کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە / فەرمانبەرێكى بەڕێوەبەرایەتى گشتى كارەباى سلێمانى بۆ ڕاى گشتى

Saturday, 24/05/2014, 12:00



ئێمەش وەك فەرمانبەرانى گشت دام و دەزگا و دامەزراوەكانى ترى حكومەتى هەرێم، مانگێكمان لێ كراوە بە 50 ڕۆژ و 60 ڕۆژ، وە تا ئێستا مووچەى مانگى نیسانمان وەرنەگرتووە و هەر لە چاوەڕوانى ى گۆدۆ داین.
ئەوەى جێ ى سەرنج و ڕوونكردنەوەیە ، ئەوەیە كە لە مانگى ئازار دا دواى تێ پەڕبوونى زیاتر لە 50 ڕۆژ ، هێشتا مووچەى مانگى شوبات نەدرابوو بۆیە بە شێوەیەكى خۆڕسكانە و بێ هاندانى هیچ كەس و لایەنێك ، وەك فەرمانبەرانى دامەزراوەكانى تر ئێمەش لە ناو حەوشەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى كارەباى سلێمانى دا دەستمان دایە ناڕەزایى دەربڕین و مانگرتن لە كارەكانمان ، وە داواى مافى خۆمان لە حكومەت ئەكرد، ئەوەبوو بەڕێوەبەرى گشتى زۆر هەوڵى دا كە فەرمانبەرەكان بەزۆر بەرێتەوە ژوورەوە و كادیر و ئەندامەكانى یەكێتیش زۆر ناڕازى بوون لەو هەڵوێستەمان و زۆر هەوڵیاندا بڵاوەمان پێ بكەن. بەڵام فەرمانبەرەكان گوێیان لە هەرەشە و ناڕازى بوونى ئەوان نەگرت و چاوەڕێ بوون تا كەناڵەكانى ڕاگەیاندن هاتن بۆ ڕووماڵى ناڕەزاییەكەمان.
خوا هەڵناگرێ لەبەردەم كامیراى تەلەفزیۆنەكەدا بەڕێوەبەرى گشتى پشتگیرى خۆى بۆ داواكاریەكەمان دەربڕى و دواى ڕووماڵى مانگرتنەكەش ، فەرمانبەرەكان چوونەوە سەر كارەكانیان و دواى چەند ڕۆژێك مووچەى مانگى شوباتمان وەرگرت.
كاتێكیش لە مانگى نیسان دا دیسان ناڕەزایى و مانگرتن لە كارەكان دەستى پێ كردەوە بۆ داواكردنى مووچەى مانگى ئازار، كادیرە یەكێتى یەكان زۆر پێ یان ناخۆش بوو و بەشێوەیەك شپرزە بوون برادەرێكیان بە ناوى (ڕ.) بەشێوەیەكى زۆر ناشیرین و نەشیاو ڕووبەڕووى گشت فەرمانبەران وەستا و ئەیویست شەڕو ئاژاوە دروست بكات لەسەر ئەوەى كە داواى مافى خۆیان ئەكرد و بە لایەنگر گۆڕان لەقەلەَم ئەداین و مانگرتنەكەشى بە كارى گۆڕان ئەزانى.بەڵام لەبەر ئەوەى هیچ فەرمانبەرێك وەڵامی نەیایەوە دواتر كەوتبووە مناقشە لەگەڵ پەیامنێرى KNN كە ئەویش وەڵامى نەئەدایەوە و (ڕ.) لەداخا نەیئەزانى چى بكات؟؟؟
بەڵام لەهەمووى سەیرتر ئەوەیە كە ئێستا بۆ مووچەى مانگى نیسان چەند ڕۆژێكە كادیرە یەكێتى یەكان كەوتوونەتە سەركردایەتى مانگرتن لە كارەكان و ڕۆژى یەكەمیان بە فەرمانى بەڕێوەبەرى گشتى تا كاتژمێر 11 مانگرتن لە كارەكان ئەنجام درا و كادیرە كانى یەكێتیش لەبەر دەم كامیراى تەلەفزیۆنەكان سنگ دەرئەپەڕێنن و چەند جارێك ئەم كارەیان دووبارە كردۆتەوە. وە ئەیانەوێت خەڵكى وابزانن كەئەوە وەزیرە داراییەكەى گۆڕانە مووچەیان پێ نادات.نازانین شەڕفرۆشتن و هەوڵى پەشیمان كردنەوەى فەرمانبەران لە مانگرتن لە دوو مانگى ڕابردوودا لەپاى چى بوو و بۆ ئێستا بوونەتە سەرۆكى ناڕەزاییەكان؟؟ تۆ بڵێ ى لە مەڵبەند و كۆمیتەكان چ دەرسێكیان پێ یابن بۆ ئەو هەڵوێستە نەشازەیان..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە