قسەى فەرمانبەرێكى ئیدارى فەرمانگەكە دەى ووت رۆژێك خەریك بوم بچمە ژوورى (فریدون) لە پێش دەرگا ئاگام لێ بوو كەئافرەتێك جوێنى ناشرین بە فریدون دەدات وە پێ ى دەلێت بەسە وازم لێ بهێنە . وە فەرمانبەرێكى تر دەلێت من لەگەل فریدون و (4) ئافرەت چومە أیفاد بۆ ئوردن زۆربەى شەوەكان تێبینم دەكرد كە فریدون لە دەرگاى یەكێك لە ئافرەتەكان دەدات بۆ ئەوەى بچێتە ژوورەكەى بەلام ئافرەتەكە دەرگاى لێ نەدەكردەوە ، كاتێك لە أیفاد گەراینەوە ئەم ئافرەتەو دوو ئافرەتى تریش خۆیان گواستراوە بۆ وەزارەتەكانى تر بۆئەوەى خۆیان لەدەستى ئەم نەفس نزمە خۆیان رزگار بكەن وە یەكێك لەم ئافرەتانە سكالاى لەسەر سیروانى نەفس نزم و فریدونى نەفس نزم لە بەرێوەبەرایەتى نەهێشتنى توندوو تیژى دژ بەژنان لە شارى هەولێر نووسیوە وە ئەگەر باوەر ناكەن باسەردانى نوسینگەى بەرێوەبەرایەتیەكەبكەن
ئافرەتى حەوتەم بەناوى (گ....) ئەم ئافرەتەش دیسان لەلایەن فریدونى نەفس نزم أستغلال و تحرش كراوە زۆربەى ئەو فەرمانبەرانەى كە ئیمێلیان بۆمان ناردووە دووپاتى دەكەنەوە . دواتر فریدون ئەم ئافرەتە كردبووە بەرپرسى بەشێك لە فەرمانگەكە بۆمەرامى خۆى و بۆ ئەو پەرى سوود لێ وەرگرتنى ، بەرپرسى پێشترى ئەم بەشە (م ......) دەلێت من هیچ كێشەم لەگەل كەس نەبووە وە ئەم بەشە زۆر بە رێك و پێكى بەرێوەم دەبرد بەلام رۆژێك بە منیان ووت تۆ چى تر بەرپرسى ئەو بەشە نی وە (گ.....) دەبێتە بەرپرسى بەشەكە ئەمەش لەلاى زۆربەى فەرمانبەران ئاشكرا بوو كە فریدون بۆ چ مەبەستێك واى كردووە !!! زاهریأ سیروانى گەندەل و فریدونى گەندەل و پیاوەكانى ترى وا خۆیان دەردەخەن كە شەخسى باشن بەلام كاتێك رەفتارەكانیان شى دەكرێنەوە دەبینین كە درەندەترین شەخسن لە هەموو روویەكەوە لە سەر رووى زەوى وە بۆیە پێوەیستە هیچ كەسێك بەجل و بەرگ هەنەخەلەتێن لە بابەتى داهاتوودا باس لە رەفتارەكانى پیاوەگەندەلەكانى ترى سیروانى گەندەل و نەفس نزم دەكەین ؟ .... 
فەرمانبەرێكى ئافرەت
  


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە